|
كاوسێن بابه‌كر
له‌سێبه‌رى سه‌ردانه‌كه‌ى مام جه‌لالدا:
ئه‌گه‌ر میكانیزم و
تاكتیكى سیاسى و ته‌نانه‌ت هێندێك ئامانجى سیاسى دوور مه‌وداش پارته
سیاسیه‌كان لێك جودا بكاته‌وه، ناكرێ كه‌ركوك خاڵى هاوبه‌ش نه‌بـێ چونكه
كه‌ركوك ئه‌گه‌ر، له‌هه‌موو مانا‌و ئاماژه دیار‌و نادیاره‌كانى دابڕى هێشتا
ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه كه كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییه لێوان لێوه له‌باكڕاوندو
حه‌قیقه‌ته مێژوویى و كه‌لتورى و سیاسیه‌كانى چه‌ندین سه‌ده، راستگۆیى
هه‌ر پارتێكیش له‌ئه‌ندازه‌ى گرنگى دان و به ته‌نگه‌وه هاتنى ئه‌م
شاره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، له‌پێش هه‌موو شیانه‌وه به‌شدارى له‌هه‌رهه‌وڵێكى
پێكه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بۆ به‌هێزكردنى كه‌یسى ئه‌م شاره.
سه‌ردانى به‌ڕێز مام جه‌لال و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى له‌م شاره‌دا
پێداگرى و سوربوونى مام و حزبه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نـێ كه ئه‌م شاره به‌شێكى
جیانه‌بووه وه‌یه له‌كوردستان، هه‌رچه‌نده مام جه‌لال به حوكمى پێگه
سیاسییه‌كه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى عیراق ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى دێته سه‌ر كه گوایه
لایه‌نگیرى نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات و ئه‌و سه‌رۆكى كۆماره ده‌بـێ وه‌ك یه‌ك
سه‌یرى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان بكات!
له‌كاتێكدا مام جه‌لال به‌رده‌وام ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه كه ئه‌و
سوێندى خواردووه كه به‌پــێى ده‌ستورى وڵاته‌كه‌ى كار بكات و لــێى
لانه‌دات، كێشه‌ى كه‌ركوكیش به‌پــێى مادده‌یه‌كى ده‌ستورى كه مادده‌ى
(140)ه چاره‌سه‌رى بۆ دانراوه كه‌واته پێداگریه‌كانى مام جه‌لال بۆ زوو
چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردایه‌و شتێكى ته‌واو
شه‌رعیه.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ى یه‌كێتى و مام جه‌لال ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه‌و
به‌شێكى سه‌ره‌كیه له‌خه‌باتى یه‌كێتى، بۆ كه‌سان و پارته‌كانى تریش
گونجاوه‌و پێویستیشه هه‌مان هه‌وڵ و خه‌بات وه‌ڕێ بخرێ و ره‌نگه
ئاسانتریش بـێ بۆ ئه‌وانه‌ى هیچ پێگه‌و لێپرسراوێتیه‌كیان نییه له‌سه‌ر
ئاستى عیراق، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش خۆیان ماندوو ناكه‌ن لانى كه‌م
پشتگیرى ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌ن و به گوتارێكى یه‌كگرتووى تۆكمه ئه‌ركه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن. گوتارى یه‌كگرتووش به‌بـێ لیستى
یه‌كگرتوو، فشه‌ڵ و له‌رزۆك ده‌بـێ بۆیه ئه‌و بیانووانه‌ى بـۆ گوتارى
یه‌كگرتوو به‌بـێ لیستى یه‌كگرتوو ده‌یهێننه‌وه هه‌ر خۆیانى بـێ
هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن چۆن گوتارى یه‌كگرتوو به‌بێ لیستى یه‌كگرتوو ده‌بـێ؟،
چونكه لیسته‌كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێ ئه‌م رێككه‌وتنه
بیروبۆچوونه‌كان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان نزیك و یه‌كده‌خات،
به‌پێچه‌وانه‌ش لیستى جیا به ناچارى گوتار‌و بۆچوونى سیاسى جیاواز
ده‌خوڵقێنـێ كه، ئه‌وه‌ش له‌كۆتایى داپه‌رته‌وازه‌یى سیاسى
لێده‌كه‌وێته‌وه. پێم وایه راستگۆیى هه‌ر پارت و كه‌سێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى
له‌ڕاده‌ى هه‌ست كردنیدایه به لێپرسراوێتى له‌به‌رانبه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستى
و یه‌ك گوتارى له‌سه‌ر ئاستى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نشیتمانیه‌كه‌ى
له‌به‌رانبه‌ر به‌غداد. ئه‌وه‌ش هیچ پاساوو بیانوویه‌ك هه‌ڵناگرێ و مێژووش
به‌زه‌یى به‌پارت په‌رست و به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌كاندا نایه‌ته‌وه. هه‌ر
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش سه‌رجه‌م خاوه‌ن دروشم و قسه گه‌وره‌كان له‌مه‌حه‌كى
راستگۆیى و نیشتمانپه‌روه‌رى ده‌دات و به‌كرده‌وه‌ش راستى به‌ڵێنه‌كانیان
ده‌رده‌كه‌وێ. ئایا مسته‌حه‌قى ئه‌و متمانه‌یه‌ن كه گه‌ل پــێى به‌خشیون
یان نه‌ء؟!
|