|
به‌كر سدیق
سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى توركیا، به فه‌رمى ئه‌وه‌ى گوت كه له‌رابووردودا،
بۆ ناو دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى و كۆمه‌ڵگاى توركیش بڤه‌یه‌كى گه‌وره بوو،
ئه‌م بڤه‌بوونه نه‌یده‌هێشت گرێ گه‌وره‌كه ده‌ستى لـێ بدرێ و بكرێته‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌ركان ده‌ڵێ ده‌بێ كارێك بكه‌ین چى تر خه‌ڵك ڕوو له‌شاخ نه‌كه‌ن
ومافه كولتوریه‌كان و بواره‌كانى گه‌شه‌پێدانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى
له‌ناوچه كوردیه‌كاندا فراوان بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌ڵـێ پێویسته
له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد له‌باكورى عێراق گفتوگۆ بكرێ.
پێشتریش نوێنه‌رى ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكى هه‌رێمى بینى. ئه‌م
جوڵه‌و لێدوانه توركیانه له‌كاتێكدا دێن كه سه‌باره‌ت به كێشه‌ى(pkk)
له‌ناو توركیا، ئاڵۆزانێك هه‌یه‌و به‌ته‌نیشتیشه‌وه وه‌ك نوێنه‌رى (ى. ن.
ك) له‌توركیا ده‌ڵێت پرسیارى ئه‌وه وروژاوه كه چى بكرێت باشه بۆ كۆتایى
هێنان به كێشه‌ى (pkk)و چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى كورد؟ له‌راستى دا ئه‌گه‌ر
ئه‌م ئاماژه گرنگانه‌ى ناو توركیا‌و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیه‌كه‌ى بۆ ناو
توركیا به سه‌ره‌تاى ڕسكانى بیرۆكه‌ى كرانه‌وه‌ى گرێ گه‌وره‌كه
له‌قه‌ڵه‌م بدرێ! ئه‌وا بۆ كۆى چاره‌نوسى ناوچه‌كه‌و خودى ئه‌مریكاش
مه‌ودایه‌كى به‌رینترو ستراتیژى دوور مه‌ودا په‌یداده‌كات. كرانه‌وه‌ى گرێ
كوێره‌كه كاریگه‌رى گه‌وره په‌یداده‌كات و وه‌رچه‌رخانى گرنگ و
دوورمه‌ودا له‌گه‌ڵ خۆى دێنێ.
له‌سه‌ر ئاستى توركیا
له‌ناو خۆدا
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ى كورد له‌توركیا به‌و جۆره‌ى كه سه‌رۆكى
ئه‌ركانى سوپا لێداونى دا، توركیا له‌ناوخۆدا ده‌باته دۆخێكى سیاسى و
كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى تره‌وه. هه‌موو ئه‌و گرفته ئابورییانه‌ى
به‌هۆى یاخى بوونى كورده‌وه تووشى توركیا هاتبوو، پێ به‌پێ كه‌م
ده‌بنه‌وه، ئه‌و درزه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌تنیكیه‌ى له‌نێوان شه‌قامى توركى
و كوردى دروست ببوو، ده‌پوكێته‌وه. دیموكراسى له‌توركیا ده‌چێته قۆناغێكى
تره‌وه. له‌مه‌ودوا جوگرافیاى كوردستانى توركیا له‌ڕووى په‌رپێدانه‌وه
ده‌بێته به‌شێك له‌تواناى ئابورى دانه‌بڕاوى توركیا‌و وێنه‌ى كۆمه‌ڵگاى
توركى به چه‌شنێكى تر نیشانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌دات. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ
تێڕوانین له‌ناو سوپادا هه‌بووبێت كه درێژه‌دان به رۆڵى سوپا له‌رێگه‌ى
ئاڵۆزبوون و توندوتیژى سه‌باره‌ت به (pkk) به‌رده‌وام ده‌بێ! ئه‌وا
به‌شدارى سوپا له‌بڕیارى سیاسی توركیا، ئاراسته‌ى دیكه وه‌رده‌گرێ. چونكه
رووداوه‌كانى رابوردوو ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه دواجار سوپا ناتوانێ وه‌ڵامى
ئه‌و زه‌ره‌روو زیانانه بداته‌وه كه به‌هۆى درێژه‌كێشانى شه‌ڕى (pkk)
له‌ڕووى گیانى و داراییه‌وه به‌ر توركیا ده‌كه‌وێ و له‌وه‌ش واوه‌تر
دامه‌زراوه‌ى سوپا پتر ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. كردنه‌وه‌ى گرێ كوێره‌كه
ئه‌و وه‌ڵامه‌شى پێیه یان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد،
توركیا به‌هێز ده‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه
له‌راستیدا، ده‌وڵه‌تى توركیا به‌هۆى مه‌سه‌له‌ى كورد‌و یاخى بوونى (pkk)وه
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زاڵبوونه‌ى له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر(pkk) دا
به‌ده‌ستى هێنابوو، به‌ڵام ئه‌وه ناشاردرێته‌وه كه بونیادى ده‌وڵه‌تى
توركیاى له‌ئاست هاوكێشه سیاسیه‌كانى ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپادا بچووك
كردۆته‌وه. به‌م هه‌نگاوه گرێى به ئه‌وروپى كردنى توركیا ڕوو
له‌كرانه‌وه ده‌كات، پشكى زیاترى له‌خێروبێره‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئه‌وروپى پێ
ده‌بڕێت و پتر به‌ڕووى توركیادا ده‌كرێته‌وه. به مانایه‌كى تر توركیا
ده‌توانێ له‌ناو ناوه‌ندى دروست كردنى بڕیارى ئه‌وروپى دا رۆڵێكى گه‌وره
بگێڕێ سه‌باره‌ت به كۆى ڕه‌وشه جیهانى و ئه‌وروپى و
هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه.
په‌یوه‌ندى نێوان توركیا‌و ئه‌مریكاش ده‌چێته خانه‌یه‌كى هه‌وراز تره‌وه
چونكه به دۆزینه‌وه‌ى جۆرێك له‌چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ى كورد له‌توركیا،
ئه‌و وڵاته له‌سه‌رئێشه‌ى (pkk) ده‌ربازى ده‌بێ و پێویستى به‌وه نامێنێ
باڵانسى هه‌رێمایه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئێران رابگرێ و له‌سه‌ر ئاستى
عیراقیش توركیا ده‌توانێ وه‌ك چۆن دۆستى سوننه‌كانه ئاوهاش دۆستى كوردى
عیراقیش بێ. به مانایه‌كى تر ئه‌و ده‌ماره‌ى توركیاى وا لـێ كردبوو
له‌ناوچه‌كه له‌چوارچێوه‌یه‌كى ته‌سك دا ڕۆڵى ئیقلیمى بگێڕێ بۆ له‌مه‌ودا
ده‌توانێ ڕۆڵى ئیقلیمى وا بگێڕێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا یه‌ك
ستراتیژ كۆیان بكاته‌وه. چونكه توركیا به‌هۆى مه‌سه‌له‌ى كورده‌وه
نه‌یده‌توانى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا كۆك بێ له‌سه‌ر ئاینده‌ى
ناوچه‌كه. ئه‌مه‌ش توركیاى وا لـێ كردبوو كه باجى ئه‌وه‌بدات و نه‌توانێ
به شێوه‌یه‌كى عه‌یار ته‌واو به دواى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌دا بگه‌ڕێ.
چونكه له‌تێڕوانینى رابوردووى توركیادا سه‌قامگیرى سیاسى ناوچه‌كه وه‌ك
ئه‌مریكاو خۆرئاوا گه‌ره‌كیانه دیموكراسى، په‌ره‌ى پێ ده‌درێ ئه‌مه‌ش
كوردى چوار ده‌وڵه‌ته‌كه دێنێته سه‌ر گۆره‌پانى سیاسى له‌ناوچه‌كه. به‌م
هه‌نگاوه توكیا ده‌توانێ كارتى كوردى له‌كارتێكى ناكۆكه‌وه بكاته
كارتێكى ته‌با له‌گه‌ڵ ستراتیژى دورمه‌وداى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و هه‌ورازتر
بڕوانێ له‌ئاینده‌ى رۆڵى خۆى له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا
له‌سه‌ر كۆى دۆسیه‌كانى ناوچه‌كه، جگه له‌مه‌سه‌له‌ى كورد، توركیا‌و
ئه‌مریكا هیچ ناكۆكیه‌كى تریان نیه. چونكه ترسى توركیا له‌ڕسكانى
قه‌واره‌ى كوردى له عێراقدا، واى له‌و وڵاته كرد ئاره‌زوو نه‌كات،
ئه‌مریكا بێته عێراقه‌وه. چونكه هه‌ر رسكانێكى كوردى به‌هه‌ڕه‌شه
ده‌زانێ بۆسه‌ر ئه‌منى قه‌ومى توركیا. به‌م هه‌نگاوه ترسه‌كه نامێنێ.
نه‌ك هه‌رئه‌وه به‌ڵكو توركیا ده‌توانێ دۆسیه‌ى كوردى له‌عیراق و ناوخۆى
توركیاشدا له‌ناته‌باوه بگۆڕێ بۆ كارتێكى ته‌باو له‌ناو به‌رژه‌وه‌ندییه
دورمه‌وداكانى خۆى بئاڵێنێ. به‌ومانایه‌ى كرانه‌وه‌ى گرێى كوردى له‌توركیا،
هه‌م pkk وه‌ك دیارده نامێنێ و هه‌م په‌یوه‌ندى نێوان توركیا‌و كوردى عیراق
ده‌چێته خانه‌یه‌كى تر‌ى ستراتیژییه‌وه كه له‌ڕووى جوگرافیاى سیاسیشه‌وه
له‌جیاتى خاڵى لاواز خاڵى به‌هێزى توركیا ده‌بێ. ئه‌مه‌ش رۆڵێكى ئیقلیمى
گه‌وره‌تر به‌و وڵاته ده‌به‌خشێ. لێره‌وه ئه‌مریكا بۆى ده‌لوێ له‌توركیا
خۆى له‌خه‌م بڕه‌خسێنێ چونكه بازنه‌ى هاوپه‌یمانه ئیقلیمیه‌كانى زیاد
ده‌كات. به‌مه‌ش ئه‌مریكا ده‌توانێ ئه‌وبارگرانیه‌ى له‌ناو عیراقدا به‌هۆى
نفوزى ئێرانه‌وه له‌ناو شیعه‌ى عێراقدا توشى هاتبوو له‌سه‌رى كه‌م
بێته‌وه. چونكه به‌م هه‌نگاوه ئه‌مریكا له‌مه‌رجه‌كانى سوننه‌كان و خودى
توركیاش ده‌رده‌چێ كه به‌هۆى پشگیرى كورده‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پاند.
به‌مانایه‌كى دى ئه‌مریكا تائێستا نه‌یتوانیوه كورد بكاته كارتێكى
ستراتیژى له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌كان و سوننه‌كانى عیراقدا. چونكه دواجار بۆ
به‌كاربردنى كارتى كوردى به‌ئاقارى ستراتیژى خۆى له‌عێراقدا جگه له‌گوشار
بۆ سه‌ر كورد چى واى له‌ده‌ست نایه‌ت كورد به‌هێزبكات چونكه ده‌ره‌تانێكى
جوگرافیا ده‌ست ناكه‌وێ بۆ ئه‌مریكا تا بێمنه‌تانه پاڵپشتى كوردى پێ بكات
و له‌ده‌ره‌وه‌ى عیراقه‌وه بۆ ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینى شیعه و ئه‌وانى تر
به‌كارى بهێنێ تا شیعه له‌نفوزى ئێرانى قوتاربكات.
به‌كرانه‌وه‌ى گرێ كوێره‌كه له توركیا ئه‌مریكا ده‌توانێ سنورى
جوگرافیایى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و دۆستایه‌تى و ئه‌و گۆڕانه‌ى له‌ستراتیژى توركیا
به‌رامبه‌ر به‌كوردى عێراق په‌یداده‌بێ به‌ئاسانى عێراق به‌وئاقاره‌دا ببات
كه خۆى ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ش كۆى دۆسیه‌كانى، ناوچه‌كه به‌سراتیژى ئه‌مریكا
بارگاوى ده‌كات. چونكه توركیاش وه‌ك ئیسرائیل ده‌بێته یاریكه‌رى ئیقلیمى
گه‌وره‌و ئاسانتر رێ له‌نفوزى ئێرانى ده‌گیرێ.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان
هێزى كورد له كوردستانى عێراقدا تاڕاده‌یه‌كى زۆر په‌یوه‌سته
به‌مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراقدا، كاتێك ئه‌مریكا گڕۆڵه‌ى له‌لێژى بێ!
بازنه‌ى دژایه‌تیكردنى كورد له‌عێراق و ناوچه‌كه فراوانتر ده‌بێ. ئه‌مه‌ش
به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌ژمێردرێ بۆسه‌ر چاره‌نوسى كورد. ئه‌گه‌ر ئه‌م
گرێیه‌ى توركیا ڕوو له‌كرانه‌وه بكات! وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا
رایگه‌یاند. ئه‌وا كورد ده‌توانێ سودێكى گه‌وره له‌توركیا ببینێ له‌ڕووى
سیاسى و ئابورى و كۆى په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییى و جیهانیه‌كانى خۆیه‌وه‌و
باشتر ده‌توانێ پێ له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیدا بگرێ له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بى
عیراقی‌دا ئه‌و ئاماژانه‌ى له‌م دواییه‌دا ده‌ركه‌وتن پتر ئه‌و ئاسۆیه
ده‌رده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت كه رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ى عێراق ـ ئه‌مریكا
له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه تا ئێستا رووى له‌په‌سندكردن نییه، ئه‌مه‌ش
ئه‌مریكاى به‌چه‌شنێ نیگه‌رانكردووه كه‌پێده‌چێ ئه‌و وڵاته‌ى دوایى خۆى بۆ
سیناریۆى دیكه له مه‌ڵاسدابێ! بانگهێشت كردنى بارزانى بۆ كۆشكى سپى و
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكاو بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكى
دامه‌زراوه‌ى سوپا له‌توركیا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كێرڤى كورد
به‌سیناریۆى ئه‌مریكا روو له‌هه‌ورازده‌كات. بۆیه كورد له‌عێراقدا ده‌بێ
باشتر له‌ڕابردوو روو له‌توركیا بكات و نه‌هێڵێ ئه‌مجاره ده‌روازه‌ى توركى
له‌كیس بچێ.
|