|
سه‌باح تاهیر
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندى ئێران و
ئیخوان موسلمین سه‌رنجى ناوه‌نده‌كانى لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكى
ڕاده‌كێشێت.
پشتگیرى ئێرانى شیعه‌گه‌را- بۆ بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى ئیسلامى" حه‌ماس "-
سوننى گه‌را له‌ساته‌وه‌ختى هێرشه‌كانى ئیسرائیلى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌زه
كه نزیكه‌ى بیست و دووڕۆژى خایاند سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى حه‌ماسیش
ستایشى ڕۆلى " تاران" یان كرد بۆ پشتگیریان له بزوتنه‌وه‌كه و،
له‌پێَشتریش پشتگیرى ئێران بۆ ڕێكخراوى ئه‌لقاعیده‌ى- سوننى، پرسیارگه‌لێكى
سه‌ره‌كى دروستكرد: كه ئایا ئێران نیازى هه‌یه په‌ره به
په‌یوه‌ندیه‌كانى بدات به‌ره‌و چاكبونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئیخوان
موسلمینى میسرى- سوننى – قه‌ده‌غه‌كراو به‌فه‌رمى له میسر؟ ، هاوشان
له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ئێرانى بۆ پشتگیرى هێزه‌كانى ئۆپزیسۆنى سوننه‌گه‌راى
ناوچه‌كه، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى ئێرانى بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ڕۆلى
هه‌رێمى میسر و جێپێگرتنه‌وه‌ى.
له‌چواچێوه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارگه‌لانه‌ى تایبه‌ت به‌م پرسه په‌یمانگاى
واشنتۆن بۆ دیراساتى خۆرهه‌ڵاتى نزیك ڕێپۆرتێكى له‌ژێرناونیشانى كۆمه‌ڵى
ئیخوان موسلمین له میسر‌و ئێران بڵاوكردۆته‌وه له‌لایه‌ن مه‌هدى
خه‌لجى-له‌میانه‌ى سه‌ردانى بۆ ئه‌نستیتۆكه. كه‌له‌نوسینه‌كانى دا گرنگى
داوه به‌ڕۆلى سیاسه‌ت بۆ ئاڕاسته‌كردنى شیعه‌گه‌رایى له ئێران و عێراق-
پێنجشه‌ممه 12/2/2009، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى مه‌حاڵه نزیكبونه‌وه‌ى نێوان
هه‌ردوو مه‌زهه‌بى سوننه‌و شیعه به‌درێژایى زه‌مه‌ن وه‌ك ئه‌زمونه
مێژوویه‌كان پێمان ده‌ڵێن. به‌ڵام ده‌كرێت په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌بێت له نێوان
تارانى شیعه‌گه‌راو ئیخوان موسلمینى سوننى گه‌را له میسر، بۆ
په‌یوه‌ندیه‌كى نافه‌رمى له نێوان هه‌ردولا بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك،
له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شیعه په‌سنده له‌لایه‌ن ته‌وژمى سوننى میسرى
به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، ئه‌وه‌جگه له‌ئیستحسانى
رادیكاڵه میسریه‌كان- وه‌ك له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى بۆده‌كات- و
ڕه‌خنه‌كانى ئێران له ڕۆلى میسر. هه‌روه‌ها له نوسینه‌كه ده‌بینرێت ئه‌م
په‌یوه‌ندیانه‌ى ئێرانى شیعى و ئیخوانى موسلمینى سوننه ده‌بێته مایه‌ى
زێده‌بوونى نفوزى ئێران له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و، تاران ببێته
خاوه‌نى پێگه له ووڵاتانى عه‌ره‌بى،و دواتر كاریگه‌رى نه‌گه‌تیفانه
بكاته سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵانى نێوه‌ڕاست، وا
له خواره‌وه گرنگترین ئه‌و بیرۆكانه‌ى له‌م بابه‌ته هاتوه ده‌خه‌ینه
ڕوو.
په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و كۆمه‌ڵه سوننه‌گه‌راكان
له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه " خه‌لجى " ئاماژه بۆ بۆشایى ئه‌منى میسرى ده‌كات
له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێران و جه‌ماعه‌تى ئیخوان موسلمینى میسرى له
ڕێگاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئه‌و ڕێكخراوه‌ى له ژێر چه‌ترى ئیخوان
چۆته‌ده‌ره‌وه. بۆشایى میسر زێده‌تربوو له دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیلى
ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌زه، له كاته‌كانى ئه‌م هێرشانه پاڵپشتى
ئێران زیاتر بوو بۆ حه‌ماس، له پاڵ زێده‌بوونى ڕه‌خنه‌كانى ئێران بۆ
ڕۆلنه‌بوونى میسر، ئه‌وه‌ش وایكرد كه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس "
خالد مه‌شعه‌ل" ستایشى ئێران بكات بۆ ئه‌و پشتگیریانه‌ى حه‌ماس له
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیلى، بڵێت حكومه‌تى ئێرانى و گه‌لى
ئێران ڕۆلێكى گه‌وره‌یان بینى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى حه‌ماس له كه‌رتى
غه‌زه.
نوسه‌ر ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى تاران ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى
له نوسینه‌كه‌دا به سوننه توندڕه‌وه‌كان نێویان ده‌بات، نوسه‌ر باس
له‌وه ده‌كات كه‌له ڕۆژنامه‌ى نیۆرۆك تایمز هاتوه ده‌سه‌ڵاتدارانى
سعودیه ده‌ڵێن سه‌ركرده‌ى قاعیده‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بى عه‌بدولله
ئه‌لكه‌ربى له تاران به‌ئازادى جوجۆڵ ده‌كات و ژیان به‌سه‌رده‌بات، زۆر
له‌سعودیه‌كانیش بۆ ئه‌و كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى
ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێت تاران كوڕى سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئه‌لقاعیده‌ى ده‌ستگیر
كردبوو له سه‌ره‌تاى ساڵى 2003 به‌ڵام ئێستا له‌به‌رده‌ستى ئێران
نه‌ماوه، به گوێره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واَلگرى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكى
مایكل ماكۆنیل بێت ئێستا كوڕه‌كه‌ى "بن لادن" له پاكستانه.
په‌یوه‌ندى ئیخوان موسلمین به شۆڕشى ئیسلامى
له‌گه‌ڵ نه‌بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى ڕێكخراوه‌یى به‌هێز له نێوان ئیخوان
موسلمین له میسر‌و تاران ، به‌ڵام خه‌لجى ئاماژه به ڕۆلى ئیخوان ده‌كات
له بوژاندنه‌وه‌ى گیانى ئیسلامى بۆ تاران به‌ر له به‌رپابوونى شۆڕشى
ئیسلامى، هه‌روه‌ها هاوكارى نێوان جه‌مسه‌رى ئیخوان له میسر‌و جه‌مسه‌رى
شیعه ئوسوڵیه‌كان له تاران. ئاماژه به ڕۆڵى پیاوى ئایینى لاو" موجته‌بى
نه‌واب سه‌فه‌وى" (1924-1955) ده‌كات كه هه‌وڵیدا بۆبه‌ستنه‌وه‌ى " شیعه
ئوسولیه‌كان" به بزوتنه‌وه ئیسلامیه ئوسولیه‌كان له ووڵاتانى تر.
هه‌روه‌ها وه‌ك دامه‌زرێنه‌رى ته‌وژمى ئیسلامى میسرى وایده‌بینێت بۆ
دژایه‌تیكردنى هه‌یمه‌نه‌ى ڕۆژئاوا له‌سه‌ر موسلمانان و تایه‌فه‌كانى
پێویسته ململانێى نێوان سوننه‌و شیعه وه‌لابنرێ و به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو
له موسلمانان بێته ئاراوه.
وه‌له‌سه‌ر داواى سه‌ید قوتب ى- دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵى ئیخوان موسلمین"
موجته‌بى نه‌واب سه‌فه‌وى" سه‌ردانى میسر‌و ئوردنى كرد له ساڵى 1954بۆ
بینینى سه‌ركره‌كانیان و، له ژێركاریگه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین
موجته‌بى زیاتر كه‌وته‌گرنگیدان به كێشه‌ى فه‌له‌ستینى. كه‌پێشتر كه‌متر
ئاماژه به‌مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستین هه‌بوو له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانى و
پیاوه ئایینیه‌كان و ڕۆشنبیرو چالاكوانه چه‌په‌كان. له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى
بۆ ئێران ده‌ستى كرد به هه‌ڵمه‌تى پشتگیرى فه‌له‌ستین،و پێنج
هه‌زارخۆبه‌خشى كۆكرده‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان له خاكى فه‌له‌ستین بۆ
شه‌ڕى یه‌هودیه‌كان. له نوسینه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه ده‌كات به‌ر له شۆڕشى
ئیسلامى ئێران له‌ساڵى 1979 ڕابه‌رى مه‌زنى ئیسلامى ئێران ئایه‌تولله عه‌لى
خامه‌نه‌ئى دوو كتیێبى سه‌ید قوتبى وه‌رگێڕا بۆ سه‌ر زمانى فارسى
یه‌كه‌میان له‌ژێرناونیشانى" ئاینده‌ى ئه‌م ئایینه" دووه‌میان " ئیسلام و
كێشه‌ى شارستانى".
وه ده‌رباره‌ى ڕوانگه‌ى ئیخوان له‌سه‌ر شۆڕشى ئیسلامى نوسه‌ر ده‌ڵێت:
ئیخوان له سه‌ره‌تا پێشوازى كرد له شۆڕشى ئیسلامى به ڕێبه‌رایه‌تى
ئایه‌تولله خومه‌ینى و، ئه‌و متمانه‌ى به ئیخوان به‌خشى كه‌له
توانایاندایه " سیسته‌مى عه‌لمانى" میسرى بگۆڕن له‌و كاتدا. به‌ڵام دواى
كوشتنى سه‌رۆكى میسرى كۆچكردوو" ئه‌نوه‌ر سادات" له ساڵى 1981 له‌سه‌ر
ده‌ستى ڕادیكاڵه‌ئیسلامیه‌كان ئیخوان موسلمین ناچاربوو هه‌ڵوێستێكى به‌ئاگا
له كۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ربگرێت لانیكه‌م به ئاشكرا.وه له
یه‌نایه‌رى1982 عومه‌ر ته‌لمه‌سانى ڕێبه‌رى سێیه‌مى ئیخوان موسلمین بۆ
ئه‌لمسه‌ورى هه‌فتانه ووتى: ئێمه پشتگیرى سیاسیانه‌ى خومه‌ینى ده‌كه‌ین،
له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌لێكى زولم لێكراو توانى ده‌رباز بێت له ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتدارێكى چه‌وسێنه‌رو ئازادییه‌كانى بگه‌ڕێنێته‌وه،به‌ڵام له ڕووى
تێڕوانینى فه‌قێیانه سوننه شتێكه‌و شیعه شتێكى تر.
خه‌لجى ده‌ڵێت ئیخوان به‌رده‌وام بوو له ڕه‌خنه‌گرتن له جیاوازییه
مه‌زهه‌بییه‌كان به بیانووى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى پێویسته بۆ جیهادكردن له
دژى ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان و خۆرئاوا. وه له ساڵى 1985 ته‌لمه‌سانى
له گۆڤارى ده‌عوه‌ى میسرى نووسى " په‌یوه‌ندى له نێوان ئیخوان و پیاوه
ئایینیه‌كانى ئێرانى به ئامانجى ئه‌وه نییه داوا له شیعه‌كان بكات
ببنه سوننه مه‌زهه‌ب، به‌ڵكو ئامانجى بنه‌ڕه‌تى له پشتى ئه‌وه‌دا
په‌یوه‌ستبونى ئیسلامه بۆ ئه‌ركى لێكنزیكبونه‌وه‌ى مه‌زهه‌به‌كانى
ئیسلامه تائه‌و جێگایه‌ى ده‌گونجێت و ده‌كرێت.
نوسه‌ر باس له‌و قۆناغانه ده‌كات كه ئیخوان موسلمین هاوكارى له‌گه‌ڵ
تاران كردوه زۆر به‌ڕاشكاوى، ئاماژه به ساڵى 1988 ده‌كات وه‌ك نمونه،
له‌دواى كۆتایى هاتنى جه‌نگى ئێرانى_ عێراقى له‌سه‌ر داواى یه‌كێك له
سه‌ركرده‌كانى ئیخوان شێخ " محه‌مه‌د غه‌زالى" ئێران یه‌كلایه‌نه
ڕه‌زامه‌ند بوو به ئازادكردنى دیله میسرییه‌كان ئه‌وانه‌ى له پاڵ سوپاى
عێراقى له دژى ئێران له‌جه‌نگدا بوون.
به‌م دواییه‌ش ڕێبه‌رى ئێستاى ئیخوان " مه‌هدى عاكف " له دیالۆگێكدا
له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى " میهر" ئێرانى ووتى: ئیخوان موسلمین پشتگیرى
تێڕوانین و بۆچونى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئیسلامى ده‌كات له‌وه‌ش زیاتر
بۆچونى خومه‌ینى ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستین به‌رده‌وامبونه له
دیدگاى ئیخوان بۆ شه‌ڕى داگیركه‌ران.
شیعه‌ى میسر له نێوان ئێستا و ڕابردوو
له ووتاره‌كه‌ى دا نوسه‌ر ده‌چێته سه‌ر بارودۆخى شیعه‌كان له ناوه‌خۆى
میسر ده‌ڵێت: میسر جیاواز له‌وانیتر به‌وه‌ى له هه‌موو ووڵاته عه‌ره‌بیه
سوننه‌كان زێده‌تر شیعه‌كانیان لا په‌سنده. نوسه‌ر ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شیعه‌گه‌رایى
له میسر له سه‌رده‌مى فاتیمى چ شیعه‌ى ئیسماعیلى یه‌كان ئه‌وانه‌ى ڕۆلێكى
زیندوو دیاریان گێڕا له به‌رده‌وامبونى نێوانى ئێران و میسر. نوسه‌ر
وایده‌بینێ كه دووسه‌ده له حوكمڕانى فاتیمیه‌كان له میسر خاڵێكى
به‌رچاوه له مێژووى شارستانیه‌تى ئیسلامى له بوارى گه‌شه‌پێدان و
پێشوه‌چوونى ڕ‌ۆشنبیرى، ته‌نانه‌ت هونه‌ریش له‌میسر له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌وته
ژێر كاریگه‌رى شێوازى ئێرانى. نوسه‌ر ئاماژه به ڕاده‌ى گاریگه‌رى
سه‌رده‌مى فاتیمى به‌سه‌ر كلتورى میسرى له به‌رده‌وامى ڕێز‌و ستایش بۆ
ئه‌هلى به‌یت ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات وه‌ك چۆن كاریگه‌رى ئیسلامى سیاسى میسرى
هه‌بوه له‌سه‌ر پیاوانى ئایینى ئێرانییه‌كان وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌مان
پێدا، پیاوه ئایینى یه ئێرانییه‌كانیش به‌ڕۆلى خۆیان ڕۆلێكى زیندوویان
گێڕا له‌دامه‌زراندنى ژیارى ئیسلامى له میسر، ئاماژه به‌ڕۆلى جه‌ماڵه‌دین
ئه‌فغانى له سه‌ده‌ى نۆزده‌و جێپه‌نجه‌ى له فیكرى ئایینى بۆ یه‌كگرتنى
موسلمانان و چاره‌سه‌رى عله‌ته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى.
له‌درێژه‌ى نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌ڵام شه‌پۆڵى
شیعه‌گه‌رایى كه‌منه‌بۆته‌وه له‌م پێنج ساڵه‌ى دوایى، ئه‌وه‌ش حكومه‌تى
میسرى نیگه‌ران كردوه له به‌رزبونه‌وه‌ى هه‌ڵكشانى شیعه له ناوچه‌كه.
نوسه‌ر باس له‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆكى میسرى " حوسنى موباره‌ك" ده‌كات كه
نیگه‌رانى میسر نیشان ئه‌دات له په‌لكشانى شیعه له نێوخۆى میسر‌و
ده‌ره‌وه‌یدا، ئه‌وه جگه له هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندن له دژى سیمبوله‌كانى
شیعه‌و شیعه‌گه‌رایى.
له نۆڤه‌مبه‌رى 2005 موباره‌كى سه‌رۆكى میسر گووتى: زۆربه‌ى شیعه سه‌ر
به ئێرانن نه‌ك حكومه‌ته‌كانیان. ئه‌وه‌ش بوه مایه‌ى توڕه‌بونى زۆربه‌ى
شیعه‌كان كه به هه‌زارانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى نه‌جه‌ف- شارى
موقه‌ده‌سى شیعه‌نشین له عێراق. ئه‌وه‌ش وایكرد دوباره ته‌فسیرى
لێدوانه‌كه‌ى بكات: به‌وه‌ى ئه‌و مه‌به‌ستى ئه‌وه بوه سۆزى شیعه‌كان له
ڕووى ئایینى یه‌وه بۆ ئێرانه نه‌ك له‌ڕوانگه‌ى سیاسى.
هه‌روه‌ها نوسه‌ر ئاماژه به‌لێدوانى پیاوى ئایینى ناودار شێخ یوسف
قه‌ره‌زاوى ده‌كات كه هۆشدارى ده‌دات بۆچه‌ندین جار له چالاكى ته‌بشیرى
شیعه‌كان و حكومه‌تى ئێرانى به تایبه‌تى له میسر. شێخ قه‌ره‌زاوى ده‌ڵێت
زۆربونى شیعه‌گه‌رایى له میسر ده‌بێته هۆكارى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ئه‌هلى
وێنه‌ى ئه‌وه‌ى له عێراق ڕووده‌دات. له ئێستادا حكومه‌تى میسر له هه‌وڵى
ئه‌وه‌دایه پیاوانى ئاینى و زانایانى ئه‌زهه‌رى شه‌ریف ئاماده‌سازبكات له
دژى كۆمه‌ڵى ئیخوان موسلمین و ڕووبه‌ڕبونه‌وه‌ى ته‌وژمى شیعه‌گه‌رایى.
وه ده‌رباره‌ى رێژه‌ى شیعه‌كان له‌میسر نوسه‌ر ده‌ڵێت: هیچ ئامارێك نییه
ئه‌م ژماره‌یه به‌ده‌ربێخێت، له‌به‌ر ئه‌و گوشارانه‌ى حكومه‌تى میسرى
هه‌یه‌تى له‌سه‌ر شیعه‌كان، زۆربه‌یان خۆیان ده‌پارێزن له ئاشكراكردنى
ڕاشكاوانه‌ى ئاینزاكه‌ى. به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى ڕۆژئاوایى و میسرى وه‌ك
ئیبن خه‌لدون ئاماژه به‌كه‌متر له 1% ژماره‌ى شیعه ده‌كات له سه‌رژمێرى
میسر یانى نزیكه‌ى 675000 شیعه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئاماژه به
ژماره‌یه‌كى ڕاگه‌یه‌نراو له‌لایه‌ن " موحه‌مه‌د ئه‌لده‌راینى" ده‌كات ،
كه سونیه‌كى دیاره‌و چۆته‌سه‌ر مه‌زهه‌بى شیعه، ژماره‌ى شیعه‌ى نێو میسر
ده‌گاته 1.5ملیۆن ده‌خه‌مڵێنێت.
له كۆتاییدا له بابه‌ته‌كه هاتوه، له‌و كاته‌ى هیچ ئاسۆیه‌كى ڕوون
نییه له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كۆمه‌ڵى ئیخوانى ئیسلامى میسرى و تاران،
به‌ڵام دواڕۆژى ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت بۆ سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، به‌وه‌ى: ئێران هێشتا
كارله‌سه‌ر فراوانكردنه نفوزه‌كانى ده‌كات له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى
كه‌نداوى عه‌ره‌بى. وه ده‌یهه‌وێت په‌یوه‌ندى به‌هێزى هه‌بێت له گه‌ڵ
هێزه دژه‌كان و ئۆپزیسۆنى ناو ناوچه‌كه ئه‌وه‌ى واده‌كات پێگه و ڕۆڵى
ئێران قایم بكات و كاریگه‌ریه‌كانى له ناوچه‌كه زێده‌تر بێت، بۆیه "
خه‌لجى" داوا ده‌كات ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكى گرنگى به‌م مه‌سه‌له‌یه بدات.
عمرو عبد العاگی
و. له عه‌ره‌بیه‌وه
"سه‌باح تاهیر" ماڵپه‌ڕى تقریر واشنتون
|