|
بكر صدیق
ماوه‌یه‌كه باس له‌ڕۆڵى ئیقلیمى نوێى توركیا ده‌كرێ
له‌ناوچه‌كه‌دا، دواى سه‌ردانه 21
سه‌عاتیه‌كه‌ى ئۆباماش بۆ ئه‌و وڵاته، ئه‌م پرسه موباره‌كه‌ى پێدرا. هیچ
ده‌وڵه‌تێك ناتوانێ له‌خۆڕا، رۆڵى ئیقلیمى بگێڕێ ئه‌گه‌ر ئه‌و فاكته‌ره،
سیاسى و ئابورى و
سه‌ربازى و جیۆپۆلیتیكیه‌ى بۆ فه‌راهه‌م
نه‌كرێ كه پێویستن بۆ ئه‌و رۆڵه سیاسییه.
رۆڵى ئیقلیمى بۆ هه‌ر وڵاتێك له‌و بنه‌مایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه ئه‌و
ده‌وڵه‌ته تا چه‌ند جێ په‌نجه‌ى دیار ده‌بێ له‌دروستكردنى بڕیارى
ناوچه‌یى؟ و تا چه‌ند ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌رى
خۆى، به‌سیاسه‌تى گشتى خۆیه‌وه گرێ ده‌دا؟ دیوێكى تر‌ى رۆڵى ئیقلیمى
ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه له‌كێشه ناوچه‌ییه‌كاندا
كه له‌موحیته‌كه‌ى خۆى هه‌ڵایساون یان كێشه‌ى دێرینن، به‌كام میكانیزم
ده‌ست له‌و كێشانه وه‌رده‌دات؟
له‌ڕاستیدا دوو جۆر ده‌ست تێوه‌ردان هه‌یه له‌كێشه هه‌ڵایساوه‌كاندا یان
وردتر بڵێین له‌ناوچه گه‌رمه‌كاندا. ده‌ست تێوه‌ردانێك به‌قازانجى لایه‌ك
له‌لایه‌كانى كێشه‌كه، چ به‌ئاڕاسته‌ى ئاشتى یان به‌ئاڕاسته‌ى توندوتیژى.
جۆره‌كه‌ى تر‌ى ده‌ست تێوه‌ردان ئه‌وه‌یه كه به‌مه‌به‌ستى بڕانه‌وه‌ى
كێشه‌كه بێ! له‌وه‌شدا لایه‌نى ده‌ست تێوه‌رده‌ر به‌هاوسه‌نگى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كانى ململانێدا ده‌كات.
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌رمترین ناوچه‌یه كه له‌ناوچه هه‌ڵایساوه‌كانى
دنیادا، له‌و ناوچه گه‌رمه‌دا، زۆرێك له‌زلهێزه‌كانى دنیا، ده‌ستیان له‌و
كێشانه وه‌رداوه. هه‌ندێكیان به‌ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوچه‌كه‌داو
هه‌ندێكیان به‌ئاڕاسته‌ى پێهه‌ڵاچون و توندكردنى
ململانێكاندا. سه‌ره‌نجام ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر به‌هه‌ڵایساوى ماوه‌ته‌وه.
له‌تێڕوانینى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكادا، به‌هۆى ئیداره‌ى كۆماریه‌كانه‌وه،
له‌دواى شه‌ڕى ئه‌فغانستان و عیراقه‌وه، وێنه‌ى
ئه‌مریكا له‌دنیادا به‌گشتى و له‌جیهانى
ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌تى ناشرین بووه. هاوشانى ئه‌وه‌ى دواى ئه‌و هه‌موو
خه‌رجیه‌ى له‌و دوو شه‌ڕه‌دا ئه‌مریكا به‌كارى هێنا. له‌ناو ئه‌مریكادا
ته‌نگژه‌یه‌كى دارایى سه‌رى هه‌ڵداو
كاریگه‌رییه‌كه‌شى هه‌موو دنیاى ته‌نیه‌وه. ئه‌م ته‌نگژه داراییه
كۆمه‌ڵێك بنچینه‌ى نوێ له‌داڕشتنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕووى سیاسى
و سه‌ربازى و ته‌نانه‌ت دارایش به‌سه‌ر
ئه‌مریكادا ده‌سه‌پێنێ. هه‌نگاوى یه‌كه‌م ئیداره‌ى نوێ كه بانگه‌شه بۆ
ئه‌وه ده‌كات وێنه‌ى ئه‌مریكا له‌جیهانى ئیسلامى باش بكات، ئه‌وه‌ش وا
له‌و وڵاته ده‌كات سه‌رله‌نوێ به‌هاوپه‌یمانێتیه‌كاندا بچێته‌وه یان
راستتر بڵێین سه‌رله‌نوێ جوانیان بكاته‌وه. باشترین ده‌روازه بۆ ئه‌مریكا
له‌ناو دنیاى عه‌ره‌بى و ئیسلامی‌دا هه‌ڵبژاردنى
توركیایه كه هه‌م ئه‌ڵقه‌ى گه‌یه‌نه‌ره له‌نێوان مه‌سیح
و ئیسلامدا هه‌م پێدانى نازێكى سیاسیه كه وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌مى
شه‌ڕى سارددا صمامى ئه‌مان بوو له‌به‌رامبه‌ر شووره‌وى
و ئاوهاش له‌به‌رامبه‌ر ئێرانى ئیسلامی‌دا قوت بكرێته‌وه. چونكه
ئه‌مریكا بۆى نالوێ به‌بێ دۆسته‌كانى رۆڵى ئیقلیمى بگێڕێ
و رێ له نفوزى ئێرانیش بگرێ. كه ئه‌مه‌شى بۆ نه‌كرێ هێده‌ى تر
به‌هۆى نفوزى ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌تێڕوانینى
ئه‌مریكادا، له گرێژه‌نه ده‌چێ له‌وسۆنگه‌یه‌وه، توركیا له‌سایه‌ى
حكومه‌تى ئاك پارتیدا، هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى دیارى به‌خۆیه‌وه‌بینى له‌ڕووى
سیاسى و ئابورییه‌وه! چونكه سیاسه‌تى گول
ئه‌ردۆگان له‌یه‌ك كاتدا به‌ئاراسته‌ى عه‌ره‌بى و
ئیسلامى له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تردا
به‌ئاراسته‌ى ئه‌وروپایى هه‌نگاوى ده‌نا. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه توركیا خۆى
ده‌یه‌وێ له‌هه‌موو دۆسیه‌كانى ناوچه‌كه و
سیاسه‌تى ناوچه‌كه‌دا قسه‌ى سه‌ره‌كى هه‌بێ. ئه‌مه‌ش بۆ توركیا نالوێ
ئه‌گه‌ر باڵانسێك دروست نه‌كات له‌نێوان نفوزى ئێران و
ستراتیژى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا.
به‌هاتنى ئۆباما چانسى سیاسى توركیا روى له‌هه‌ورازكرد. چونكه هه‌ر رۆڵێكى
ئیقلیمى له‌م فه‌زایه‌ى ئێستاى ناوچه‌كه‌و
ته‌نانه‌ت عیراقیشدا، ده‌بێ به‌جۆرێكى تر ده‌ست تێوه‌ردان له‌كێشه‌كاندا
داڕێژرێته‌وه، كه نه‌له‌ده‌ست تێوه‌ردانى ئێران بچێ، نه كتومت
وه‌ك ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌بكات، چونكه لاسایى كردنه‌وه یان وێكچوون له‌ده‌ست
تێوه‌ردان ئه‌وا له رۆڵى ئیقلیمى ده‌رده‌چێ و
ووڵاته‌كه ده‌بێته پاشكۆى ئه‌و ووڵاته‌ى كه
خۆى لاسایى ده‌كاته‌وه!
كه‌وابێ پشكى سیاسى له‌داڕشتن و دروست كردنى
بڕیارى سیاسى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه (رۆڵى ئیقلیمى) به‌كام
میكانیزمى سیاسى سه‌رده‌گرێ؟
توركیا له‌ڕێگه‌ى زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ خامۆشكردنه‌وه‌ى گرژى نێوان لایه‌نه
ناكۆكه‌كانى ناوچه‌كه‌و هه‌وڵدان بۆ سازدانى
زه‌مینه‌ى ئاشتى نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان، ده‌توانێ ببێته زلهێزى
ئیقلیمى و به‌شدار بێ له‌داڕشتنه‌وه‌ى چاره‌نوسى
ناوچه‌كه‌دا. كه دواجار ناوچه‌كه رووه‌و
سه‌قامگیرى سیاسى ده‌بات.
پیاده‌كردنى سیاسه‌تى له‌و چه‌شنه چه‌ند پشتیوانى ئه‌مریكاو
ئه‌وروپاى پێویسته، هێنده‌ش پێویستى به‌سه‌قامگیرى و
پته‌وى هه‌لومه‌رجى ناوخۆیى توركیا هه‌یه. چونكه هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێ
باس له‌ئاشتى ده‌ره‌وه بكات ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆیدا ئاشتى نێوان
جیاوازیه‌كانى خۆى به‌رجه‌سته نه‌كات.
له‌و سونگه‌یه‌وه دۆسیه‌ى PKK و په‌یوه‌ندى
كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عیراق گرێیه‌كن
به‌رژه‌وه‌ندى دوور مه‌ودا بۆ ئه‌و وڵاته، كه خۆى به‌سه‌ر ئیداره‌ى ئاك
پارتیدا ده‌سه‌پێنێ.
توركیا ده‌یه‌وێ له‌ده‌ست چه‌كدارانى په‌كه‌كه نه‌جاتى بێ! چونكه شێوازى
رابوردو له‌دژایه‌تى كردنى PKK دا به‌شێوازى سه‌ربازى نه‌یتوانى هیچ
ده‌ستكه‌وتێكى سیاسى به‌ده‌ست بێنێ و PKK
به‌كۆتابێنێ. سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه ئیستخباراتیه‌ى ئه‌مریكاو
ته‌نانه‌ت ئێرانیش بۆ توركیا. له‌كاتێكدا له‌ڕووى سیاسى
و ئیعلامیه‌وه عیراق و زۆرینه‌ى
ده‌وڵه‌تان PKK به‌ڕێكخراوێكى تیرۆریستى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تێك
كه بیه‌وێ رۆڵى ئیقلیمى له‌ناوچه‌یه‌كى ئاوا هه‌ستیاردا ببینێ
و له‌ناوه‌نده‌كانى بڕیارى دنیادا حسابى بۆ بكرێ! ناكرێ
له‌كێشه‌یه‌كى له‌بڕان نه‌هاتوودا بێ له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه! چونكه هه‌م
دردۆنگى له‌موحیته ئیقلیمیه‌كه‌ى په‌یدا ده‌كات هه‌م بۆ هه‌ژموونى سیاسى
و سه‌ربازى توركیا به‌خراپ ده‌شكێته‌وه. به‌ده‌ر له‌و پاساوانه
كاریگه‌ریه‌كانى ته‌نگژه داراییه‌كه‌ى جیهان و
ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئۆباما ده‌یه‌وێ له‌دنیادا پیاده‌ى بكات سیاسه‌تى دانوستان
و دیالۆگ به‌سه‌ر دۆسته‌كانیشدا ده‌سه‌پێنێ. هه‌روه‌ك چۆن ئۆباما‌و
سیاسه‌تى نوێى ئه‌مریكا دیالۆك له‌گه‌ڵ نه‌ك
هه‌ر ئێران و كوبا به‌ڵكو زۆرینه‌ى ئه‌و
وڵاتانه‌ى كه له‌سه‌رده‌مى بوش‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكا گرژى و سارد‌و
سڕى تێ كه‌وتبوو، په‌سه‌ند ده‌كات. به‌ڵكو ئه‌مریكاو
ئۆباما دیالۆك له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌كانیشدا
به‌پێشینه‌ى هه‌نگاوى سیاسى ده‌زانن. بۆیه له‌هاتنى ئه‌مجاره‌ى ئۆبامادا
بۆ توركیا هه‌موو ئه‌م ئاماژانه‌ى فڕێدایه ناو دامه‌زراوه سه‌ربازى
و حكومیه‌كانى توركیا‌و له‌ڕێگه‌ى
حیزبه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و ووڵاته‌شه‌وه ئه‌م
میتۆده‌ى خۆى برده‌ناو شه‌قامى توركیا. ئه‌مریكا
به‌و زه‌به‌للاحیه‌ى خۆى شه‌رو
ترسى له نه‌یارانى نه‌بێ بۆ دیالۆگ و چ
ئه‌ركێكى سیاسى بكه‌وێته سه‌ر له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا ئاماده‌یه
بیبه‌خشێ بۆ توركیا نالوێ له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانى خۆى عینادى سیاسى
درێژه پێ‌بدا! چونكه عینادى سیاسى له‌به‌رامبه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كاندا،
ئیراده‌ى سیاسى ئه‌و ووڵاته لاوازده‌كه‌ن
و بوارى ئه‌وه نادا به ساغله‌مى رۆڵى ئاشتى و
ئیقلیمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆى بگێڕێ.
له‌وسۆنگه‌یه‌وه پێ ده‌چێ له‌مه‌ودوا توركیا ئه‌و
هه‌نگاوانه هه‌ڵێنێ كه هه‌م له‌ده‌ستى pkk نه‌جاتى بێ
و هه‌لومه‌رجى هه‌ڵایساوى ناو كۆمه‌ڵگاى
كوردى له توركیادا ئه‌هوه‌ن بكاته‌وه. به‌تایبه‌ت كه پێده‌چێ ده‌زگاى
سه‌ربازى توركیا وه‌ك جاران رێگرنه‌بن له گۆڕ‌انى ده‌ستوورو
ئه‌و سیناریۆ سیاسیانه‌ى كه توركیا له
مه‌سه‌له‌ى pkk ده‌رباز ده‌كات، چونكه به‌م هه‌نگاوه‌ش pkk پاساوى
مانه‌وه‌ى به‌و ستایله‌ى ئێستا له‌ده‌ست ده‌دات.
بۆیه كۆى ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه له منداڵدانى ئه‌و
ئیراده سیاسیه‌ى كه رۆڵى ئیقلیمى له‌ناوچه‌كه، ده‌دا به توركیا جۆرێك
له‌چاره‌سه‌رى سیاسى بۆ مه‌سه‌له‌ى كورد له توركیا فۆرمۆڵه بكات.
|