|
به‌كر سدیق
هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى سیاسى له‌دۆسیه ناكۆكه‌كاندا، ئه‌گه‌ر له‌سیاقى،
دانوستاندا (مفاوزات) نه‌بێ، لـێى ڕانابینرێ گرێى نێوان لایه‌نه‌كانى ناكۆك
بكاته‌وه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌ر ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى
مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك ئه‌گه‌ر نه‌خزێنرایه ناو ئه‌و ڕیوشوێنانه‌ى كه گرێى
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا بكاته‌وه، ئه‌وا بایه‌خى سیاسى
نامێنێ و باڵانسى هێزیش له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا، لاسه‌نگ ده‌كات.
له‌راستى دا ئه‌و لایانانه‌ى له‌سه‌ر كه‌ركوك له‌ململانێدان، له‌رابوردوو
له‌ئێستاشدا مه‌رامى سیاسیان چون یه‌ك نه‌بوه‌و نیه بۆ یه‌كالاكردنه‌وه‌ى
ئه‌و دۆسیه! لایه‌نى عه‌ره‌بى و لایه‌نى توركمانیش، تائێستا به‌لایانه‌وه
كه‌ركوك چۆنه، ئه‌وه به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانن و ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕانه‌ش كه
دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیراق له‌كه‌ركوكدا دروستى كرد كه كورد پۆسته
سه‌ره‌كییه‌كانى به استحقاقى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وه به‌زیاده‌و
ته‌نانه‌ت (غبن) ى سیاسى ده‌زانن بۆیه ئه‌وه‌نده‌ى ده‌یانه‌وێ دانوستان
له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان بكه‌ن به‌و ئه‌ندازه‌یه ناچنه ناو قوڵایى
كێشه‌كه‌وه!
مادده‌ى (58)ى ده‌ستورى كاتى و مادده‌ى 140 ى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى كه
نه‌خشه‌ى رێگاى دانا بۆ چاره‌سه‌رى كه‌ركوك له‌لایه‌ن به‌شێكى زۆرى عه‌ره‌ب
توركمانه‌كانه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه. به ماناى ئه‌وه‌ى ڕێوشوێنى ده‌ستورى
نادیده ده‌گیرێ. ئه‌گه‌رچى وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى ره‌سمى و یاسایى هه‌ر به
بنچینه ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌نوسى كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنى
دیكه نه‌گیرێته‌به‌ر تا لایه‌نه‌كان ناچار بكات بۆ ساغ كردنه‌وه‌ى
چاره‌نوسى ئه‌و شاره، ئه‌وا كورد له‌بازنه‌ى بێهوده‌یى دا ده‌خولێته‌وه.
راسته، له‌مه‌ودوا هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس نه‌ماوه، به‌ڵام
مانه‌وه‌ى كه‌ركوك به‌م شێوه‌ى ئێستاى ئه‌وا هه‌میشه عه‌ره‌ب و توركمانى
به سوارو كورد به‌پیاده دێڵێته‌وه.
ده‌بێ لایه‌نى كوردى ئه‌و مه‌رامه سیاسیانه‌ى ده‌ورو خولى كه‌ركوكیان
داوه به‌جۆرێك ته‌نگ پێ هه‌ڵچنى كه راپێچى دانوستانیان بكات. چونكه
لایه‌نه‌كانى غه‌یره كورد سه‌باره‌ت به كه‌ركوك هه‌ڵوێستیان سیاسه‌تى
ره‌تكردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره نه‌ك گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌ردا. به‌مانایه‌كى
تر كورد ده‌بێ به چه‌شنێ مامه‌ڵه‌بكا كه سیاسه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌ى
چاره‌سه‌ردا له‌لایه‌نه غه‌یره كوردیه‌كان ته‌نگ پێ هه‌ڵچنى و راپێچیان
بكات بۆ سیاسه‌تى گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌ر كه ئه‌وه‌ش خاڵى وه‌رچه‌رخانه
بۆ چۆنێتى چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى ململانێ.
له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ردا، هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى
سیاسى ناتوانێ ئه‌و گرێ سیاسیانه شل بكاته‌وه كه له‌نێوان لایه‌نه
ناكۆكه‌كاندایه. ئێمه له‌نێوان ره‌تكردنه‌وه‌ى مادده‌ى 140و ئه‌و
هه‌وڵانه‌ى بۆ كالأ كردنه‌وه‌ى ڕۆڵى كورد له‌كه‌ركوك هه‌ن، نه‌مان توانیوه
لایه‌نه‌كانى تر راپێچى ئاراسته‌یه‌كى تر‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
كورد ده‌یتوانى و ده‌شتوانێ هه‌موو گۆڕان و گوشارێك له‌سه‌ر كه‌ركوك و
هه‌موو داواكاریه‌كى لایه‌نه‌كانى تر سه‌باره‌ت به كه‌ركوك به چاره‌سه‌رى
كۆتایى مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك ببه‌ستێته‌وه، كورد پاساوى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه
مادام مادده‌ى 140 جێبه‌جێ نه‌كراوه له‌كاتى دیارى كراوى ده‌ستورى خۆیدا،
ڕێگربێ له‌سه‌پاندنى هه‌ر واقعێكى یاسایى تر بۆ نمونه كه مادده‌ى 24
له‌یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكاندا، ویسترا به‌سه‌ر كوردا بسه‌پێنرێ، كورد
ویستى ناوه‌رۆكه‌كه‌ى بگۆڕێ، كه ده‌بوو رێنه‌دا ته‌نانه‌ت خودى یاساكه‌ش
ده‌ربچێ ئه‌گه‌ر نه‌به‌سترێته‌وه به‌چاره‌سه‌رى كۆتایى.
راسته مادده‌ى 140 جێبه‌جێ نه‌بوه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ى له‌پشتى
جێبه‌جێ نه‌بونى ماده‌كه‌وه هه‌یه، سیاسه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لأ سیاسه‌تى له‌و چه‌شنه پێویستى به سیاسه‌تى
ره‌تكردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌یه.
له‌ئێستاشدا كورد كه هه‌وڵده‌دا گۆڕان بكات و چاو بخشێنێته‌وه به ڕۆڵى
خۆى و لایه‌نه‌كانى تر‌ى توركمان و عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوكدا كه ده‌چێـه
خانه‌ى ده‌ست پێشخه‌رى سیاسیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه له‌سه‌ر
بنه‌ماى راپێچ كردنى لایه‌نه‌كان نه‌بێ بۆ چاره‌سه‌رى كۆتایى، ئه‌وا
ده‌چێته خانه‌ى به‌خشنده‌یى سیاسیه‌وه. له‌سیاسه‌تكردنیشدا به‌خشنده‌یى
له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دروست كردنى متمانه‌یه, راسته كورد راسته
له‌كه‌ركوكدا ده‌سه‌ڵاتى باڵایه به‌ڵام له‌ئاستى عیراقدا كورد ناكۆكى
له‌گه‌لأ زۆرینه‌یه له‌عیراقدا، زۆرینه‌ش كه ده‌سه‌ڵاتى
به‌ده‌سته‌وه‌یه، ناكرێ كورد ده‌ستپێشخه‌رى بێ هوده‌بكات ئه‌گه‌ر
له‌به‌رامبه‌ردا نرخى ئه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى چنگ نه‌كه‌وێ! له‌ئێستادا
كه پێ ده‌چێ گۆڕانێك له‌سیاسه‌تى ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك و كۆى
هه‌رێمى كوردستان ڕسكابێ! بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌كه‌ركوك
ده‌یهاوێین بخرێته ناو چوارچێوه‌ى دانوستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر، نه‌ك
ئه‌وه‌ى كه پێى ده‌وترێ جوانكردنى وێنه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد له‌كه‌ركوك.
ئه‌گه‌رچى كورد هه‌ر كه‌م وكوڕییه‌كى هه‌بێ له‌و شاره نابێته پاساوى
ره‌تكردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانى تر به‌دواى چاره‌سه‌ردا
بگه‌رێن. خۆ ئه‌گه‌ر زۆرترین داواكارى هه‌بێ له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانى
كه‌ركوكه‌وه به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رداو گرێ بدرێ به مادده‌ى 140وه
ئه‌وه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كه كورد بیخاته‌ڕوو، به‌رهه‌مى سیاسى لـێ
ده‌كه‌وێـه‌وه.
ئه‌و لایانانه‌ى كه ئێستا به واقیعى كه‌ركوك ڕ‌ازى نین ده‌یانه‌وێ ئه‌و
هێزو ئاماده‌ییه‌ى كورد كالأكه‌نه‌وه كه ده‌توانێ له‌چاره‌سه‌رى كۆتاییدا
گره‌وى چاره‌نوسى كه‌ركوكى پێ بباته‌وه. چونكه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى له‌كورد
ده‌گیرێ بێ به‌رامبه‌ره. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌و ناره‌زاییانه بكرێنه
مه‌رجى دانوستان و چاره‌سه‌رى كۆتایى ئه‌وا كورد هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریى و
ده‌ست به‌رداربونێكیشى هه‌بێ له‌زۆرینه‌ى پۆسته ئیدارییه‌كانیش ئه‌وا نه‌ك
زه‌ره‌رمه‌ند نابێ به‌ڵكو قازانجیش ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست به‌رداربوونه له‌پۆسته‌كانى كه‌ركوك و
به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى گله‌یى و ناره‌زاییه‌تیه‌كانى توركمان و عه‌ره‌ب،
له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌رجه‌كانى گفتوگۆ‌و دانوستانى چاره‌سه‌رى كۆتایى بێ، ئه‌وا
جگه له‌داماڵینى ئه‌و كارتانه‌ى كورد كه ده‌توانێ له‌دانوستاندا وه‌ك
كارتى مامه‌ڵه‌و گوشار به‌كاریان بێنێ چى تر ناگه‌یه‌نێ.
|