|
كاوسێن
بابه‌كر
به‌خۆداچوونه‌وه‌و خۆ
نوێكردنه‌وه‌و چاكسازى سونه‌تى ژیانن، هه‌موو كائینێكى زیندوو
له‌زینده‌وه‌رو ئۆرگانى حزبى و رێكخراوه‌یى و حكومى، به‌رده‌وام پێویستیان
به نوێبوونه‌وه‌و چاكسازى هه‌یه. لێره‌دا قسه‌ى ئێمه له‌سه‌ر حزبه، كه
ئۆرگانێكى هه‌ستیارو ئاڵۆزه‌و ئه‌رك و روانگه‌كانى به‌پـێى هه‌لومه‌رج و
قۆناخه مێژوویى یه سیاسیه‌كان به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه، هه‌ربۆیه‌ش
پێویسته له‌ماوه‌ى زه‌مه‌نى دیاریكراودا به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌ستكارى
سیاسه‌ت و تاكتیكه‌كانى بكات و زۆرجار پێویست به گۆڕینى هه‌یكه‌له كه‌شى
ده‌كات. ئه‌وه‌ى دوێنـێ پێویست و پێشنۆره (أولویة) بوو له‌سیاسه‌تى حزبدا
ئیمرۆ ره‌نگه بكه‌وێته دوایه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تێكى تر بێته پێشه‌وه،
هه‌ربۆیه‌ش كۆنگره وه‌كو وێستگه‌یه‌كى زه‌رورو ژیانى، ده‌بێته گه‌رماوى
پاكسازى و چاكسازى و خۆنوێكردنه‌وه‌و پۆشینى به‌رگێكى تر. رێكخراوى فه‌تحى
فه‌له‌ستینى كه زۆر گرفتى لێكچووى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه، له‌ره‌خنه‌ى
گه‌نجان و داواى هاتنه پێش و گۆرانكارى، بیرۆكراتیه‌ت ورۆتینیات،....
هتد.له‌م رۆژانه‌دا كۆنگره‌ى شه‌شه‌میان به‌ست و به‌سه‌ركه‌وتوویى كۆتایى
هات، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌م كۆنگره‌یه بوو به كۆنگره‌ى گۆڕان و چاكسازى و
زۆرترین ره‌خنه‌ى تێدا گیراو ئازادانه‌و ئازایانه گفتوگۆیان
له‌باره‌وه‌كرا. توانیشیان گۆمه‌كه بشڵه‌قێنن و به‌سه‌ركردایه‌تیه‌كى نوێ
بێنه ده‌ره‌وه كه له 18 ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردراو ته‌نها چوار كه‌سیان
جگه له (مه‌حمود عه‌باس) كه به ته‌زكیه‌ى كۆنگره هه‌ڵبژێردرایه‌وه،
ده‌رچوونه‌وه كه بریتى بوون له محمد غنیم، (أبو ماهر) كه زۆرترین
ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، سلیم زه‌عنون، نبیل شه‌عپ و عباس زكى. (14) كه‌سى نوێ
ده‌رچوون كه خوێن و گوڕ‌و تینێكى نوێ به به‌ر لاشه‌ى كۆنى فه‌تح
داده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ركردایه‌تى فه‌تح كه 23 ئه‌ندام له‌خۆده‌گرێ ته‌نها 18 كه‌سیان
هه‌ڵبژارد پێنج كه‌سه‌كه‌ى تریان بۆ كه‌رتى غه‌زه دانا كه نه‌یانتوانى
به‌شدارى كۆنگره بكه‌ن.
له‌م سه‌ركردایه‌تیه‌دا ده‌م و چاوه باوه مێژووییه‌كانى سه‌ركردایه‌تى
كه ره‌مزى جووڵانه‌وه‌كه بوون، نه‌یانتوانى ده‌ركه‌ون و له‌م
سه‌ركردایه‌تیه‌دا بزرن كه، ئه‌وانیش بریتین له ئه‌حمه‌د قریع (ئه‌بو
عه‌لا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى دانوستان و یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانى
رێككه‌وتنامه‌ى ئۆسلۆو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێشوو، كه خۆى به
جێگره‌وه‌ى (ئه‌بو مازن) داده‌ناو حه‌كه‌م به‌لعاوى وه‌زیر سكرتێرى
ناوه‌ندى له‌كه‌نارى خۆراوا. ئینتسار ئه‌لوه‌زیر، وه‌زیرى پێشووى كاروبارى
كۆمه‌ڵایه‌تى و عه‌بدولڵا ئیفره‌نجى و نه‌سر یوسف، وه‌زیرى ناوخۆى پێشوو،
كه‌وابه‌خت یاریان نه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتن.
ئه‌م گۆڕانه كه له‌دواجار دا به سه‌ركه‌وتنى رێكخراوى فه‌تح له‌قۆناخێكى
پڕ له‌ره‌خنه‌و گله‌یى بۆ قۆناخێكى نوێ كه ئه‌ركى نوێ و سیاسه‌تى نوێ
ده‌سه‌پێنـێ كۆتایى هات. ئه‌م كۆنگره‌یه بڕیار‌و راسپارده‌و سه‌ركردایه‌تى
نوێى لێكه‌وته‌وه‌و پڕه له‌ئاماژه‌ى ئازایانه‌ى نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان و
چاكسازى كه شایانى له‌سه‌ر وه‌ستان و ستایش و پێدا هه‌ڵا گوتنه، هه‌قه
ئه‌وه وانه‌یه‌كیش بـێ بۆ چاولێكردن بۆ ئێمه كه زۆر پێشتر یه‌كێتـى
توانیویه‌تى له‌گه‌ڵ زه‌مین و زه‌مه‌نه‌كاندا گۆڕان و چاكسازى بكات، به‌ڵام
دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى سێهه‌م ئه‌مجاره له‌وئه‌ركه‌ى دواخستووه، به‌ڵام
له‌م دیداره‌ى جه‌نابى مام جه‌لالدا كه ئێمه كۆمه‌ڵێك كادیر له 11/8 دا
له‌گه‌ڵمان سازدا ده‌ركه‌وت زۆر له‌ئێمه به‌په‌رۆشترو سوورتره بۆ
كۆنگره‌و بۆ گۆڕان و چاكسازى و ووتیشى: چاكسازى و گۆڕان سوننه‌تى ژیانه‌و
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆى رۆژانه پاك نه‌كاته‌وه تووشى نه‌خۆشى و له‌ناوچوون
ده‌بـێ. له‌ودانیشتنه‌دا كه زۆر ئازادانه رێگه‌ى پێداین مناقه‌شه‌ى
له‌گه‌ڵ بكه‌ین له‌سه‌ر زۆر شتى هه‌ستیارى ناو حزب و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى
حزب، نه‌ك هه‌ر نیگه‌ران نه‌بوو زۆر دڵخۆش بوو به‌م گفت‌و گۆیه‌و له‌گه‌ڵ
زۆربه‌ى زۆرى بیر‌و بۆچوونه‌كانى ئێمه دابوو، به‌شێوه‌یه‌كى راشكاوانه تر‌و
فراوانتر. بۆیه هیوایه‌كى زۆرى به‌ئێمه‌دا كه له‌فه‌تح ئازایانه‌ترو
ئازاتر،هه‌م پلینیۆم ،كه‌ده‌بێته زه‌مینه‌سازى كۆنگره و هه‌م كۆنگره‌ى
سێهه‌ممان سه‌رخه‌ین. چونكه سه‌ركردایه‌تیه‌كى نوێى حزب گه‌رم و گوڕترو
گورج و گۆڵتر به‌سیاسه‌تێكى نوێ و خه‌ونى نوێوه به‌ره‌و ئامانجه نیشتمانى
و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى رێبه‌رایه‌تى ده‌كات،سه‌ركردایه‌تى پێویسته‌هه‌م
پیروهه‌م گه‌نج وهه‌م ژنى تێدابێ ئه‌وسه‌ركرده‌مێژوویى یه‌ى خۆى
هه‌ڵنابژێرێته‌وه یان ده‌رناچێته‌وه جـێى شانازى حزبن و وه‌ك راوێژكار
ده‌توانن به‌رده‌وام رێنوێنى حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى بكه‌ن.
|