|
سه‌باح تاهیر
به‌پێى راى زۆربه‌ى چاودێران هه‌رچه‌نده مێژووى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى كوردستان به فه‌رمى رانه‌گه‌یندراوه، به‌ڵام پێده‌چێت
له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا به‌ئه‌نجام بگات، كه له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مموز
تێناپه‌ڕێنێ.
له پرسى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا، پڕ مشتومڕترین لیست، لیستى گۆڕ‌انى
نه‌وشیروان موسته‌فایه، كه ئایا كاك نه‌وشیروان تا چه‌ند بۆى هه‌یه له
رووى یاسایى و سیاسییه‌وه به لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
بكات.
له‌سه‌رو به‌ندى باسكردن له تۆماركردنى ئه‌م لیسته له كۆمیسیۆنى باڵاى
هه‌ڵبژاردن ،پێم باشبوو مه‌سه‌له‌یه‌كى هه‌ستیارى له‌م جۆره بورێژێنم
تاوه‌كو ببێته ته‌وه‌رێك بۆ گفتوگۆكردن، تا بۆ هه‌موو لایه‌ك، سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كانی روونببێته‌وه.
له ڕووى سیاسییه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه نه‌وشیروان موسته‌فا به فه‌رمى
وازهێنانى خۆى له یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان راگه‌یاندوه، هه‌رچه‌نده
ده‌ستى له پۆستى جێگرى گشتى كێشاوه‌ته‌وه. نه له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان، نه‌وشیروان موسته‌فاى له ریزه‌كانى خۆى وه‌ده‌رناوه.
ئایا چوونه ده‌رێى نه‌وشیروان موسته‌فا به‌ینونه‌ى كوبرایه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى
نییه یاخود نه‌خێر" نه‌وشیروان و یه‌كێتى " زه‌واجى كاتیۆلیكه ته‌نها
جیابونه‌وه‌ى جه‌سه‌دییه نه‌ك ڕۆحى.
ئایا ده‌كرێت قه‌واره‌ى سیاسى له‌یه‌ك كاتدا به دوو لیستى جیاواز به‌شدارى
هه‌ڵبژاردن بكات له رووى یاساییه‌وه، ئه‌ى پێناسه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى
چییه، كه له یاساى هه‌ڵبژاردن هاتووه "هه‌ر قه‌واره‌یه‌كى سیاسى له
كوردستانى-عێراق بۆى هه‌یه لیستێكى تایبه‌ت به‌خۆى پێشكه‌ش بكات،
به‌مه‌رجێ ڕێژه‌ى ژن له 30% كه‌متر نه‌بێ و زنجیره‌ى ناوه‌كان به‌جۆرێ
ڕێكبخات، ئه‌م رێژه‌یه‌ى ژن دابین بكات، به‌مه‌رجێ ژماره‌ى پاڵێوراوان له
هه‌ر لیستێكى هه‌ڵبژاردن له سێ كه‌متر نه‌بێت".
ئه‌ى یه‌كێتى به‌پێى ڕیكه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،
پابه‌ند نییه به دابه‌زین به‌یه‌ك لیستى هاوبه‌ش، كه‌وایه دابه‌زینى
لیستێكى تر له‌نێو هه‌ناوى یه‌كێتى خه‌رقى ئه‌م رێكه‌وتنه ناكات.
له پێڕه‌وى ناوه‌خۆى یه‌كێتیدا هاتوه نابێت ئه‌ندامى " ى. ن. ك " كارێكى
وابكات زیان به یه‌كێتى بگه‌یه‌نێ. ئایا ئه‌م كاره ناكه‌وێته قاڵبى زیان
پێگه‌یاندن. وه‌ك له قسه‌ى یه‌كێك له سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیدا هاتووه
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كى كوردى. تا چه‌ند ده‌توانرێت ئه‌م كارته
به‌كاربهێنرێت له دژى نه‌وشیروان موسته‌فا به‌و پێیه‌ى تاوه‌كو ئێستاش
ئه‌ندامى ئه‌م حیزبه‌یه؟.
ئه‌ى له‌ڕووى یاساییه‌وه، ئایا یاسا رێگا به‌هه‌موو كه‌س نادات خۆى
بپاڵێوێت، كه ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق ئه‌م مافه‌ى فه‌راهه‌م كردوه بۆ
هه‌ر تاكێكى عێراقى بێگومان به‌هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه. ئایا
یاساى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه‌ى
كردوه . قه‌واره‌ى سیاسى مانا‌و پێناسه‌ى چییه ئایا كۆمپانیاى ووشه
قه‌واره‌ى سیاسیه، یاخود نا. چونكه وه‌ك پێشتر له رۆژنامه‌كان
بڵاوكرایه‌وه، كه كۆمپانیاى ووشه وه‌ك كۆمپانیایه‌كى بوارى بازرگانى
تۆماركراوه، تاچه‌ند ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته؟ ئه‌گه‌ر ڕاستبێت ئه‌م لیسته
له په‌نا چ قه‌واره‌یه‌كى سیاسى دێته مه‌یدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه؟.
ده‌كرێت ئه‌م پرسیارگه‌له‌ى له‌م بابه‌ته‌دا خراونه‌ته‌ڕوو بكرێته
ته‌وه‌رێك، كه پێم وایه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانى
په‌یوه‌نیدار و شاره‌زایان بمانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێك، كه بۆمان
ڕوونببێته‌وه ئه‌م لیسته تاچه‌ند له رووى یاسایی و سیاسییه‌وه له‌باره
بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان. به‌ڵام
به‌مه‌رجێك قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چاره‌نوسسازه به‌نه‌فه‌سێكى
دیموكراسیانه بێت و زیاتر شیكارى یاسایى و سیاسى بێت له ڕووى پره‌نسیپ و
دیسیپلینى حیزبیه‌وه.
|