|
حه‌سه‌ن یاسین
له‌لاپه‌ڕه(2)ى ژماره‌ى
رۆژى(7/4/2007)ى هه‌فته‌نامه‌ى(كۆمه‌ڵ)دا
كه‌سێكى ئیسلامى كه‌خۆى به(پیاوێكى عه‌وامى ئه‌م وڵاته) وه‌سف كردووه
سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو كۆنسێرته‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى گۆرانیبێژ جه‌مشید
له‌هه‌ولێرو سلێمانى، سێ پرسیارى ئاراسته‌ى هه‌ردوو یه‌كێتى زانایان
له‌هه‌ولێرو سلێمانى كردووه.
پرسیاره‌كانى ئه‌م براده‌ره ئیسلامییه‌ى خۆى به(پیاوێكى عه‌وامى ئه‌م
وڵاته) داناوه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌پێى شه‌رعى ئیسلام حوكمى ئه‌و كه‌سانه
چییه كه بۆ ئه‌و ئاهه‌نگانه ده‌چن، كه‌تیایاندا ئافره‌ت به‌نیوه رووتى
سمت و مه‌مكیان باده‌ده‌ن؟ 2-ئایا دروسته رێگه به‌و جۆره ئاهه‌نگانه
بدرێت؟ 3-ئه‌گه‌ر شه‌رع دژ به‌و جۆره ئاهه‌نگانه‌یه، حوكمى ئه‌و كه‌سانه
چییه له‌و مونكه‌ره بێده‌نگ ده‌بن؟
جارێ به‌ر له‌هه‌موو شتێ ده‌بێ ئه‌و سه‌رسوڕمانه ده‌ربڕین، كه‌داخۆ بۆچى
له‌رۆژنامه‌یه‌كى ئیسلامى و به‌ناوى(پیاوێكى عه‌وامى ئه‌م وڵاته)
سه‌باره‌ت به‌گێڕانى ئاهه‌نگێك كه‌چه‌ند ئافره‌تێك سه‌مایان تێدا كردووه،
رووى پرسیار‌و راوه‌رگرتن له(یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى) ده‌كرێت،
له‌كاتێكدا ئه‌و به‌ڕێزه‌و هیچ به‌ڕێزێكى تر كه هاوباوه‌ڕى ئه‌ون، تائێستا
بۆ هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك پرس و راوێژیان به(یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى)
نه‌كردووه‌و هه‌میشه خۆیان به‌دڵسۆز تر بۆ ئیسلام و شه‌رعزانتر زانیوه.
به‌ڵام سه‌رسوڕمانه‌كه‌مان ده‌ڕه‌وێته‌وه، كاتێ كه‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه‌ئه‌و برا ئیسلامییه به‌ڕێزه له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌زانێ ئه‌و لایه‌نه
ئیسلامییه‌ى ئه‌و هه‌واداریه‌تى رووبه‌رێكى جوگرافیى حوكمڕانیى
له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و ناتوانێ رێگرى بكات له به‌ئازادى گێڕانى ئاهه‌نگ و
شایى و سه‌یران و به‌زمى شادى، ئه‌وا ده‌یه‌وێ ئه‌و كاره‌ى به‌خۆى ناكرێ
به‌خه‌ڵكى تر‌ى بسپێرێ و ئازادیى خه‌ڵك زه‌وت بكات و رێگاى چوونه
ئاهه‌نگیشیان لێ قه‌ده‌غه بكات و ئه‌و كاته‌ش ده‌ڵێ ئه‌وه‌تا(یه‌كێتى
زانایانى ئیسلامى) به‌پێى شه‌رع ئه‌مه‌ى قه‌ده‌غه كردووه.
ئه‌و براده‌ره به‌ڕێزه كه‌خۆى به(كه‌سێكى عه‌وام و شه‌رعنه‌زان)
به‌ئێمه ناساندووه له‌پشت ئه‌و پرسیارانه‌وه كه كردوویه‌تى ده‌یه‌وێ
فه‌تواى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه‌و بوونى كچانى سه‌ماكه‌ر
تیایدا به‌ده‌ست بێنێ، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ئاشكرا ئه‌م جۆره
ئاهه‌نگانه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا خۆیشى به‌هه‌ردوو چاوى خۆى
له‌ته‌له‌فزیۆن ته‌ماشاى ئه‌و كچه سه‌ماكه‌رانه‌و ئاهه‌نگه‌كه‌ى كردووه،
ئه‌گینا چۆن، وه‌ك خۆى نووسیویه‌تى، ده‌زانێ كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئافره‌ت
به‌نیوه رووتى سمت و مه‌مكیان باده‌ده‌ن؟
|