|
مافناس: كاوسین بابكر
پێشه‌كى
بزوتنه‌وه‌ى ده‌ستورى له‌چوارچێوه‌ى شارستانێتى ڕۆژئاوادا پێگه‌یشت و
گه‌وره‌بوو، كاتێ بناغه‌ى جیاكردنه‌وه‌كانى به‌قانوون ڕێكخستن له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران
و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ردا كراوان(حكام والمحكومین) له‌ده‌وڵه‌تشاره‌كانى
یونانى كۆندا. پاشان سیسته‌مه سیاسیه‌كانى سه‌رده‌مى ڕۆمانى به‌سیسته‌مه
جیاوازه‌كانیه‌وه(ئیمپراتۆریا، پاشایى، كۆمارى) ه‌وه ده‌سته‌به‌رى
ده‌قنوس كردنى په‌یوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ردا
كراوان كرد له‌ده‌ستوره‌كانیاندا. زانا ئه‌وروپیه‌كان، چه‌مك و وێنه‌ى
جوانیان له‌فكرى گریكى ڕۆمانى ده‌رهێناو ئه‌و شتانه‌یان لێ زیادكرد كه
له‌گه‌ڵ هه‌ل ومه‌رجى ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانیاندا ده‌گونجێن كه پوخته‌كه‌ى
ئه‌مه‌بوو:
1ـ متمانه له‌تاكدا، ئه‌وه‌ش به‌دانپێدانانى به‌مافى موڵكدارى و هات وچۆ.
2ـ باوه‌ڕبوون به‌باشیه‌كانى گفت وگۆ، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستیه‌كان.
3ـ مه‌یلى ڕێكخستنى ئه‌قڵانى، بۆ باڵاده‌ستى به‌سه‌ر سروشتداو به‌دیهێنانى
زۆرتر.
ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌ى سه‌ره‌وه بۆ ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان گرنگ بن كه
زه‌روره‌تى ده‌ستوریش ده‌سه‌پێنێ، بۆ ئێمه كه تازه به‌ره‌و دیموكراسى و
ده‌وڵه‌تى قانون ده‌چین هه‌ر زۆر گرنگه، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و ده‌ستوره
هاوسه‌نگیه‌كان ده‌پارێزێ: یه‌كه‌م پاراستنى هاوسه‌نگى له‌نێوان ناوه‌ندو
هه‌رێمه‌كاندا به‌دیاریكردنى ده‌سته‌ڵاته‌كانى ناوه‌ند له‌لایه‌ك و
ده‌سته‌ڵاته‌كانى هه‌رێم كه هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ن جگه له‌وانه‌ى
بۆ ناوه‌ندبه(حصرى) دیارى كراون.
دووه‌م پاراستنى هاوسه‌نگى له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌و
هاوسه‌نگیه‌ش به‌بنچینه‌ى كارى سیسته‌مى داده‌نرێ هه‌ر وه‌ك: جان لوك
باسیكردووه‌و مۆنتسكیوش چه‌ندین جێبه‌جێكردنى دۆزیوه‌ته‌وه له‌وانه:
1ـ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى،
2ـ سیسته‌مى په‌رله‌مانى،
ده‌ستور له‌نێوان دووجۆر ڕه‌خنه‌دا
له‌وه‌ته‌ى، پڕۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى
كوردستان، كه‌وتۆته به‌ر باسان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ڕێژنه‌ى ڕه‌خنه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندندا بووه،
به‌هه‌ردوو جۆرى بنیاتنه‌ر كه له‌هه‌ستى په‌رۆشى و لێپرسراوێتییه‌وه
هاتووه، وه‌لایه‌نى سلبى كه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر ره‌تیان
كردۆته‌وه: به‌تایبه‌ت دواى په‌سه‌ند كردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه له‌م ساڵداو پێشنیاركردنى كه بخرێته
ریفراندۆمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان ده‌نگى له‌سه‌ر بدات.
لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێك له‌وره‌خنه، ڕوخێنه‌رو بوغزاویانه ده‌ده‌م كه
سه‌ر له‌به‌ر پڕۆژه‌كه به‌بیانوى جۆراوجۆر به‌مایه‌پوچ و ناقانونى و
ناده‌ستورى وه‌سفى ده‌كه‌ن كه ئه‌وانیش ده‌بنه دوو ده‌سته:
ده‌سته‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى عیراق كه‌سانى وه‌ك ئوسامه نوجه‌یفى و
هه‌یئه‌ى به‌ناو عوله‌ماى ئیسلامى وساڵح موتڵه‌گ و مالكى و پاش ماوه‌كانى
به‌عس و فاشیه‌كانى عه‌ره‌بن.
ده‌سته‌ى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى كوردستان كه ئه‌ویش له‌ئۆپزسیوندا خۆى
ده‌بینێته‌وه له‌گه‌لأ چه‌ند كه‌سانێكى تر.
ده‌سته‌ى یه‌كه‌م:
لێره‌دا ده‌مه‌وێ دوور له‌سۆزى نه‌ته‌وه‌یى و لایه‌نگیرى سیاسى و حزبى
له‌ڕوانگه‌ى قانون و ده‌ستوره‌وه به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستورى كۆمارى عیراق
ساڵى 2005 وه‌ڵامى ئه‌و ڕه‌خنانه بده‌مه‌وه كه ده‌ستور به‌مافى هه‌رێمى
كوردستان نازانن و واى لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌نگاونانه بۆ
سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان و پێچه‌وانه‌ى ده‌قه‌كانى ده‌ستورى په‌سه‌ند
كراوى عیراقه. پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتێكى زۆرى داوه
به‌خۆى و زێده‌ڕۆیى تیاداكراوه‌و پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه كه
له‌ده‌ستورى عیراقدا هاتوون:
یه‌كه‌م: ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان، كت ومت له‌گه‌ڵ ده‌ستورى عیراقدا
گونجاوه.
ماده‌ى یه‌كه‌م ده‌ڵێ:
(كوردستان - عیراق هه‌رێمێكه له‌نێو ده‌وڵه‌تى عیراقى فیدراڵ‌دا،
سیسته‌مه(1) سیاسیه‌كه‌ى په‌رله‌مانى،كۆمارى و دیموكراتیه و 000 )
سه‌یرى ماده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستورى عیراق ساڵى 2005 بكه:
كۆمارى عیراق ده‌وڵه‌تێكى ئیتحادى سه‌ربه‌خۆیه خاوه‌نى سه‌روه‌رى
ته‌واوه، سیسته‌مه‌كه‌ى كۆمارى نوێنه‌رایه‌تى(په‌رله‌مانى) دیموكراتییه.
پاشان به‌پێى مادده‌ى(116)ى ده‌ستورى فیدراڵى كه ده‌ڵێ: سیسته‌مى ئیتیحادى
له‌كۆمارى عیراقدا له‌پایته‌خت و هه‌رێمه‌كان و پارێزگا لامه‌ركه‌زى و
ئیداره خۆجێییه‌كان پێكدێ:
مادده‌ى(117)ه‌ش ده‌ڵێ:
ئه‌و ده‌ستوره ددان به‌هه‌رێمى كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ده‌نێ وه‌ك
هه‌رێمى فیدراڵى.
پاشان پڕۆژه‌ىده‌ستورى هه‌رێم هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى دووپات كردۆته‌وه
كه له‌ده‌ستورى فیدراڵیدا هاتوون كه له‌مادده‌ى(110)دا بۆ ده‌سه‌ڵاتى
فیدراڵى دیارى كراون به (حصرى)وه مادده‌ى(115) كه ده‌ڵێ: هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى فیدراڵیدا نه‌هاتبێ بۆ
ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان و پارێزگا ڕێكنه‌خراوه‌كانه، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیش
بوون پێشنۆره(اولویه) بۆ هه‌رێم و پارێزگا ڕێكنه‌خراوه‌كانه.
پاشان هه‌موو موماره‌سه‌كردنى ئه‌و مافانه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان
و جێبه‌جێكردن ودادوه‌ریدابه‌پێى مادده‌ى(121)ى ده‌ستورى فیدراڵى بۆ
هه‌رێمه‌كان دانى پێدانراوه.
نازانم له‌كوێدا ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانى هه‌رێمى كوردستان زێده‌ڕۆیى
كردووه؟ توانج له‌پڕۆژه‌كه ده‌گیرێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و گاز، له‌و
باره‌شه‌وه به‌پێى مادده‌كانى 112،111 له‌ده‌ستورى فیدراڵ‌دا مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌كراوه، كه‌له‌و دوو مادده‌دا به‌ڕوونى باس له‌ده‌رهێنان
و به‌دوادا گه‌ڕانى نه‌وت و گاز ده‌كات به‌هاوبه‌شى حكومه‌تى فیدراڵ و
حكومه‌تى هه‌رێم به‌موڵكى گشتى خه‌ڵكى عیراقى ده‌قنوس كردووه. پڕۆژه‌ى
ده‌ستورى هه‌رێم هه‌ر ڕێك له‌ژێر ڕۆشنایى ئه‌م مادده‌یه‌دا له‌مادده‌ى 74
بڕگه‌ى حه‌وته‌م كه باس له‌پێكهێنانى فه‌رمانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌كات
له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و نه‌وت و گازه‌ى پێش
ڕێكه‌وتى 15/8/2005 له‌خاكى كوردستان ده‌رهێنراون.
بڕگه‌ى هه‌شته‌م: باسى كاركردنى هاوبه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ بۆ
داڕشتنى سیاسه‌تى ستراتیژى هاوبه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانى نه‌وت و گاز.
دیاره ناوه‌ڕۆكى ئه‌و ماددانه‌ش به‌كرده‌وه دیتمان جێبه‌جێكراو نه‌وتى
كوردستان تێكه‌ڵ به‌نه‌وتى عیراق كرا له‌ڕێى بۆریه‌كانى نه‌وتى عیراق
به‌نده‌رى جیهان ئه‌وه‌ش نیه‌تپاكى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كوردستان ده‌سه‌لمێنێ
به‌رانبه‌ر به‌حكومه‌تى فیدراڵ.
خاڵێكى تر كه عه‌ره‌به ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر ده‌كه‌ن
مه‌سه‌له‌ى سنورى كوردستانه. كه دیارى كردنى سنورى كوردستان سه‌ره‌ڕاى
هه‌موو ئه‌و دیكۆمێنت و شاهیده مێژوویى و بابه‌تیانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان
سه‌ره‌ڕاى خۆدزینه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند له‌ڕاپرسى گشتى دانیشتوانى ناوچه
جێناكۆكه‌كان، دیسان په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خۆدوورگرتن له‌هه‌رچه‌شنه
گرژیه‌ك و بۆ بێنونه‌دان به‌ده‌ست ره‌گه‌ز په‌رستان و ئه‌وانه‌ى چاویان
به‌ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستان له‌ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى و حكومه‌ت و
په‌رله‌مان هه‌ڵنایه‌و زڕه‌خه‌ون به‌قه‌ڵاى دیكتاتۆرى ڕماو ده‌بینن،
په‌رله‌مان زۆر زیره‌كانه له‌ژێر ڕۆشنایى واقع و ده‌ستورى عیراقى فیدراڵ‌دا
ئه‌م بابه‌ته‌ى چاره‌سه‌ركردووه:
سه‌ره‌تا له‌مادده‌ى(2) بڕگه‌ى یه‌كه‌م: قه‌واره‌كى جوگرافى مێژوویى
له‌بیرنه‌كردووه باهێشتا به‌فه‌رمیش نه‌خرابێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان
بۆیه هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ى زۆربه‌ى كورده له‌جێناكۆكه‌كانیش ناوهێناون.
ئه‌وانه‌ش به‌سنورى كارگێڕى پێش ساڵى 1968 .
له‌بڕگه‌ى دووه‌مدا: سنوره سیاسیه‌كانى هه‌رێمى به‌پشت به‌ستن
به‌جێبه‌جێكردنى مادده‌ى(140)ى ده‌ستورى فیدراڵه‌وه دیارى كردووه.
كه‌واته هیچ زیاده‌ڕۆیى و ده‌رچونێك نابینرێ له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى
كۆمارى عیراق ساڵى 2005 و هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و ئیدیعایانه، بێ بنه‌مان
و ته‌نها دژایه‌تى كردنى هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت ووجودى گه‌لى كورد‌و
كوردستانه و هیچى تر.
ده‌سته‌ى دووه‌م:
به‌داخه‌وه له‌نێوخۆشماندا له‌سه‌رئاستى كوردستان چه‌ند ده‌نگێك ده‌بیستین
به‌بیانوى جۆراو جۆر ئه‌م ده‌ستوره ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ى من
تێبینیم كردبێ ره‌خنه‌كان زیاتر له: په‌له‌و زوو تێپه‌ڕاندن،
ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم یان گوایه سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى
په‌یڕه‌وكراوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆربه‌ى دراون به‌سه‌رۆكى هه‌رێم، مافه نه‌ته‌وه‌یى
و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك پێویست نین و000هتد.
به‌نیسبه‌ت زوو تێپه‌ڕاندن: ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌ساڵى(2002) به‌ولاوه
نوسراوه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بوون، دواتر پڕۆژه‌یه‌كیان له‌كۆتاییدا
لێپێكهێنراو یه‌كه‌مین پێداچوونه‌وه‌ى به‌بڕیارى ژماره(4) له6/8/2005دا
بوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مان،دواى ئه‌وه له‌زۆربه‌ى رۆژنامه‌و سایته‌كاندا
بڵاوكرایه‌وه‌و به‌ژماره‌یه‌كى زۆریش نامیلكه‌ى لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و
له‌ئه‌نجامیشدا ده‌یان هه‌زار ره‌خنه‌و سه‌رنج و به‌دواداچوونى بۆ كرا‌و
لیژنه‌ى قانونى په‌رله‌مانیش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و به‌دوادا
چوونى له‌سه‌ر كردوووه. به‌بڕیارى ژماره(16) له‌ڕۆژى 2/11/2008
په‌رله‌مان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى په‌سه‌ند كرد‌و له‌ساڵى(2009)شدا بڕیار درا
بخرێته به‌رده‌م گه‌ل بۆ راپرسى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ
لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق. ئه‌وساته دوور‌و درێژه ئایا ده‌كرێ
بڵێین په‌له‌ى تێداكراوه. له‌كاتێكدا شۆڕشى گه‌وره‌ى فه‌ڕه‌نسى ساڵى 1789
ز له‌ماوه‌ى دووساڵدا پڕۆژه‌ى ده‌ستور نوسراو په‌سه‌ندیش كرا واتا ساڵى
1791ز. سه‌ره‌ڕاش پێم وایه هیچ ئاكارێكى خراپ له‌دواخستنیدا نیه‌و
كۆمسیونى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌ر داواى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد
ریفراندۆمه‌كه‌ى دواخست.
ده‌ستور چه‌ترى سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى قانونیانه‌ى كاروباره‌كانى ده‌وڵه‌ته‌و
سنور بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان داده‌نێ، هه‌ندێك له‌زاناكان به‌دروستكه‌رى
ئازادیه‌كان ناوى ده‌به‌ن وه‌ك مامۆستا (مركین جیتزفتش). بۆیه ده‌كرێ
پێناسه‌ى ده‌ستور ئاوابكه‌ین:((كۆمه‌ڵێك بنه‌مایه له‌سیسته‌مى ئازاد‌دا،
ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان و مافى تاكه‌كان ده‌پارێزێ))(2) به‌هه‌موو ئه‌و
پێناسه‌و بۆ چوونانه ئێمه كه حكومه‌ت و هه‌رێمێكى تازه دامه‌زراومان
هه‌یه، له‌هه‌موو ووڵاتان زیاتر پێویستمان به‌هه‌بوونى ده‌ستورێك هه‌یه
كاروباره‌كانمان، مافه‌كانمان،ده‌سه‌ڵاته‌كانمان بۆ رێكبخا‌و سنوریان بۆ
دابنێ، كه ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى چاكسازى و گۆڕان ده‌كه‌ن پێش
هه‌موو كه‌س پشتگیرى ئه‌م ده‌ستوره بكه‌ن.
ره‌خنه‌یه‌كى تر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك هه‌رێم و گوایه
سیسته‌مه‌كه‌مان بووه به‌سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى (رئاسى). جارێ ئه‌م
پۆسته، پۆستێكى، گشتیه‌و بۆ كه‌سێكى دیارى كرا‌و دانه‌نراوه مافى هه‌ر
كه‌سێكه له‌دانیشتوانى كوردستان به‌پێى رێنماییه‌كان خۆى بۆ ئه‌و پۆسته
هه‌ڵبژێردرێ. لێره‌دا حه‌زده‌كه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك له‌سیسته‌مى
سه‌رۆكایه‌تیدا وه‌بیر خوێنه‌ران بهێنمه‌وه كه له‌ژێر كاریگه‌رى بۆ
چوونه‌كانى جون لوك و مۆنتسكیو دانرا، كه ئێستا ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مریكا كارى پێده‌كات.
كه به‌كورتى بریتین له:
1ـ سه‌رۆكى كۆمار وه‌زیره‌كان دیارى ده‌كات و ده‌توانێ لاشیان به‌رێ دواى
ره‌زامه‌ندیه‌كى شكڵى ئه‌نجومه‌نى پیران.
2ـ كۆنگرێس مافى لێپێچانه‌وه‌ى سیاسیانه‌ى وه‌زیره‌كانى نیه.
3ـ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوونى نیه‌و وه‌زیره‌كان راسته‌وخۆ فه‌رمان
له‌سه‌رۆكى كۆمار وه‌رده‌گرن.
4ـ سه‌رۆك ده‌سته‌ڵاتى ره‌خنه‌و راگرتنى سه‌رجه‌م پڕۆژه قانونیه‌كانى
هه‌یه تاكو ئه‌و كاته‌ى 2/3ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ن.
5ـ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌كانى ده‌وڵه‌ت و قازیه فیدراڵیه‌كان
به‌ڕه‌زامه‌ندى كۆنگرێس.
جگه له‌خاڵى پێنجه‌م كه ئه‌ویش به‌ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانه‌وه گرێدراوه
كام یه‌ك له‌م ده‌سته‌ڵاتانه بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم دیارى كراون؟!
ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم:
یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كه زۆر باسى ده‌كرێ، ده‌سه‌ڵاتى
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه، كه ئه‌وه ده‌سه‌ڵات نیه به‌ڵكو كارێكى
رۆتینیه چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كه ته‌نها بریتییه له‌ده‌ركردنى مه‌رسومێك
به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانێك كه به‌كرده‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ش بۆ ده‌رچوون له‌دۆخێكى نائاسایى كه ووڵات به‌ره‌و فه‌وزا ده‌بات
كه سێ حاڵه‌ته‌كه‌شى بریتین له:
1ـ ئه‌گه‌ر پتر له‌نیوه‌ى ئه‌ندامه‌كانى ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
2ـ ئه‌گه‌ر شه‌ست رۆژ پاش بانگهێشتنى بۆ كۆبوونه‌وه له‌دواى
هه‌ڵبژاردنیدا، نیسابى یاسایى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ته‌واو نه‌بوو.
3ـ ئه‌گه‌ر متمانه‌ى نه‌دا به‌سێ كابینه‌ى ێشنیازكراوى وه‌زاریى جیاوازى
یه‌ك له‌دواى یه‌ك.
لێره‌دا من پرسیار ده‌كه‌م ئه‌مه ده‌سته‌ڵاته‌یان كارێكى ڕۆتینى بۆ به‌ڕێوه‌چوون
و ڕانه‌وه‌ستانى كاره‌كان؟
پاشان سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌كانى تر به‌ستراونه‌ته‌وه به‌ڕه‌زامه‌ندى
په‌رله‌مان یان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، جگه له‌كاروبارى
سه‌ربازى كه ئه‌و سه‌رۆكى هێزى پێشمه‌رگه‌یه كه ئه‌ویش هیچ جوڵه
پێكردنێك بێ ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان ناتوانێ جێبه‌جێبكا. واته سه‌رۆكى
هه‌رێم سه‌رۆكى ده‌زگاى جێبه‌جێكردنه واته ده‌سته‌ڵاته‌كانى به‌شێكن
له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن نه‌ك یاسادانان.
واتا ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێكردن لێره‌دا دووبه‌شه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. ئه‌وه‌ش له‌زۆر وو‌ڵاتى دنیادا هه‌یه‌و مه‌رجیش نیه
سیسته‌مه‌كه سه‌رۆكایه‌تى بێ.
مافه شارستانى و سیاسیه‌كان:
هێندێك كه‌س باسى مافه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ى به‌سه‌رپێیش چاوێك به‌م
پڕۆژه‌یه‌دا بخشێنێ، بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه پێشكه‌وتوترین پڕۆژه‌یه
له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له‌ڕووى داننان و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م مافه
شارستانى و سیاسیه‌كان كه مادده 18 ـ 38ى بۆ ته‌رخانكراوه
واته(21)مادده‌یه‌وكه مادده38ى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه
له‌هه‌ر كۆت و به‌ند دانانێك بگرێ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌ومافانه واته
خه‌تى سورى بۆ داناون.
ره‌خنه‌یه‌كى تر له‌وه ده‌گیرێ كه پڕۆژه‌كه به‌لاى سه‌ربه‌خۆییدا
نه‌چووه واتا ئاماژه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیى نه‌ته‌وه‌یى تێدا نیه.
مادده‌ى(7) ده‌ڵێ: گه‌لى كوردستان - عیراق مافى دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆى
هه‌یه و به‌ویستى ئازادانه‌ى خۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردووه كه كوردستان
هه‌رێمێكى فیدراڵى بێ له‌چوارچێوه‌ى عیراقدا مادام عیراق پابه‌ندبێ
به‌سیسته‌مى فیدراڵى، دیموكراسى، په‌رله‌مانى، فره‌لایه‌نى و مافه‌كانى
تاكو كۆى مرۆڤه‌وه.
واتا گه‌لى كوردستان فیدراڵى هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیراق پابه‌ند
نه‌بوو به:
1ـ سیسته‌مى فیدراڵى،
2ـ دیموكراسى،
3ـ په‌رله‌مانى،
4ـ فره‌لایه‌نى،
5ـ مافه‌كانى تاك،
6ـ مافه مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌گشتى 00
ئه‌وا گه‌لى كوردستان بۆى هه‌یه چاو به‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بخشێنێته‌وه.
واتا هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ى سه‌ره‌وه پێشێلكران یان ره‌تكرانه‌وه ئه‌وا
به‌پێى پڕۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێم گه‌لى كوردستان مافى بڕیارى تر‌ى ده‌بێ.
پاشان مادده‌ى هه‌شت: هیچ رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌یه‌ك كه حكومه‌تى
فیدراڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان لایه‌نێكى بیانی‌دا مۆریان ده‌كاو
په‌یوه‌ندیان به‌پێگه، یان به‌مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه،
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دان ئه‌وجا كاریان
پێده‌كرێ.
مادده‌یه‌كى تر كه جێگه‌ى مشت و مڕبووه ئه‌ویش مادده‌ى (6)ه كه گوایه
له‌ژێر فشارى ئیسلامیه‌كاندا نوسراوه. ره‌خنه‌گرتن له‌و مادده‌یه
تێنه‌گه‌یشتنه له‌ده‌ستورو واقعى كۆمه‌ڵایه‌تى، چونكه سه‌ره‌تایى ترین
رۆشنبیرى له‌مه‌ڕده‌ستور دانان، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ده‌ستور
ره‌نگده‌ره‌وه‌ى واقعى كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، ئایینى، كه‌لتورى000هتد،
كۆمه‌ڵگاكه‌بێ چونكه ده‌ستور بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌نوسرێ و ده‌بێ خه‌ون
و ماف و ئه‌ركه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌خۆبگرێ. كۆمه‌ڵگاى كوردستان
كۆمه‌ڵگایه‌كى ئیسلامیه ده‌بێ دانى پێدابنێ، له‌هه‌مانكاتدا رێز
له‌ئایینه‌كانى تریش گیراوه‌و دانیان پێدانراوه، ئینجا ئایینى ئیسلامى
وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانى یاسادانان ده‌قنوس كراوه، به‌ڵام شه‌رعى
ئیسلامى به‌سه‌ر كه‌سانى سه‌ر به‌ئایینه‌كانى تردا ناسه‌پێنى. له‌م
رووه‌وه ئه‌م ده‌ستوره زۆر پێشكه‌وت و تره له‌ووڵاته ئیسلامى و
عه‌ره‌بیه‌كان.
مادده‌یه‌كى تر كه ره‌نگه هه‌ندێك ناوچه په‌رست پێى په‌ست بن مادده‌ى
(2) بڕگه‌ى سێیه‌مه كه ده‌ڵێ: نابێ هه‌رێمێكى نوێ له‌نێو سنورى هه‌رێمى
كوردستاندا دابمه‌زرێنرێ. پێم وایه ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ یه‌كێتى خاكى
كوردستان و خه‌ونى زڕى ناحه‌زان و ناوچه په‌رستان له‌گۆڕده‌نێ.
1ـ هێڵه‌كان هى نوسه‌رن.
2ـ د0حسان محمد شفیق العانى الأنچمه السیاسیه والدستوریه المقارنه. ص65
|