|
حه‌سه‌ن یاسین
• رۆژێك له‌براده‌رێكى رۆماننووسم
پرسى و گوتم تا ئێستا
گوێم له‌به‌ڕێزت نه‌بووه باسى ئه‌و رۆمانانه‌م بۆ بكه‌ى كه‌ماوه‌یه‌كه
له‌مه‌یدانى ئه‌ده‌بیى كوردیدا ده‌رده‌چن, براده‌ره‌كه‌م
چونكه هیچ یه‌كێك له‌و رۆمانانه‌ى نه‌خوێندبۆوه نه‌ك هه‌ر بۆمى
باسنه‌كرد, به‌ڵكو گوتى من نووسینى فڵان و فیسار
ناخوێنمه‌وه.كه باسى رۆمانه جیهانییه‌كانم لێ پرسى,تا نزیكه‌ى بیست
و پێنج ناونیشانم بۆ ژمارد, ئه‌وانیش
و زۆریدیكه‌شى نه‌خوێندبۆوه.
• حاڵى به‌شێكى زۆرى رۆژنامه‌وانه‌كانیشمان وه‌كو ئه‌و رۆماننووسه وایه
كه‌له‌په‌ره‌كرافى پێشوودا باسم بۆ كردن كه‌ناخوێنێته‌وه,به‌ڵام ده‌نووسێ
و نووسنه‌كه‌ى خۆشى به‌باشترین ده‌زانێت.رۆژنامه‌وانى ئێمه هیچى
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵناسى نه‌خوێندۆته‌وه,
كه‌چى دێت ریپۆرتاج له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى
ده‌كات.رۆژنامه‌وانى ئێمه دێت له‌گه‌ڵ مۆزیكژه‌نێك چاوپێكه‌وتن ده‌كات
به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ له‌باره‌ى ئامێره مۆزیكییه‌كان بزانێت,به‌بێ ئه‌وه‌ى
پێشتر ئه‌و مۆزیكژه‌نه‌ى ناسیبێت, به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ له‌باره‌ى هونه‌رى
موزیك له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له‌سه‌ر ئاستى
ناوخۆى هه‌رێم یان وڵاته‌كه‌مان بزانێت.رۆژنامه‌وانى ئێمه دێت له‌گه‌ڵ
ئابووریناسێك چاوپێكه‌وتن ده‌كات یان له‌سه‌ر بابه‌تێكى ئابوورى ریپۆرتاج
ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌لفو بێیه‌ك له‌باره‌ى ئابوورى
و تیۆره ئابوورییه‌كان بزانێت!
• له‌هه‌مووى سه‌یرتر رۆژنامه‌نووسێك كه‌خۆى به‌كوێره دێیه‌كى
(50)ماڵه-ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه كه‌متریش نه‌بێت- هه‌ڵده‌داته‌وه‌و
ناوى دێیه‌كه ده‌كات به نازناوى خۆى له‌وتارێكى ئاگراویدا كه‌زۆر
نامه‌ده‌نییانه نووسیویه‌تى باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كێتى
و پارتى دژ به‌مه‌ده‌نییه‌تن! گومانم هه‌یه ئه‌و رۆژنامه‌نووس یان
رۆژنامه‌وانه سه‌ره‌داوێك له‌باره‌ى پایه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى بزانێت.
له‌و بڕوایه‌دانیم رۆژنامه‌وانێكى له‌و جۆره كتێبێك یان چه‌ند
كتێبێكى له‌باره‌ى مه‌ده‌نییه‌ت خوێندبێته‌وه,چونكه ئه‌گه‌ر
بیخوێندبایه‌ته‌وه خۆى به‌دوور ده‌گرت له‌راست و
چه‌پ داهێنان به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌وو
حوكمى ره‌هاى نه‌ده‌به‌خشییه‌وه‌و تێده‌گه‌یشت
كه‌به‌به‌خشینه‌وه‌ى حوكمى ره‌ها زیان به‌و خوێنه‌رانه ده‌گه‌یه‌نێت
كه‌گوایه ئه‌و بۆ ئه‌وان ده‌نووسێت!
• به‌داخه‌وه به‌شێكى زۆر له‌رۆژنامه‌وانانى ئێمه جگه‌له‌زمانى كوردى هیچ
زمانێكى دیكه نازانن,له‌كاتێكدا پێویسته رۆژنامه‌وان,سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى
زمانى دایكى باش بزانێت, زانینى دوو زمانى دیكه‌ش پێویستییكه بوون
به‌رۆژنامه‌نووسه.رۆژنامه‌نووسانه ئێمه,به‌شى زۆریان نه‌ك هه‌ر
–جگه‌له‌كوردى- زانیدیكه نازانن,به‌ڵكو كوردییه‌كه‌شیان زۆر شه‌ق
و شڕه.رۆژنالمه‌نووس ئه‌گه‌ر كوردى بزانێت نانووسێت فڵان خاتوونى
هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ ئه‌لبومى نابێت!خۆ ئه‌لبووم مناڵ نییه تا ببێت.
ئه‌لبووم وشه‌یه‌كه تازه هاتۆته ناو زمانى كوردییه‌وه‌و
گۆرانیبێژیّك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ چه‌ند تراكیّك له‌گۆرانییه‌كانى خۆى
له‌به‌رهه‌مێكدا كۆبكاته‌وه‌و بیخاته به‌ر
ده‌ست هه‌وادارانى خۆى ئه‌وا ده‌ڵێن فڵان هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ cdییه‌كى
دروستكرد‌و له‌چه‌ند رۆژى ئایینده‌دا بڵاوى
ده‌كاته‌وه.پێچه‌وانه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ناوبراو نایه‌وێ له‌مه‌ودوا
گۆرانییه‌كانى به‌یه‌كه‌وه بڵاه‌بكاته‌وه‌و
ئیدى cd دروست ناكات!
• ئومێد ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان داوه‌ته كارى رۆژنامه‌نووسى ده‌رك
به‌وه بكه‌ن كه‌ئه‌و بواره‌ش وه‌ك هه‌موو بوارێكیدیكه پیشه‌یه‌و
به‌بێ بڕینى قۆناغه‌كانى به‌رله شاره‌زابوون ناتوانن پیشه‌كه ئه‌نجام
بده‌ن.بۆنموونه كه‌سێك كه‌ده‌یه‌وێ ببێت به‌داراش ماوه‌ى چه‌ندى پێویست تا
فێرى پیشه‌كه ده‌بێت بۆچى رۆژنامه‌نووسێك هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ستى دایه‌قه‌ڵه‌م
خۆى به‌باشترین رۆژنامه‌نووس ده‌زانێت!
|