|
سه‌باح تاهیر
له په‌راوێزى پرۆژه‌كه‌ى به‌ڕێز مام جه‌لال له‌ژێر ناوى " هه‌نگاوه‌كانى
چاكسازى و نوێبونه‌وه "
راستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه گه‌نده‌ڵى وه‌ك دیارده‌یه‌كى جیهانى ته‌شه‌نه‌ى
سه‌ندوه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م لایه‌نه ژیاریه‌كانى مرۆڤایه‌تى گرتۆته‌وه.
هه‌ربۆیه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
موعاهه‌ده‌یه‌ك ده‌ربكات له پایزى 2003 بۆ قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى كه ده‌یان
ووڵات ئیمزایان له‌سه‌ركردوه، جگه له‌وه‌ش له‌پاڵئه‌وه‌دا چه‌ند په‌یماننامه‌یه‌كى
نێوده‌وڵه‌تى له‌وانه میساقى یه‌كێتى ئه‌فریقى بۆڕێگه‌گرتن و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى،
هه‌روه‌ها میساقى ئه‌وروپى سه‌باره‌ت به یاساى تاوانى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى.هه‌روه‌ها
دیاریكردنى 9 دیسه‌مبه‌ر وه‌ك ڕۆژى جیهانى بۆ قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى به‌ڵگه‌ى
هه‌ستكردنى كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه به‌مه‌ترسى ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه وه‌ك
كه‌سانێك ئاوا نێوى ده‌به‌ن.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش تایبه‌ت نییه به سیسته‌مێكى دیاریكراوى حوكم ، ئه‌م
ڕژێمه دیموكراسى بێت یاخود دیكتاتۆرى وسه‌ربازى . كۆمارى بێت یاخود مه‌له‌كى،
به‌جیاوازى سیسته‌مه ئابوریه‌كه‌شى جا سیسته‌مه ئابوریه‌كه‌ى ئازاد بێت
یا ئاڕاسته‌كراو. به‌ڵكو وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا دیارده‌یه‌كى
جیهانى گشتگیره ، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێت یاخود فه‌رامۆشى بكه‌ین
كه له‌سیسته‌مه دیموكراسه‌كان به‌حوكمى ئازادى تاكه‌كان و بوونى شه‌فافیه‌ت
و داموده‌زگاى چاودێرى ورد‌و سه‌روه‌رى یاسا كه‌متر كاریگه‌رى خراپ جێده‌هێلێت
چونكه زووتر به‌رى پێده‌گیرێت و سه‌رپێچیكه‌ر ڕووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌بێته‌وه،
ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌م سیسته‌مانه گومانى تێدانییه دادگا سه‌ربه‌خۆیه
بۆهیچ كه‌سێك نییه ده‌ستوه‌ربداته كاره‌كانى له‌هه‌ر پله‌وپایه‌كدابێت،
چونكه هه‌موان له‌به‌رده‌م یاسا یه‌كسانن به‌بێ ئه‌وه‌ى جیاوازییه‌ك هه‌بێت
له نێوان به‌رپرس و كه‌سى ساده، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار یا هه‌رجیاوازییه‌كى
تر به‌هۆى سه‌قامگیرى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى.
ئێمه‌ش وه‌كو كورد له هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌حوكمى ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى
عیراقداین كه پله‌ى سێیه‌مى جیهانى به‌ركه‌وتوه له‌و وڵاتانه‌ى كه
زۆرترین دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى تیابڵاوه ، ئه‌وا بێگومان پشكێكى به‌ر هه‌رێمه‌كه‌ى
ئێمه‌ش ده‌كه‌وێت.
شاراوه‌ش نییه ته‌نانه‌ت به‌رپرسه باڵاكانى حیزبى و حكومیش له هه‌رێمى
كوردستان دان به‌و ڕاستیه تاڵه‌دا داده‌نێن كه ئافاتى گه‌نده‌ڵى داموده‌زگاكانى
حیزبى و حكومى هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه. كه‌واته پێویستمان به‌دۆزینه‌وه‌ى
رێگاچاره‌و میكانزمێكى گونجاوه بۆ ده‌ربازبوون له‌م دیارده كوشنده‌یه.
یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكى پێشه‌نگ له قوربانیدان و
داهێنه‌رى ده‌سكه‌وته‌كان و باوه‌ڕبوون به ئازادییه‌كان و بنه‌مه‌كانى
دیموكراسى و ڕێكخراوێكى زیندووى سوسیالست دیموكرات، زووتر دركى به‌م قه‌یرانه
كردوه. ده‌مێكیشه بۆته مایه‌ى مشت‌ومڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌یه‌ك ،
تاوه‌كو چه‌نده‌ى زووتر ده‌سه‌ڵاته‌كانى حیزب و حكومه‌ت لێكجیابكرێته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزاریه‌كان به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بگات
كه مافى ڕه‌واى خۆیانه و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش بۆئه‌م مه‌به‌سته
خه‌باتى كردوه‌و ده‌ریایه‌ك قوربانى داوه‌و تێده‌كۆشێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز مام جه‌لال سكرتێرى گشتى پرۆژه‌یه‌كى خستۆته
ڕوو وه‌ك نه‌خشه‌یه‌كى ڕێگا بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانى گه‌نده‌ڵیه‌ى
هاتۆته ئاراوه تاوه‌كو دیسسان یه‌كێتى و ناوچه‌كانى ببنه پێشه‌نگى جه‌نگى
دژه گه‌نده‌ڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عێراق. وه‌ك چۆن پێشه‌نگ
بوون له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فه‌راهه‌مكردنى فه‌زاى ئازادى بیروڕا، له‌خۆیه‌وه
نییه رۆژنامه ئه‌هلیه هه‌ره سه‌ربه‌خۆكان له ده‌ڤه‌رى نفوزى ئه‌م
ڕێكخراوه سه‌رهه‌ڵده‌ن و ده‌ستبه‌كاربن ڕه‌خنه‌ش له‌به‌رزترین ئاستى یه‌كێتیش
بگرن ئازادانه. په‌سندكردنى ئه‌م پرۆژه چاكسازییه ، به‌ڕاى من وه‌ك ڕاگه‌یاندنى
شه‌ڕ دژى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى وایه له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا. ئه‌گه‌ر وه‌ك
خۆى بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كى خێراش بۆ پرۆژه‌ى نێوبراو بكه‌ین ده‌بینین كه چه‌ند
گشتگیره‌و چۆن سه‌رجه‌م بواره‌كانى گرتۆته‌وه‌و به‌وردى خاڵه‌كانى ده‌ستنیشانكردوه.
به‌پێى ستراتیژى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش كه هه‌ندێكى درێژ مه‌وداو هه‌ندێكى تر‌ى
كورت مه‌ودا هه‌ڵبه‌ته له ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان
به‌زووترین كات هه‌ستى پێبكات و به‌رهه‌مه‌كه‌ى بچنێته‌وه.كاتێك باس له‌كاره‌كانى
حكومه‌ت ده‌كات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى و چاكسازى و پاكسازى تێیدا، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌یه
له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مخایه‌ندا زۆرترین و باشترین خزمه‌تگوزاریه‌كانى پێبگات ،
وه ئه‌و كاته‌ى باس له سه‌ربه‌خۆى دادگاكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه كاراترین
ده‌سه‌ڵات كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى یه فه‌راهه‌م بكرێت بۆ هاوڵاتیان جائه‌م
فه‌راهه‌مكردنه چ بۆ یه‌كسانى هه‌موان بێت له‌به‌رامبه‌ر یاسا یاوه‌ك چه‌كێكى
چالاك و كارا بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵىبێت. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى به‌رێزى دێت
باس له زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كات دیاره هه‌موومان ده‌زانین كه ئاستى
زانستى تا ڕاده‌یه‌ك دابه‌زیوه سه‌ره‌ڕاى ده‌ستێوه‌ردانى حیزبى و ئه‌م وئه‌و
به‌تایبه‌ت له خوێندنى باڵا ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى نه‌گه‌تیفى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر
هه‌موو بواره‌كانى ژیان ئه‌گه‌ر ڕێى پێنه‌گیرێت به پێچه‌وانه‌ش له كاتى
چاكسازى و دابینكردنى فه‌زایه‌كى زانستى ته‌واو دوور له ده‌ستێوه‌ردان ئه‌وا
له داهاتوو ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێته خودان كادرى به‌تواناو زانستى لێهاتووى
ئه‌كادیمى ئاوا كه‌ببێته مایه‌ى پێشكه‌وتنى سه‌رجه‌م بواره‌كانى به‌رهه‌م
هێنان و به‌ڕێوه‌بردن. ئه‌و كاته‌ش ده‌توانرێ كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو ده‌ستنیشان
بكرێت.
گرنگترین خاڵیش كه باسى لێوه‌كردوه ئه‌ویش بوارى ئابورییه، ئه‌مه‌ش چ له
ڕووى بازاڕ و قووتى هاوڵاتیان، وه‌ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌خرێته ته‌نده‌رو
قۆنته‌راته‌وه كه گه‌نده‌ڵى وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له زۆر ڕووه
كاریگه‌رى نه‌گه‌تیفانه‌ى ده‌بێت، چ له خودى پرۆژه بیناسازییه‌كه بێت یا
خود له پێدانى به‌كه‌سان و كۆمپانیای ناپسپۆر. بۆ تێگه‌یشتن له‌م پرۆژه
چاكسازییه‌ى به‌ڕێز مام جه‌لال پێویستمان به‌وه‌یه له‌ماناوپێناسه‌و ئه‌م
پرسه به‌ته‌واوى تێبگه‌ین و شاره‌زا بین.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى وه‌ك له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا، پێویستمان
به‌وه‌یه سه‌ره‌تا بزانین گه‌نده‌ڵى ماناى چییه ، پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى بكه‌ین
، هه‌روه‌ها جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى دیاریبكه‌ین. دواتر كاریگه‌رییه سلبیه‌كانى
و میكانزمى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه بخه‌ینه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا بابزانین له‌ڕووى زمانه‌وانیه‌وه " گه‌نده‌ڵى " ماناى چییه، زۆر
به‌ساده‌یى له زمانى كوردى گه‌نده‌ڵى له گه‌نده هاتوه واته شتێكى
خراپبوو یاخود تێكچوو بۆگه‌ن. وه‌ك میوه‌ى بۆگه‌ن. وه‌ك له فه‌رهه‌نگى
ئۆكسفۆرد هاتوه " گه‌نده‌ڵى واته لادان و له‌ناوبردنى پاكى و بێگه‌ردى له
كاتى به‌جێگه‌یاندنى فرمانى گشتى، له ڕێگاى به‌رتیل و شیرینى " . هه‌روه‌ك
له فه‌رهه‌نگى عه‌ره‌بى دا هاتوه " گه‌نده‌ڵى ماناى یاریكردن بردنى سه‌رمایه
به‌بێ حه‌ق " .
به‌حوكمى ئه‌وه‌ى وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد كه دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى
دیارده‌یه‌كى جیهانى و نێونه‌ته‌وییه، بۆیه پێناسه‌ى نێوده‌وڵتیشى
بۆكراوه له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كه سیفه‌تى ئابورى و سیاسیان هه‌یه.
له‌وانه پێناسه‌ى به‌نكى نێوده‌وڵه‌تى: " گه‌نده‌ڵى یانى به‌كارهێنانى وه‌زیفه‌ى
گشتى بۆ ده‌ستكه‌وتى تاكه كه‌سى به‌ڕێگاى ناڕه‌وا یاخود نایاسایى" . هه‌روه‌ها
سه‌ندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌مجۆره وه‌سفى ده‌كات كه " گه‌نده‌ڵى یانى
كه‌سانى باڵاده‌ست و ده‌ست ڕۆیشتوو كه‌مه‌به‌ست و ئامانجى سوود وه‌رگرتن له‌م
كاره‌دا جا ئه‌و كه‌سه تاكێك بێت یا كۆمه‌ڵێك بن له‌وباره‌داو سه‌رانى ئه‌مانه
هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ تێكدانى ڕێسا و ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ". له‌لایه‌كى
تر ڕێكخراوى شه‌فافیه‌تى جیهانى ئاوا پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات ( گه‌نده‌ڵى
ماناى ئیسغلالكردنى ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستى سوودى تایبه‌تى) .
پسپۆرانیش گه‌نده‌ڵى پۆلێن ده‌كه‌ن بۆ دوو به‌ش یه‌كه‌میان گه‌نده‌ڵى به‌شێوه
فراوانیه‌كه‌ى ، وه گه‌نده‌ڵى به‌شێوه به‌رته‌سكه‌كه‌ى. گه‌نده‌ڵى به‌مانافراوانه‌كه‌ى
بریتیه له ئاسانكارى به‌ده‌ستهێنانى قازانج و خزمه‌تگوزارى یا
ڕێگاواڵاكردن و مۆڵه‌تدان ". به‌ڵام به‌مانا ته‌سكه‌كه‌ى بریتیه له‌وه‌رگرتنى
به‌رتیل و شیرینى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك " . شایانى باسه مه‌رج نییه هه‌موو
جارێك مه‌به‌ست له ئیسغلالكردنى پۆستى گشتى وه‌رگرتنى به‌رتیل بێت، زۆر
جار ئیستغلالكردنه‌كه خزم خزمێنه‌و مه‌حسوبیه‌ته له دامه‌زراندن. هه‌ر
كاتێك گه‌نده‌ڵى هه‌موو بواره‌كانى گرته‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى ووڵات ته‌شه‌نه‌ى
سه‌ند، ئه‌و ده‌مه بازاڕى پله و پایه گه‌رم ده‌بێت و داواكارى له‌سه‌رى
زۆر ده‌بێت.
دواى ئه‌وه‌ى مانا‌و پێناسه‌كانى " گه‌نده‌ڵى" خرایه‌ڕوو ئێستا كاتى ئه‌وه
هاتوه بزانین جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى كامانه‌ن.
جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى، جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى زۆرن كه به‌رۆكى كۆمه‌ڵگه‌ى
مرۆڤایه‌تى ده‌گرن له‌وانه:-
یه‌كه‌م: گه‌نده‌ڵى سیاسى، خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى گشتى( حكومه‌ت) له‌لایه‌ن
نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار بۆئامانجى ناڕه‌وا (وه‌ك به‌رتیل وه‌رگرتن وخزم
خزمێنه‌و پیاوپیاوانێ.......هتد ).
دووه‌م: گه‌نده‌ڵى دارایى (مالى)، سه‌رجه‌م خراپه‌كاریه‌كانى ڕیساو ئه‌حكامه
دارایى یه‌كانه، كه بۆ ڕێكخستنى كاروبارى ئیدارى و دارایى دامه‌زراوه‌كانى
ده‌وڵه‌ت داڕێژراون.
سێهه‌م: گه‌نده‌ڵى كارگێڕى (ئیدارى)، ئه‌م گه‌نده‌ڵیه تایبه‌ته به‌دیارده‌ى
سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵیه‌كانى نائیدارى و خۆبواردن له كاره‌كانى وه‌زیفى و
ڕێكخراوه‌یى و كارگێڕى، هه‌روه‌ها سه‌رپێچى بڕیار و فه‌رمانه‌كانى تایبه‌ت
به‌كاروبارى فه‌رمى و كه له‌ده‌سه‌ڵاتى گشتى یه‌وه ده‌رده‌چێت...... .
هه‌روه‌ها زۆر جۆرى تر هه‌ن وه‌ك گه‌نده‌ڵى ئاكارى و زمانه‌وانى
و............. ئیتر. كه‌ئه‌وانه مه‌به‌ستى ئێمه نین له‌م نوسینه بۆیه
ناچینه سه‌ر ورده‌كاریه‌كانى.
گه‌نده‌ڵى سیاسى به‌مانا فراوانه‌كه‌ى، بریتیه له خراپ به‌كارهێناى ده‌سه‌ڵاتى
گشتى( حكومه‌ت) بۆ مه‌به‌ستى ناڕه‌وا، زۆربه‌ى كاتیش به‌شێوه‌ى نهێنى ده‌بێت
بۆ ده‌ستكه‌وتى تاكه كه‌سى شه‌خسى. هه‌موو سیسته‌مه سیاسیه‌كان له‌وانه‌یه
ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى سیاسى ببنه‌وه، شێوازه‌كانیشى زۆرن وه‌ك پیاو
پیاوانێ و خزم خزمێنه‌و به‌رتیل و به‌كارهێنانى نفوز و ته‌خشان و په‌خشانى
داراییه‌كانى گشتى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سیاسى زۆر كاتیش ده‌بێته
ئاسانكارى بۆ تاوانى بازرگانى تلیاك و حه‌شیش، سپیكردنه‌وه‌ى دراو،كارى
بێئه‌خلاقى. به‌ڵام ئه‌م تاوانانه ناكه‌ونه نێو چوار چێوه‌ى گه‌نده‌ڵى
سیاسى ، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ته‌نها له‌وانه‌یه ببنه هۆكارى ئاسانكارى
بۆیان. به‌ڵام ماهیه‌تى گه‌نده‌ڵى سیاسى له‌ووڵاتێكه‌وه بۆ ووڵاتێكى تر یا
له ده‌سه‌ڵاتێكى دادوه‌رییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت، ڕه‌نگه
ڕێوشوێنى ته‌مویلى سیاسى یاسایى بێت له ووڵاتێكى دیاریكراو وه‌لى له
شوێنێكى تر به‌پێچه‌وانه‌بێ.
گه‌نده‌ڵى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان،
وه له‌بوارى سیاسی دا ده‌بێته فاكته‌رى به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى دیموكراسى و
حكومه‌تى كارا به‌ڕاگرتنى پرۆژه‌وكانى یا گۆڕینى ئاڕاسته‌ى پرۆسه فه‌رمیه‌كانى
حكومه‌ت. هه‌روه‌ك گه‌نده‌ڵى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئۆرگانه‌كانى په‌رله‌مان
ئه‌وه‌شیان ده‌بێته هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌و شێواندنى نوێنه‌رایه‌تیكردن
له پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار.
كاتى ئه‌وه هاتوه بزانین ئه‌م هه‌لومه‌رجانه كامانه‌ن كه ده‌بنه مایه‌ى
ڕێگاخۆشكردن بۆ بڵابونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. به‌گشتى گه‌نده‌ڵى له غیابى
دیموكراسى و حكومه‌تێكى ژێرخان لاواز و نه‌بوونى ووشیارى و نه‌خوێنده‌وارى
وگرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نابه‌رپرس و نه‌بونى شه‌فافیه‌ت
له‌كاره‌كانى حكومه‌ت و ڕێگرتن له زانیاریه‌كان و گه‌یشتنى به ڕاگه‌یاندن
واته نه‌بوونى ئازادى زانیارى به‌ده‌ستهێنان بۆ دروستكردنى ڕاى گشتى ،
لاوازى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و لێپرسینه‌وه. نه‌بوونى ئۆرگانى تایبه‌ت به
چاودێرى دارایى . هه‌روه‌ها گومان و خه‌وش له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و
هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى گرانبه‌ها كه زیاتر بێت له سه‌رچاوه‌ى
ئاسایى بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌رخان و دیاریكراوه........... هتد. وه‌لى هه‌بوونى
ئۆرگانى شكلى چاودێرى نه‌زاهه به‌س نییه بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
گه‌نده‌ڵى جگه له كاریگه‌رى سلبى وێرانكه‌ر به ئابورى ووڵات وڕێژه‌ى وه‌به‌رهێنان،
گومان له‌ڕه‌وایى و بێگه‌ردى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى دروست ده‌كات و ده‌بێته
هۆكارى لاوازى ژێرخانى ئابورى و زێده‌بوونى نه‌فه‌قاتى سوپا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان
و كه‌مبونه‌وه‌ى نه‌فه‌قاتى په‌روه‌رده‌و فێركردن، هه‌روه‌ها سستبوونى گه‌شه‌پێدانى
مرۆیى. وه‌ك چۆن كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه ئابوریه‌كان و زێده‌بوونى
ڕۆتین و تێچووى ئیدارى. وه پێدانى ته‌نده‌ر وپرۆژه به‌كۆمپانیاكانى به‌رپرسان
و ناسراوه‌كانیان دوور له مه‌رج و توانا‌و لێهاتوویى.
كه‌وته بۆ قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى پێویستمان به میكانزمێكى گونجاو هه‌یه،
ئه‌م میكانزمه‌ش پێویستى به فه‌راهه‌مكردنى هه‌لومه‌رجى تایبه‌تى خۆى هه‌یه
له‌وانه. دابین كردنى ئازادى بۆ ئاشكراكردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌رزكردنه‌وه‌ى
ئاستى هۆشیارى كۆمه‌ڵ له مه‌ترسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى. هه‌روه‌ك چالاككردنى
ئۆرگانه‌كانى چاودێرى دارایى وكارگێڕى و په‌رله‌مان . جگه له‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆبوونى
دادگاكان ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینن له‌م ئه‌ركه‌دا ، هه‌روه‌ها
میكانزمه دیموكراسیه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیرمه‌ند تاریق به‌شرى له‌م
باوه‌ڕه‌یه( قه‌تیسكردنى ده‌وڵه‌ت و وه‌زیفه‌ى گشتى له‌تاكه‌كه‌س، ئه‌وانه‌ى
بۆماوه‌ى بێبڕان، ده‌بێت هۆكارى ئه‌وه‌ى ڕه‌وایى له‌ده‌ست بدات پۆستى گشتى
له به‌ڕێوه‌بردنى ووڵات. لێره‌دا گرنگى ئاڵوێرى ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كانمان
بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها به پێنج بنه‌مایه سه‌ره‌كیه‌كانى دیموكراسى
دێته دى.
بۆیه زامنكردنى سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كه‌ى به‌ڕێز مام جه‌لال، پێویستى به
فه‌راهه‌مكردنى زیاترى فه‌زاى دیموكراسیه هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌ى گشتى
كۆمه‌ڵگه‌و كاراكردنى داموده‌زگاكانى چاودێرى دارایى و په‌رله‌مان ،
هه‌روه‌ها سه‌روه‌رى یاسا و دابینكردنى سه‌ربه‌خۆیى ته‌واوى دادگاكان بۆ
لێپرسینه‌وه له سه‌رجه‌م سه‌رپێچیه‌كانى كه ڕووده‌ده‌ن له‌لایه‌ن
كه‌سانى سه‌رپێچیكه‌ر........ چونكه گه‌نده‌ڵى به به‌رنگارى بونه‌وه‌ی و
لێپێچینه‌وه‌و به‌رپرسیاره‌تى وێرانیه‌كى به‌په‌له‌یه گومانى تێدانییه،
تائه‌و ساته‌ى ده‌سه‌ڵات له‌م وه‌همه‌ى به‌ئاگادێته‌وه، ئه‌مه ته‌نها
خه‌ونێكه . به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له ووڵاته‌كه‌ى ئێمه له‌به‌رزترین
ئاستدا كه به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سكرتێرى گشتى (ى. ن.
ك) دركى به‌م مه‌ترسیه كردوه‌و ئه‌م ئه‌ركه‌ى خستۆته ئه‌ستۆى خۆى . كه
ئه‌وه جێگاى خۆشحاڵى ئومێدێكى زۆره.. چونكه وه‌ك ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌ك
نییه بێ چاره‌سربێت
سه‌رچاوه:
فه‌رهه‌نگى ئۆكسفۆرد.
ویكبیدیا الموسوعه الحره
ماڵپه‌ڕى المختار
حسین شبكشى . ووتار" شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت" رۆژنامه
|