|
به‌كر سدیق
له‌راستیدا هه‌ڵبژاردنى ئۆباما ته‌نها
له‌و ڕوانگه‌وه لێك ده‌ردرێته‌وه كه په‌یوه‌سته به فیكر‌و
كه‌سێتى ئۆباماوه! له هه‌لومه‌رجێكى تێكچڕژاوى ئه‌مریكى
و جیهانیدا، كه هێشتا میدیاكان و ئه‌و
لێكدانه‌وانه‌ى بۆ دیارده‌ى ئۆباما ده‌كرێ نه‌یتوانیوه خۆى له‌قه‌ره‌ى كۆى
ئه‌و فاكته‌رانه بدات كه به‌بێ ئۆباما له‌ئه‌مریكا دیارده‌یه‌كى سیاسى
و كۆمه‌ڵایه‌تى پیشانى دنیادا.
ره‌نگه ئه‌و جیاوازیه‌ى كه له‌نێوان ده‌نگى ماكین و
باراك ئۆبامادا هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستى ده‌نگى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاى
ئه‌مریكادا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆباڵه‌ى ده‌خرێته پاڵ
حوكمى 8 ساڵه‌ى كۆماریه‌كاندا، هێنده زۆرنه‌بێ. ره‌نگه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه
نه‌بێ كه ئه‌گه‌ر ئۆباماش نه‌با ئه‌و پاساوه كۆمه‌ڵایه‌تى
و ئابوریى و سیاسى و
جه‌نگیانه، هه‌ر هه‌بون، كه بونه فاكته‌رێكى دیار له‌داڕمانى متمانه‌ى
كۆماریه‌كان به‌هۆى شه‌ڕى ئه‌فغانستان و عیراق
و دواجار ته‌نگژه داراییه‌كه‌ى ناو ئه‌مریكا. چونكه ئه‌و پرسیاره
له‌جێى خۆیدایه كه ئایا ئۆباما یان كه‌سێكى هاوڕه‌گه‌زى خۆى به هه‌مان
دروشمى سیاسیه‌وه، ده‌یتوانى له‌سه‌ر لیستى كۆماریه‌كان، ئه‌و ئاكامه
سیاسییه به‌ده‌ست بهێنێ؟!
به گه‌ڕانه‌وه بۆ وێستگه‌كانى رابردووى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكى، ئه‌وه
ڕوون ده‌بێته‌وه كه كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى له‌سه‌ر هه‌ڵایسانى شه‌ڕو
ئاشتى قسه‌ى خۆى هه‌یه، چونكه كولتوورى سیاسى و
سیستمى سیاسى ئه‌و وڵاته به‌و ئاڕاسته‌دا دامه‌زراوه، كه كۆمه‌ڵگا
له‌رێگه‌ى سیستمه دیموكراسیه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام له‌وێستگه‌كانى
هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى دا كه‌مینه‌و زۆرینه
به‌رهه‌م بهێنێ و له‌وێشه‌وه وه‌رچه‌رخانى
سیاسى له‌ناوێدا دروست ده‌كات و پیشانى
ده‌ره‌وه‌ى خۆشى ده‌دا.
كاتێك (بوش)ى باوك هه‌ڵبژێردرا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه.UNو سه‌رتاپاى ده‌وڵه‌تان
و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى ئه‌مریكا بوون له‌ده‌رپه‌ڕاندنى
سوپاى عیراق له‌كوێت. كه‌چى له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیدا دیموكراته‌كان
توانیان دوو وێستگه‌ى هه‌ڵبژاردنى دواى (بوش) ى باوك ببه‌نه‌وه. ئه‌م
چانسه له‌سێبه‌رى ئه‌م كولتووره كۆمه‌ڵایه‌تى و
سیاسیه‌ى ئه‌مریكادا جارێكى تر بۆ كۆماریه‌كان و
بنه‌ماڵه‌ى بوش په‌یدابوه‌وه‌و له‌دوو ماوه‌ى ویلایه‌تیدا (بوش)ى كوڕ،
گره‌وى ده‌سه‌ڵاتى برده‌وه. به ماناى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌مریكادا فه‌رهه‌نگێكى
سیاسى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكادا وه‌ك نموزه‌جێكى جیهانى به‌رده‌وام كه‌مینه‌و
زۆرینه به‌رهه‌م ده‌هێنێ و متمانه‌ى به‌رده‌وام
نابه‌خشێته حیزبێكى سیاسى دیاریكراو.
بۆیه له‌دیوێكى هه‌ره دیارى ده‌رچونه‌وه‌ى ئۆبامادا. فاكته‌ره‌كانى
دۆڕ‌انى كۆماریه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌سته به‌و هه‌لومه‌رجه جیهانیه‌ى
كه بوش به‌سه‌ریدا سه‌پاو زیره‌كانه
رووبه‌ڕووى بووه‌وه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نیه به‌تواناو
فیكرى ئۆباماوه. به‌رده‌وامى شه‌ڕى عیراق و ئه‌فغانستان
و خه‌رجیه سه‌ربازییه‌كانى، له شاشه‌ى ده‌ره‌وه‌دا متمانه
له‌كۆمارییه‌كان ده‌سێنێته‌وه‌و رووده‌كاته
دیموكراته‌كان، ئه‌گه‌ر ئۆباماش نه‌بێ. چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانى
جه‌نگه‌كانى عیراق و ئه‌فغانستان
و ته‌نگژه داراییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا
هێناو كرایه ئۆباڵێكى سیاسى
و ئابورى به‌ڕوى كۆماریه‌كاندا. به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌و
گۆڕانكارییانه‌ى كه ئۆباما به‌ته‌مایه بیكات میراتى ده‌ربازبوون
له‌هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرى رێكخراوى قاعیده، له‌كۆمارییه‌كان ناسه‌ندرێته‌وه.
چونكه كۆماریه‌كان له‌سێبه‌رى بوش‌دا توانیان هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرى قاعیده له‌ناو
جوگرافیاى ئه‌مریكا ببنه‌وه ناو ژینگه‌كانى
به‌رهه‌م هێنانى قاعیده له ووڵاتانى كۆمه‌ڵگاى ئیسلامی‌دا.
ئه‌وه‌ى كه له‌ده‌رچوونه‌وه‌ى ئۆبامادا ده‌بێ له‌سه‌رى رابوه‌ستین
ئه‌وه‌یه كه كۆى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى بونه‌هۆى
لاوازبوونى متمانه‌ى كۆمارییه‌كان و زۆرینه‌یان
له‌كه‌سى ئۆبامادا به‌رجه‌سته‌كرد، دیارده‌یه‌كى سیاسى به‌رهه‌م هێناو
كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى به‌چه‌شنێك پیشانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیداوه، كه
له‌ناوه‌وه گۆڕان و له‌ده‌ره‌وه‌ش گۆڕان
ده‌بێته جیاوازییه‌كى تر‌ى ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاى
ئه‌مریكى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاو
ده‌وڵه‌تانى تر‌ى جیهاندا.
ئه‌و زۆرینه‌یه‌ى كه ئۆباماى به‌رهه‌م هێنا، ئه‌و
گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌خوڵقێنێ كه زه‌مه‌ن نه‌یتوانى له‌ڕابردوودا
به‌سه‌ر ئه‌مریكادا بیسه‌پێنێ. ئه‌ویش به‌لوتكه گه‌یشتنى ره‌شپێستى
ئه‌مریكایه. به‌مانایه‌كى تر گۆڕان له‌ناو
ئه‌مریكا له‌ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك زیاترى ده‌بێ، چونكه ده‌رچوونى ئۆباما
گۆڕ‌انى له‌ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تى ناوخۆیدا
به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وه‌شى تێپه‌ڕاند كه لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌سپى
پێسته‌كاندا قۆرغ بكرێ. ئه‌مه‌ش به‌هۆى قۆستنه‌وه‌ى ئه‌وهۆكاره نه‌بوه
كه هه‌رسپى پێست گه‌یوه‌ته لوتكه‌و ره‌ش پێست
له‌خوارى بوه به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شدارى
هاووڵاتیان و تاكى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى فاكته‌رى
نه‌ژادى تێ په‌ڕاندوه‌و پیاده‌كردنى مافى
هاووڵاتیبوون شوناسى گۆڕان له‌یه‌خه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكا ده‌دات
و له‌وێوه جیاوازى ره‌گه‌زى ئافه‌روز ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا، دیارده‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌كولتوورى ته‌واو
عه‌یارى هاووڵاتیبوونه‌وه ده‌باته ناو
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌نگى سیاسى
ئه‌مریكا له‌جیهاندا له‌قاڵبى گۆڕان ده‌داته‌وه.
بۆیه ئۆباما، له‌گۆڕانى ناو ئه‌مریكادا، فیكر‌و
ئه‌جیندا سیاسیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیراده‌ى مافى به
هاووڵاتیبوون له‌ئه‌مریكا ده‌بنه ده‌ستگیران و
مژده‌ى گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به گوێى ناوچه گه‌رمه‌كانى دنیادا
ده‌ده‌ن. ئه‌و گۆڕانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا دیارده‌ى ئۆباما به‌رهه‌مى
ده‌هێنێ، ده‌بێ گۆڕان له‌ناو ئه‌مریكا به‌هێزبكات یان گوزارشت بێ له‌و
گۆڕانانه‌ى له‌ناو ئه‌مریكا په‌یداده‌بێ. چونكه ئه‌و گۆڕانه‌ى له‌ناوێدا
ئه‌مریكا به‌هێز ده‌كات، ئه‌و گۆڕانانه‌ى پێویسته له‌ده‌ره‌وه، كه
سه‌نگى جیهانى ئه‌مریكا به‌رینتربكات. گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وا ئۆباما له‌جیاتى
ئه‌وه‌ى به‌رگى گۆڕان له‌خۆیدا به‌رجه‌سته بكات و
سه‌رقافڵه‌ى كاریزماى گۆڕانبێ، ئه‌وا له‌نێوان دو گۆڕانه‌كه‌دا
له‌مه‌نگه‌نه ده‌ردێ.
بێگومان ته‌نگه‌ژه داراییه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌پاڵ
شه‌ڕى عیراق و ئه‌فغانستان به‌بێ ئۆباماش
زۆرینه‌یه‌كى تر‌ى به‌رهه‌م ده‌هێناو وه‌ك ئێستا
كۆماریه‌كانى ده‌كرده كه‌مینه. ته‌نگژه داراییه‌كه‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ وڵاتى خۆیان بوه‌ته هاجسى زۆرینه‌ى
كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى و په‌یوه‌ستى راسته‌وخۆى
به‌رژوه‌ندیه‌كانى تاكه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌مریكایه. له‌رێگه‌ى
هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه هاووڵاتیانى ئه‌مریكا قسه‌ى خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و
ره‌وشانه ده‌كه‌ن و دواجار ده‌بێته بڕیار‌و
دیارده‌ى وه‌ك ئۆباما به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئه‌وه‌ى گرنگه دواى هه‌ڵبژاردن
كه ئاخۆ ئۆباما له‌توانایدا ده‌بێ ئاكامى خێرا‌و چاره‌سه‌رى خێرا له‌مه‌ڕ
ته‌گژه داراییه‌كان، پێشكه‌شى خه‌ڵكى ئه‌مریكا بكات. چونكه هاووڵاتیانى
ئه‌مریكا زوو دێنه قسه له‌به‌رامبه‌ر سیاسیه‌كانیاندا. ئه‌وه‌تا هه‌ر
رۆژێك دواى ده‌رچونى ئۆباما ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى به‌شدارى هه‌ڵمه‌تى
پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنیان كرد بۆ ئۆباما له‌سه‌ر دواكه‌وتنى كرێ موچویان
مانگرتنیان ئه‌نجامدا له‌به‌رده‌مى ئۆفیسه‌كانى حیزبى دیمو‌كراتى
له‌ئه‌مریكا.
|