|
به‌كر سدیق
سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر راسپارده‌ى
تاڵه‌بانى، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهاتن بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ناو (ى. ن.
ك) و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیشدا. بێ گومان لیژنه‌كان له‌ماوه‌ى دیارى كراوى
خۆیاندا، راپۆرتى خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى (ى. ن.
ك). دواجار ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ى له‌توانایدایه (ى. ن. ك) كۆمه‌ڵێك
راسپارده‌و بڕیار ده‌ربكات كه ته‌كانێك ده‌ده‌ن به‌ژیانى رێكخراوه‌یى (ى.
ن. ك) و تێبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه ژیانى حیزب هه‌م ئه‌وه‌ى پێوه دیاره
كه سیماى ده‌سته‌گه‌رى و ناكۆكیه‌كانى تێ په‌ڕاندبێ و هه‌م ئیراده‌یه‌كى
ئاماده خه‌مڵاوه له‌ناو به‌ده‌نه‌ى (ى. ن. ك)دا، كه شان بداته به‌ر خۆ
گورج كردنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه كه
بارى سه‌رشانى یه‌كێتى قورس ده‌بێ بۆ ئه‌و چاكسازى و گۆڕانه‌ى كه
كۆمه‌ڵگاى سیاسى كوردى پێویستى پێیه‌تى. چونكه ئیراده‌ى پێویست بۆ دروست
كردنى چاكسازى له‌كۆمه‌ڵگاى سیاسى كوردیدا، كه خۆى له‌چاكسازى سیسته‌مى
ساسیدا ده‌بینێته‌وه، به‌ته‌نها به‌یه‌كێتى به‌س نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى
(ى. ن. ك) ده‌توانێ به‌كاركردنێكى جدى له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌كانى تر‌ى ناو
حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت ئۆباڵه‌كه له‌ئه‌ستۆى خۆى داڕنێ.
(ى. ن. ك) ده‌توانێ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارتى و حیزبه‌كانى تر
له‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه دام و ده‌زگاكانى ده‌سه‌ڵات له‌قاڵبى یاسایى
بدات و كۆى ده‌سه‌ڵاتى حیزبى له‌كوردستاندا ته‌سلیم به‌ده‌سه‌ڵات بكات.
گرفتى سیسته‌مى سیاسى له‌كوردستاندا ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت مه‌حكومه
به‌ده‌سه‌ڵاتى حیزب. پێویسته لێره‌دا ئه‌وه روون بكرێته‌وه كه
هه‌ڵه‌یه‌كى باو هه‌یه‌و ده‌وترێ حیزب ده‌ست وه‌رده‌داته كاروبارى
حكومه‌ته‌وه، ده‌ست وه‌ردان و ده‌ست وه‌رنه‌دانى حیزب به‌وه ناكرێ كه
حیزب بڕیاربدا ده‌ست له‌كاروبارى حكومه‌ت وه‌رنه‌دا! چونكه ئه‌وه
ده‌چێته خانه‌ى ئیجتیهاداته‌وه.
له‌ڕاستیدا كورد ده‌سه‌ڵاتێكى بۆ خۆى دامه‌زراندوه كه له‌و بنه‌مایانه
زۆر بێ به‌شه كه وه‌ك میلله‌تانى تر كورد بتوانێ به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستاى
چاره‌نووسى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رووه‌و قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌تى قانون به‌رێ!
تائێستا له‌كوردستاندا كاروبارى حكومه‌ت به‌یاساى ئاسایى ((قوانین
العادیه)) به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌ناو ده‌سه‌ڵاتیشدا كه زانستى یاسایى
كردویه‌تى به‌ستاندارد، ده‌بێ بنه‌ماى ده‌سه‌ڵات و كارى حكومدارى، ده‌ستور
چوارچێوه‌ى یاسایى بۆ دابنێ. ئێلیتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌كوردستاندا هیچ كۆتێكى
ده‌ستوریان له‌سه‌ر نییه. بۆیه له‌كوردستاندا نه‌توانراوه سیسته‌مه
سیاسیه‌كه‌مان بكرێته سیسته‌مێكى ده‌ستوریى و دیموكراسى، چونكه ده‌ستور
چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵات دیارى ده‌كات به‌وه‌ى كه دامه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كان،
ده‌ستور رێوشوێنى یاساییان بۆ دیارى ده‌كات. كه‌چى له‌كوردستاندا سێ
دامه‌زراوه‌كه حیزب، رێوشوێنیان بۆ دیارى ده‌كات. ئه‌وه گرفتى سه‌ره‌كى
سیسته‌مى سیاسیمانه. كه ئه‌وه‌ش واى لـێ هاتووه بگوترێ حیزب ده‌ست
وه‌رده‌داته كاروبارى حكومه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا كه تاڵه‌بانى به‌گه‌رمى تاوى داوه‌ته به‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ى
چاكسازییه، پێویسته دامه‌زراوه مه‌ده‌نى و سیاسییه‌كان له‌كوردستاندا،
له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى خۆیاندا، خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن. لێره‌دا حیزب
ده‌توانێ رۆڵى هه‌بێ له‌و به‌گه‌ڕخستنه. پێویسته په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌ى
چاكسازییه له‌ئه‌ستۆ بگرێ. چونكه هه‌نگاوى یه‌كه‌م به‌ده‌ستورى كردنى
سیسته‌مى سیاسى كوردییه، ئه‌وه‌شى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى دامه‌زراوه‌ى
یاسادانانه‌وه، تائێستا هه‌ر هه‌نگاوێكى یاسایى په‌رله‌مان له‌ده‌ركردنى
پڕۆژه یاساكاندا، كه یاساى ئاسایى ((قوانین العادیه)) بوون ته‌نها چۆته
چوارچێوه‌ى ژیركردنه‌وه‌ى سیاسییه‌وه. ده‌بێ په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگ بێ
له‌پڕۆژه‌كه‌ى تاڵه‌بانیدا. ئه‌ویش به‌وه ده‌بێ هه‌نگاوى یه‌كه‌م
په‌سه‌ندى ده‌ستور بكات و له‌سێبه‌رى ده‌ستوریشدا سنور داده‌نرێ بۆ هه‌رسێ
دامه‌زراوه‌كان و سنوریش بۆ حیزبه‌كان داده‌نرێ له‌ڕاده‌ى چوارچێوه‌ى ده‌ست
وه‌ردانیان له‌كاروبارى حكومه‌تدا. چونكه به‌بێ ده‌ستور ئه‌گه‌ر حیزب
بیه‌وێ ده‌ست له‌كاروبارى حكومه‌ت وه‌رنه‌دات، ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ى
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى به‌زه‌ییانه، له‌لایه‌ن حیزبه‌وه. به‌جۆرێك كه
ته‌مه‌نى ده‌ستپێشخه‌رى ده‌ست تێوه‌رنه‌دان درێژ نابێ. چونكه هیچ كۆتێكى
ده‌ستوریى له‌گۆڕێدا نابێ كه حیزب له‌توانایدا نه‌بێ ده‌ست وه‌ربداته‌وه
ناو حكومه‌ته‌وه. به‌دانانى ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ده‌سه‌ڵات و
ئیراده‌ى هه‌مه‌چه‌شنه‌ى حیزبه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵات به‌هۆى ده‌ستوره‌وه
ده‌بنه ئیراده‌ى سه‌ره‌كى حكومه‌ت.
پڕۆژه‌ى چاكسازى له‌كوردستاندا پێویستى به‌جوڵانى هه‌موو كایه سیاسى و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه‌و ده‌بێ شه‌رمى سیاسى خۆمان بشكێنین ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ له‌ئاستى كۆمه‌ڵگا دیموكراته‌كاندا ده‌ركه‌وین.
پێویسته هاوكاتى راگه‌یاندن و بانگه‌شه بۆ چاكسازى ویستگه‌ى هه‌ڵبژاردنه
جۆراوجۆره‌كان له‌شاره‌وانیه‌كان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و خودى
په‌رله‌مانیش رابگه‌یه‌نین و ئه‌مه‌ش هاوكات بێ له‌گه‌ڵ بڕیاردانى
په‌رله‌مان له‌ده‌ستورى كوردستان. ئه‌گه‌ر ویستگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان
دیارى بكه‌ین ئه‌وا خه‌ڵك و حیزبه‌كان به‌رچاویان روون ده‌بێ له‌وه‌ى كه
ده‌توانن هێزى گوشار له‌ناو كۆمه‌ڵدا، هه‌میشه ئاماده‌یى هه‌بێ له‌ناو
چوارچێوه ده‌ستوریه‌كاندا بۆ هه‌ر گه‌نده‌ڵى و سیاسه‌تێكى ناساغله‌مى
حكومه‌ت له‌هه‌موو بواره ئابوورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هتد.
له‌ئێستادا كه‌س نازانێ ده‌روازه‌كانى گۆڕان له‌كوردستاندا له‌كوێوه ده‌ست
پێ ده‌كات. حكومه‌ت هۆكاره یان حیزب هۆكاره؟ ئایا سیسته‌مى سیاسى كوردى،
حیزبه‌كانى له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك ناشرین كردووه؟! یان حیزبه‌كانن،
ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستورى ناده‌نه حكومه‌ت؟ ئایا حیزبه‌كان ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و
مالى و سه‌ربازى و سیاسیان له‌حكومه‌ت زه‌وت كردووه، یان....... یان و
یان؟...
ئه‌وه به‌ده‌ست وه‌ردان له‌قه‌ڵه‌م نادرێ كه كادرێك یان ئۆرگانێك،
داواكاریه‌ك ده‌داته قائیمقام یان وه‌زیرێك. به‌ڵكو حیزبى په‌رله‌مانى
ئه‌گه‌ر زۆرینه یان به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتى بردبۆوه له‌ویستگه‌یه‌كى
هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وا ده‌توانێ كۆى كایه‌كانى كه له‌حكومه‌تدا به‌رى
ده‌كه‌وێ به‌گوێره‌ى سیاسه‌تى حیزب به‌ڕێوه‌به‌رێ، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئێستاى
په‌یوه‌ندى حیزب و حكومه‌ت، به‌ڵكو ئه‌م رێوشوێنانه‌ى كه حیزب ده‌توانێ
له‌كایه‌كانى حكومه‌تدا، بیگرێته‌به‌ر، ده‌بێ له‌ناو ده‌ستوردا
هۆنرابنه‌وه.
بۆئه‌وه‌ى چاكسازى له‌كوردستاندا روو بكاته مه‌نزڵى خۆى ده‌بێ پشگیریه‌كى
په‌رله‌مانى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. له‌ئێستادا (ى. ن. ك)و (پ. د. ك)
رێكه‌وتنى ستراتیژى و درێژخایه‌نیان هه‌یه. ده‌توانن به‌متمانه‌یه‌كى
زۆره‌وه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى له‌و چه‌شنه به‌هى یه‌كترى بزانن. چونكه
ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ى(1) كه ئه‌م دوو حیزبه تا ئێستا هه‌یان بووه پێكه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه به‌مه‌شروعیه‌تى(2) یاسایى و به‌مه‌ش كه‌مو كوڕیه‌كانى
سیسته‌مى سیاسى له‌به‌ین ده‌چن و خۆشیان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئه‌ستۆپاكییان
پێ ده‌بڕێ و قازانجى سیاسیش بۆ خۆیان و رێكه‌وتنى ستراتیژى نێوانیان
ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
بۆیه پێویسته لیسته‌كانى ناو په‌رله‌مان لێبڕاوانه بێنه گۆو،
په‌رله‌مان بكه‌نه سه‌كۆى چاكسازى هه‌مه‌لایه‌نه‌و ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش
ئاراسته بكه‌ن كه پنته‌كانى چاكسازى لێوه ده‌ست پێ ده‌كات. باله‌مه‌ودوا
ده‌ستور چاوساغمان بێ له‌ده‌ست نیشانكردنى كه‌لێنه یاساییه‌كان و
گه‌نده‌ڵیه‌كان. چونكه به‌ده‌ستورى كردنى كۆمه‌ڵگاى سیاسى كوردى، خۆمان
له‌بازنه خولاوه‌كان و ئیجتیهاده شه‌خسیه‌كان به‌دوور ده‌گرین. هه‌ربۆیه
پڕۆژه‌كه‌ى تاڵه‌بانى له‌ده‌روازه‌ى حكومه‌ت و سیسته‌مى سیاسیه‌وه
كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌و لایه‌نه‌ى بێته مه‌یدانى پشتیوانى
كردنیه‌وه، ده‌توانێ پێش یه‌كێتى له‌خێروبێره سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى
بخوات.
په‌راوێزه‌كان:
1. شه‌رعیه‌ت: ئه‌مه زاراوه‌یه‌كى یاسایى و ده‌ستورییه، به‌ماناى بوونى
متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى دێت، به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات.
2. مشروعیه‌ت: ئه‌مه زاراوه‌یه‌كى یاسایى ده‌ستورییه، به‌ماناى
پابه‌ندێتى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا دێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستورو یاسادا.
|