|
كاوسێن بابه‌كر
پرنسیپى لێكجیاكردنه‌وه‌ى
ده‌سته‌ڵاته‌كان، سه‌ره‌تا له‌شۆڕشى فه‌ره‌نسى ساڵى 1789ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو
پێشتر سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستى پاشادا بوون. سه‌ره‌تا به
چه‌مكى ته‌سك وه‌رگیرا (مفهوم الضيق) كه به‌شێوه‌یه‌كى ره‌ها
ده‌سته‌ڵاته‌كانى قه‌زایى و جێبه‌جێكردن لێكجیا ده‌كرانه‌وه واته به‌بـێ
ئه‌وه‌ى ئیداره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چى قه‌زا بـێ.
ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامى ئه‌و بـێ متمانه‌یى یه‌وه هات، به‌رانبه‌ر به هێندێك
له‌دادگاكان، كه له‌ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى مێژوویى سه‌رى هه‌ڵدا بوو.
هێندێك له‌دادگاكان كه به په‌رله‌مانات به‌ناوبانگ بوون شێوازێكى زۆر
توند‌و تیژیان گرتبۆبه‌ر به‌رانبه‌ر به‌ئیداره‌و به‌مه‌ش له‌لاى
شۆڕشگێڕه‌كان به‌رێگرى به‌رده‌م چاكسازى و دژه ده‌سته‌ڵاتى ئیدارى ناسران.
بۆیه كۆمه‌ڵه‌ى دامه‌زرێنه‌ر (الجمعية التأسيسية) ئه‌و دادگایانه‌یان
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌جێگایان دادگاى مه‌ده‌نیان دامه‌زراندن. به‌ڵام بـى
متمانه‌ییه‌كه به‌رده‌وام بوو بۆیه مه‌سه‌له‌ى ملكه‌چى ئیداره بۆ
چاودێریى قه‌زاى ئاسایى جـێ به‌جـێ نه‌كرا.
ئه‌و فاكته‌رانه چه‌ندین ده‌قى راشكاوى لێكه‌وته‌وه كه له‌قانوونى 19/24
ئابى ساڵى 1790دا هاتن كه داواى لێكجیاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌ردووك
ده‌سته‌ڵاتى قه‌زایى و ئیدارى ده‌كات. مادده‌ى 12 له‌و قانونه ده‌ڵـێ:
(ئه‌ركى دادوه‌رى تایبه‌تمه‌نده‌و هه‌میشه له‌ئه‌ركى ئیدارى به ته‌واوى
جیاوازه....وه له‌سه‌ر دادوه‌رى پێویسته ته‌نگ به دامه‌زراوه
ئیداریه‌كان هه‌ڵنه‌چـێ یان كۆسپیان بخاته به‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان... وه بۆیان نییه لێره به‌دواوه كه‌سانى ئیدارى بانگ بكه‌ن
به‌و هۆكارانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به ئه‌ركه‌كانیانه‌وه). پێش ئه‌و
قانونه‌ش له‌مه‌رسومى 12 ى كانونى دووه‌مى ساڵى 1789دا هه‌مان پرنسیپ
هاتبوو، هه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه دیسان له‌ده‌ستوورى ساڵى 1791دا دووباره
بۆوه. به‌م شێوه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك ئیداره به‌بـێ چاودێرى دادوه‌رى
مایه‌وه‌و هه‌ر خۆى چاودێرى خۆى ده‌كرد. قانونى 7/14 تشرینى یه‌كه‌م ساڵى
1790 ده‌سته‌ڵاتى به‌سه‌رۆكى وه‌زیران و وه‌زیره‌كاندا بوو بۆ چاولێكردنى
كێشه‌كانى نێوان ئیداره‌ى ناوه‌ندى و تاكه‌كان (الأفراد)، هه‌ر وه‌ك قانونى
16/11 ئه‌یلولى ساڵى 1790 هه‌مان ده‌سته‌ڵاتیى دابووه به‌ڕێوه‌به‌رانى
هه‌رێمه‌كان. ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بوو كه كه‌سى مه‌ده‌نى داواى پێشكه‌ش
به‌هه‌مان فه‌رمانبه‌ر ده‌كرد كه داواى له‌سه‌ر هه‌بوو یان سه‌رۆكه‌كه‌ى.
به‌و سیسته‌مه ده‌گوترا ئیداره‌ى قازى (الأداره
القاضية).
له‌ساڵى هه‌شته‌مى شۆڕشداو له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتى ناپلیۆندا ئه‌نجومه‌نى
ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسى به‌پـێى ده‌ستوور دامه‌زراو پاشان ئه‌نجومه‌نى
ئیقلیمه‌كان دامه‌زرێنران، كه ئه‌ركه‌كانیان بریتى بوو له لێكۆڵینه‌وه
له‌كێشه‌كانى ئیداره‌و ده‌ركردنى پرۆژه‌ى قانونى كه دواتر سه‌رۆكى
ده‌وڵه‌ت ده‌بوو په‌سه‌ندى بكات. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ هێشتا ئه‌و
ئه‌نجومه‌نانه ده‌سته‌ڵاته‌كانیان راوێژكاری بوون. تاكو له 24ى ئایارى
ساڵى 1872 قانونێك ده‌رچوو كه له‌بڕیارێكدا پره‌نسیپى دادگاى خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتى به ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت به‌خشى واتا بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌ن
ئیتر بوون به بڕیارى كۆتایى و پێویستى به په‌سه‌ندكردن نه‌ده‌كرد
له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ته‌وه.
لێره‌دا ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆیى خۆى به ته‌واوى وه‌رگرت
له‌ئیداره‌و كاریگه‌رى ئه‌وى به سه‌ره‌وه نه‌ما. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ
كه چاودێرى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسى له‌سه‌ره‌تادا نه‌بوو، دواتر
هه‌بوو به‌ڵام زۆر سنوردار بوو ته‌نها روكه‌شى بوو، تاكو دواتر به ته‌واوى
ده‌سته‌ڵاته‌كانى فراوان بوون.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گله‌ییه‌كى زۆرى رووبه‌ڕوو بۆته‌وه له‌سه‌ر
بوونى گه‌نده‌ڵى له‌نێو دام‌و ده‌زگاكانیدا. دیاره دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى
له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى دونیادا هه‌یه و هه‌ر وڵاته‌و به ئه‌ندازه‌یه‌ك،
دیاره ئیداره‌ى ئێمه‌ش كه ده‌یان گرفتى قانونى و ته‌كنیكى و نه‌بوونى
ئه‌زموونى حوكمڕانیمان هه‌یه ئاسایى یه كه گه‌نده‌ڵیش هه‌بـێ، به‌ڵام
ئه‌وه ئاسایى نیه كه ده‌زگاى چاودێرى توندوتۆڵمان نه‌بـێ به‌سه‌ر
دائیره‌و دامه‌زراوه‌كانى یه‌وه، ئه‌ویش به‌چالاككردنى رۆڵى په‌رله‌مان و
دامه‌زراندنى ده‌زگاى سه‌ربه‌خۆ، بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كاتـێ لیژنه‌ى باڵاى به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى
داده‌مه‌زرێنـێ، یه‌كسه‌ر (ئیداره‌ى قازى) ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسامان
بیردێته‌وه كه پێشتر باسم كرد، ئه‌و جۆره چاودێریه‌ش، ناتوانـێ هیچ
كاراییه‌كى هه‌بـێ له‌به‌رسـێ هۆى ساده: ـ
1ـ هیچ وه‌زاره‌تێك خۆى خه‌وشدار ناكات بڵــێ من گه‌نده‌ڵم یان،
وه‌زاره‌تێكى تر به گه‌نده‌ڵ دابنـێ.
2ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته زۆر پێویسته كه، هیچ ده‌سته‌ڵاتێكى تر‌ى
به‌سه‌ره‌وه نه‌بـێ واتا پێویسته ده‌زگاى چاودێرى گه‌نده‌ڵى جگه
له‌په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى كه‌سى تر‌ى به‌سه‌ره‌وه نه‌بـێ، ئه‌گه‌ر وانه‌بـێ
ناتوانـێ بڕیارى ئازایانه بدات.
3ـ ده‌زگاى به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵـى ده‌بـێ به‌پـێى ده‌ستوور دابمه‌زرێ
و ته‌واو سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن بێ و ده‌سته‌ڵاتداربـێ و له‌چه‌ند دادوه‌رێكى
به ئه‌زمون و شاره‌زاو پاك و به‌ناوبانگ به‌رٍِێوه‌ببرێ.
بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه ناتوانـێ بڕیارى راشكاوانه‌و ئازایانه بدات و دڵى
ئه‌وانى تر كه هاوڕێ و هاوپیشه‌ى ئه‌ون بڕه‌نجێنێ. جگه له‌وه‌ش
ئه‌ندامانى لیژنه‌كه له‌پله‌ى وه‌زیفى به‌رزدانین، واتا نه دادوه‌رن نه
پله‌ى تایبه‌ت به كاره‌كه‌و له‌خوار وه‌زیفه‌ى وه‌زیره‌وه‌ن، هه‌ر چۆنێك
بێت خۆ ئه‌گه‌ر وه‌زیریش بـێ هه‌ر له‌خوار ده‌سته‌ڵاتى سه‌رۆكى وه‌زیران و
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌یه، ئیتر چۆن له‌وه‌زیر یان له‌جێگر وه‌زیر
ده‌پرسێته‌وه؟
پێویسته هه‌رچى زووتره په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌ستوور په‌سه‌ند بكات و
تیایدا دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆو تایبه‌تمه‌ند رابگه‌یه‌نـێ و
ده‌سته‌ڵاته‌كانى دیارى بكات، بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه یه‌كێكه
له‌پێویستیه هه‌نوكه‌ییه‌كانى ئیمڕۆ، ئێمه له‌و ڕوه‌وه له‌حكومه‌تى
ناوه‌ندى دواكه‌وتووین كه ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌یان دامه‌زراندووه‌و كۆمه‌ڵێك
كارى باشیان كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا گه‌نده‌ڵى، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و
دام و ده‌زگاكانى ئێمه به ئه‌ندازه‌ى گه‌نده‌ڵى تاقه یه‌ك وه‌زاره‌تى
حكومه‌تى ناوه‌ندى نیه، به‌ڵام كار وا بروا ئه‌وانه باشتر كاره
ئیداریه‌كانیان رێكده‌خه‌ن و ئێمه زیاتر به‌جێده‌مێنین.
|