|
|
مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان
مه‌كته‌بى بیرووهۆشیارى
مه‌كته‌بى بیر‌و هۆشیاریى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان یه‌كێكه
له‌ناوه‌نده‌كانى (بیرهه‌ڵگۆزین ـ think tank)ى (ى. ن. ك). له‌لایه‌كه‌وه
به به‌رده‌وامى كتێب‌و نامیلكه‌ى جۆراو جۆر له‌بواره جیاجیاكاندا
بڵاوده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كى تره‌وه له‌زۆربه‌ى مه‌ڵبه‌ندو شار‌و
شارۆچكه‌كاندا كۆڕوكۆبوونه‌وه‌و مێزگردو سه‌كۆی كار Workshop سازده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كێشه گه‌رماوگه‌رمه‌كانى رۆژ روونكردنه‌وه‌و قسه‌و
بۆچوونى هه‌بێت.
مه‌كته‌بى بیر‌و هۆشیارى له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى ته‌مه‌نیدا نزیكه‌ى 280 كتێب
و نامیلكه‌ى بڵوكردۆته‌وه: دواى ئه‌وه كه بۆى ده‌ركه‌وت سیسته‌مى
فیدرالى به‌گشتى چه‌مكێكى روون و زانراو نییه هانى چه‌ندین نووسه‌رو
لێكۆڵیارو وه‌رگێڕى داوه، ده‌رباره‌ى ئه‌م سیستێمه نوێیه بنوسن یان
له‌زمانى تره‌وه ده‌قێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕن.
ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردن به ئینگلیزى‌و فه‌ڕه‌نسىو ئه‌ڵه‌مانىو سویدى
هه‌زاران ژێده‌رو سه‌رچاوه هه‌ن. له‌سه‌ر خاكى سیاسیى كڕێنى ئێمه‌دا، له‌م
باره‌یه‌وه هیچ نه‌ڕواوه‌و ئاو‌و زه‌وى به پیتیشمان، ره‌نگـــه له‌م
كاته‌دا بـــه‌و شێوه‌یه نه‌بێت، بـــۆ چاندنى كولتوورێكى سیاسى دیمو‌كراتى
له‌ده‌ره‌وه هێنراوى تاڕاده‌یه‌ك به خاكى ئێمه نامۆ و نا ئاشنا بێت.
هه‌ر وه‌كو چۆن ژیانى جووتیار به چاندن و ئاژه‌ڵا به خێوكردنه‌وه،
گرێدراوه. دوا رۆژى ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه به‌روان و رسكان و
گه‌شه‌كردنى ئه‌زموونى دیموكراسیه‌وه گرێدراوه.
ئێمه له‌كتێبخانه‌ى كوردیدا بۆ هه‌ر كتێبێك تینوویه‌تیمانى پێ بشكێت،
ده‌ست به‌رین، به‌رده‌ستمان ناكه‌وێتو نییه. رووناكبیرانى لاوى ئه‌مڕۆ، بۆ
هۆى نه‌زانینى زمانى تره‌وه، بوارى باشیان نابێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسۆى
بیركردنه‌وه فراوانتر بكه‌نه‌وه.
بۆیه مه‌كته‌بى بیروهۆشیارى پلانى داناوه به‌رده‌وام له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
پرۆژه‌ى هه‌بێت . جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى وه‌رگێڕانى كتێبى جوراوجۆر له‌و
سۆنگه‌یه‌وه‌و بوو، هه‌ر چه‌ند ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه،
سه‌رووى وزه‌و تواناى مه‌كته‌به‌كه‌مان بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش
توانیمان جێبه جێى بكه‌ین.
له‌م دوایى یه‌ش دا زنجیره‌یه‌ك كتێبمان له‌سه‌ر فیكرى سۆسیال دیموكرات
بڵاوكرده‌وه وه‌ك به‌شێك له چالاكى مه‌كته‌به‌كه‌مان له پێش كۆنگره‌ى
سێى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان له پێناو ئاشناكردنه‌وه‌ى كادره‌كانى
حیزبه‌كه‌مان به فیكرى سۆسیال دیموكرات و مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى له
ئه‌وروپادا .
له‌لایه‌كى تره‌وه به پێویستمان زانى زنجیره‌یه‌ك كتێبى تر سه‌باره‌ت به
كه‌ركوك بڵاوبكه‌ینه‌وه و تیایدا هه‌ندێ دۆكیومێنتى به‌نرخ بخه‌ینه‌ڕوو
له پێناو سه‌لماندنى كوردستانییه‌تى كه‌ركوك . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى له
گۆڤاره‌كانى (بیروهۆشیارى) و (جیهانى ڕووناكبیرى) ى جارانى مه‌كته‌ب و
(نۆڤین)دا كه ئێستا به‌رده‌وامه له ده‌رچوون , هه‌وڵمانداوه بابه‌تى
جۆراوجۆرى سیاسى ,فیكرى بوروژێنین و به‌رچاوى كادیرانى زیاتر پێ ڕۆشن
بكه‌ینه‌وه .
|