|
كاوسێن بابه‌كر
دواى ساربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى سارد، هه‌وڵدانى
ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كلایه‌نه كۆنترۆڵكردنى جیهان و به‌شێوه‌ى یه‌ك
جه‌مسه‌رى، پێویست بوو ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌كانى توند ره‌وى ئیسلامى
به‌هه‌ند وه‌رگرێ و ئیدى به‌نجى گرفت
و هه‌ڕشه‌كانى جه‌نگى سارد خاو كاته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هێشتا
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى CIA و هه‌ڵس
و كه‌وتى FBI له‌گه‌ڵ گومانلێكراوان پێش كاره‌ساته‌كه هه‌روه‌ك
له‌گرتنى تیرۆریست (زكریا موسه‌وى) ده‌ركه‌وت زۆر خراپ
و له‌ئاستى پێشبینى رووداوه‌كاندا نه‌بوون، هه‌روه‌ك لیژنه‌ى
كۆنگرێس باسى كردووه.
ئه‌م كاره‌ساته كه 19 تیرۆرستى سه‌ر به قاعیده، ئه‌نجامیانداو
هه‌ر له‌خودى ئه‌مریكاش خولى فڕۆكه‌وانیان بینیوه، به چوار فڕۆكه‌و
له‌زه‌مه‌نێكى یه‌ك به‌دواى یه‌كدا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر دوو تاوه‌ره‌كه‌ى
بازرگانى جیهانى و سێهه‌میان بۆ سه‌ر پنتاگَون
و چواره‌میش كه خرایه خواره‌وه نیازى كۆشكى سپى هه‌بوو، جێگه‌ى
تێڕامان‌و ووردبوونه‌وه‌ى زۆره‌و ئاماژه‌یه‌كى ترسناكیشه بۆسه‌ر ناكارایى
ده‌زگا هه‌واڵگرى و ئاسایشیه‌كانى ئه‌مریكا كه
هه‌روا به‌ئاسانى له‌نێو هه‌ناوى ئه‌مریكادا ته‌قینه‌وه
و تێكدان به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه ئه‌نجام ده‌درێ!
لیژنه‌كه كه ئه‌ندامانى هه‌ردووك پارته سه‌ره‌كیه‌كه كۆمارى
و دیموكرات تیایدا به‌شدار بوون (20) بیست مانگى خایاند‌و
زیاتر له‌هه‌زار كه‌سیان بینى و زیاتر له‌دوو
ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌یان ڕوانى، مه‌به‌ستیان لێكۆڵینه‌وه بووله:
*قاعیده و رێكخستنه‌كانى
و پیلانه‌كانى هێرشیان.
*تۆڕه‌كانى تیرۆریزم به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و
چۆنیه‌تى باربوكردنیان.
* ئاسایشى سسنورو فڕۆكه‌وانى
و هۆیه‌كانى گواستنه‌وه له‌ئه‌مه‌ریكا.
*جێبه‌جێ كردنى قانون له‌ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى.
*كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ئاستى جیهان و
هاوكارى و شیكردنه‌وه‌كان.
*دیبلۆماسیه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى.
*سترتیژیه‌تى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆرزمى نیوده‌وڵه‌تى ونێوخۆ.
*به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ى خێرا له‌كاتى روودانى هێرشدا.
به‌ڵام دواى حه‌وت ساڵ ئایاتیرۆریزم له‌نێو چوو؟ ئایا بن لادن گیرا؟ یان
كوژرا؟..
راسته ساڵ به‌ساڵ تیرۆریزم له‌شێوه‌ى چه‌كدارى و
هێرشه‌كانیدا له‌پاشه‌كشه‌دایه به‌ڵام له‌بارى ئایدۆلۆژیا‌و
گروپ و رێكخستنه‌وه هێشتا ئه‌گه‌ر له‌هێندێك
شوێن له‌دۆخى متبووندا بێ ئه‌وا، هه‌ر بڵاوو به‌هێزو مه‌ترسیداره، هێشتا
بنلادن زیندووه و هێزه‌كانى تالیبان
له‌چالاكیدان، هێشتا له‌زۆربه‌ى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ئاماده‌یى
به‌رچاویان هه‌یه .. دواى حه‌وت ساڵ نه‌ك هه‌ر تیرۆریزم به‌ڵكو جه‌نگى
ساردیش پشكۆكانى ده‌گه‌شێنه‌وه و روسیاى پۆتین
په‌له‌قاژه‌ى جه‌مسه‌رێكى تر‌ى جیهان ده‌كات و
شه‌ڕى قه‌وقاز هیچ نیه جگه له ئاماژه‌ى به‌هۆش هاتنه‌وه‌ى وورچى سپى.
ئه‌مانه هه‌موو نیشانه‌ى ئه‌و میتۆده ناڕاسته‌یه كه ئه‌مریكا له‌ئاستى
جیهاندا پیاده‌ى ده‌كات، میتۆدێك كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى رووت
بنیاتنراوه ، له‌رووداوه‌كانى نێوعێراقدا به‌جوانى ده‌رده‌كه‌وێ ،
له‌كاتێكدا بێ هیچ به‌رنامه‌و دووربینیه‌ك عێراقى شیعه به‌هێز ده‌كاته‌وه
هیچ گرنتیه‌ك بۆدیموكراتیه‌ت وفیدرالیزم ومافه‌كانى كورد له‌به‌رچاو ناگرێ
كه،كورد تاقه دۆستى راسته‌قینه و لایه‌نگرى
سیاسه‌ت وپلانه‌كانى ئه‌مریكایه له‌ناوچه‌كه‌دا،پلان وپیلانه‌كانى
ئه‌مریكا دژى تیرۆر،كاتێ به‌رهه‌مى ده‌بێ زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى
وئابوورى وكه‌لتوریه‌كانى بۆ فه‌راهه‌م بكرێ،پێویسته‌ئه‌وژینگه‌یه بگۆڕدرێ
كه‌تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێ وئه‌ولایه‌ن و ئاڕاسته‌و نه‌ته‌وانه به‌هێز
بكرێن كه‌دژى تیرۆر‌و لایه‌نگیرى دیمو‌كراتى وعه‌لمانیه‌تن
وله‌گه‌ڵسیاسه‌ته‌كانى ئه‌میكادا جووت ده‌بنه‌وه،لێره‌دا كاتى هاتووه
ئه‌مریكا له‌ئاست كوردهه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكا‌و،چیتر به‌سیاسه‌ته‌كۆنه‌كه‌ى
مامه‌ڵه‌نه‌كاو،تۆڵه‌ى سیاسه‌ته‌كانى رابردووى به‌به‌ستنى
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك له‌گه‌ڵ كورد قه‌ره‌بووبكاته‌وه.
|