|
حه‌سه‌ن یاسین
هه‌موومان به‌قسه له‌گه‌لأ ره‌خنه‌داینو كه‌سمان نكوڵى له‌وه ناكه‌ین
كه‌ره‌خنه كارێكى باشه و پێویسته و ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه به‌كه‌م
و كوڕییه‌كانماندا بچینه‌وه و خوارییه‌كانمان راست بكه‌ینه‌وه‌و
راسته‌كانیشمان به‌باشى له‌مه‌یدانى ژیاندا بۆسودى هه‌مووان و بۆخۆشمان
بخه‌ینه‌كار.
به‌ڵام كه‌م كه‌س له‌وانه‌ى لایه‌نگرى ره‌خنه‌گرتنن حه‌وسه‌ڵه‌ى قبوڵكردنى
ڕه‌خنه‌كه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌یه شانى ئه‌وكه‌سه خۆى
بگرێته‌وه. هه‌رئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆى له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌ى كردار‌و
گفتارى مرۆڤ و سه‌نگى مه‌حه‌كى راستگۆیى لاى هه‌ركه‌سێك.
لێره‌و له‌وێ له‌نێو گۆڤار‌و رۆژنامه جیاجیاكانى كوردى گه‌لێك وتارى
ره‌خنه ئامێز ده‌بینین، كه ته‌نانه‌ت لاى هه‌ندێ كه‌س ره‌خنه‌ى توند
بۆته جۆرێك له‌مۆدێلى وتار نووسین و له‌خوردكردنه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌دا
مرۆڤ بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه‌هه‌ندێ له‌و وتار نووسه ره‌خنه‌گرانه
له‌وسۆنگه‌یه‌وه ره‌خنه‌كانیان توندتر ده‌كه‌نه‌وه كه‌زیاتر ببێته
مایه‌ى ئه‌وه‌ى وتاره‌كه‌یان سه‌رنجى زۆرترین خوێنه‌ر به‌لاى خۆیدا
رابكێشێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى حسێب بۆئه‌وه بكات كه ره‌خنه‌كانى ئه‌و تاچه‌ند
راستن و له‌جێى خۆیاندان، به‌ڵكو ئه‌و به‌لایه‌وه گرنگه كه ره‌خنه بگرێ
و ره‌خنه‌كه‌شى توند‌و زه‌ق بێت و هێڵێكى ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر لایه‌نى
ره‌خنه لێگیراودا بێنێت و به‌هیچ نه‌كرده‌و مایه پوچ به‌خوێنه‌رانى
بناسێنێ، كه‌له‌مه‌دا ئه‌و جۆره نووسه‌رانه زیاتر مه‌به‌ستیان
خۆناساندنه به‌خوێنه‌ران چونكه ده‌زانن زۆرجار توندى و به‌زه‌قى قسه‌كردن
له‌سه‌ر دیارده‌و رووداوه جۆرا و جۆره‌كان له‌لاى خوێنه‌ران بره‌وى
زیاتره له‌و وتارانه‌ى كه به‌هێمنى و بابه‌تى مه‌سه‌له‌كان تاوتوێ
ده‌كه‌ن.
|