|
مامۆستا جه‌عفه‌ر
پرسیاره‌كه‌ى من
هاوته‌ریبى دوورى پرسیاره‌كه‌ى بیرنارد لویسه، كه پاش رووداوى 11ى
سێپته‌مبه‌رى 2001 كردوویه‌تى:
(چ هه‌ڵه‌یه‌ك رووى
داوه؟ What went wrong?) هه‌رچه‌ند پرسیاره‌كه‌ى ئه‌و، حه‌وت ساڵ
پێش پرسیاره‌كه‌ى من كراوه، به‌ڵام له‌بڕگه‌یه‌كدا یه‌كتربڕین به‌دى
ده‌كرێت. سیاسه‌تى ئه‌مریكا به چ ئاڕاسته‌یه‌كى پێچاوپێچ تێده‌په‌ڕێت و
ئه‌م هه‌ڵه‌و كه‌م و كووڕییه، چه‌ند زیان به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكاو
گه‌لانى تریش ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌و باسى كارتێكردنى
رۆژاواى كردووه‌و چۆن له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌نگى داوه‌ته‌وه؟
پرسیاره‌كه‌ى من ته‌نیا له‌ڕووى كاته‌وه جیاوازى نییه، به‌ڵكو له‌ناخى
دڵه‌وه ویستوومه دواى سێبه‌رو تارمایى هه‌ڵه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكى
له‌عیراقدا بكه‌وم، كه ئه‌و زنجیره هه‌ڵه‌یه‌ى له‌عیراق كردوویه‌تى،
چه‌ند به‌قازانجى هێزو گروپه دژ به‌ئه‌مریكییه‌كان بووه.
گرێدانى ئه‌م نووسینه،
به‌كتێبه‌كه‌ى بیرنارد لویسه‌وه، ئاماژه‌یه‌كى ناڕاستوخۆیه بۆ كێشه‌ى
ره‌خنه‌گرتن له‌ئه‌مریكا، كه لاى زۆر كه‌س، هه‌ر ره‌خنه‌گرتنێك
دردۆنگیه‌ك، دروست ده‌كات، كه بۆنى به‌ره‌ى دژایه‌تى ئه‌مریكاى لێوه دێت!
نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست
ئه‌مریكا خۆى
به‌گه‌وره‌ترین هێزى ئابوورى‌و سیاسى و عه‌سكه‌رى و ته‌كنۆلۆجى جیهان
داده‌نێت. ئه‌م ده‌وڵه‌ته، خۆى به‌خاوه‌ن په‌یامێكى دیموكراسى مۆدێرن و
مرۆڤانه تێده‌گات، نه‌ك ده‌وڵه‌تێك ته‌نیا هێزێكى عه‌سكه‌رى و ئابوورى و
ته‌كنۆلۆجى مه‌زنى هه‌بێت و هیچ په‌یامێكى سیاسى و ئه‌خلاقى و مرۆڤانه‌ى
نه‌بێت.
بڕیارى رووخاندنى رژێمى
پێشووى به‌غدا ساڵى 2003، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ته‌نیا له‌سۆنگه‌ى
پێویستى گۆڕاندنى رژێمێك بوو، كه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، بیانووى
سه‌روه‌رىو شه‌رعیه‌ت و مانه‌وه‌ى له‌ده‌ست دابوو. خه‌ڵكى عێراق،
به‌خه‌باتى سیاسى نهێنى و جه‌ماوه‌رى و چه‌كدارو راپه‌ڕین و كوده‌تا،
له‌ماوه‌ى (35) ساڵدا، به‌هێزى زاتى خۆى، نه‌یتوانى به‌ردى مۆته‌كه‌ى ره‌شى
فاشیزم، له‌سه‌ر سنگى خۆى لابه‌رێت. ئه‌م حاڵه‌ته له‌مێژوودا، وێنه‌ى زۆر:
گه‌لانى ئه‌ڵه‌مانى و ئیتالى و یابانى، به‌هێزى خۆیى خۆیان نه‌یان ده‌توانى
درز، له‌مه‌كینه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆیان دروست بكه‌ن،
نه‌یانده‌توانى ده‌ستپێشكه‌رى و جوڵانه‌وه بكه‌ن و وڵاته‌كه‌یان له‌چنگ
رژێمى فاشى و نازى رزگار بكه‌ن: كاریگه‌رێتى ئایدۆلۆجیاو سڕكردنى هۆشى
سیاسى و مرۆڤانه، وێڕاى وردى چنینى تۆڕ‌و ده‌زگاى چاودێرى و هه‌واڵگرى و
سه‌ركوتكردن و ئاسانى له‌ناوبردن، له‌سێبه‌رى هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌وڵه‌تانى
قانوون و سڕینه‌وه‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى.. له‌ناوچوونى ئه‌م
جۆره سیستمه له‌دیوى ناوه‌وه، جۆرێكه له‌خه‌ون و ئه‌فسانه‌و خه‌یالأ،
ته‌نیا رێگه‌ى په‌لامارى ده‌ره‌كى به‌كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه. نازیه‌كان،
دووه‌م جه‌نگى جیهانییان هه‌ڵگیرساندو به‌له‌شكركێشى هاوپه‌یمانه‌كان بۆ
ناو به‌رلین و رۆماو تۆكیۆو به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى كۆتایى پێهات.
داگیركردنى
ئه‌ڵه‌مانیاو ئیتاڵیا‌و یابان، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه،
بووژاندنه‌وه‌یه‌كى ئابوورى و سیاسى و كولتوورى گه‌وره‌ى به‌دوادا هات.
ئه‌ڵه‌مانیا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ره زێڕینه‌كانى كۆمارى ڤایمار
(1919ـ1933)، توانى ببێته یه‌كێك له‌پێشه‌نگه‌كانى دیمو‌كراتى.
ئه‌مریكییه‌كان، سیستمى ناوه‌ندێتییان به "ڕه‌گى گولى" دروستبوون و
سه‌رهه‌ڵدانى رژێمى تۆتالیتێرى و فاشى تێده‌گه‌یشتن و رێگه‌یان نه‌دا،
رژێمى ناوه‌ندى سه‌رله‌نوێ پێكبهێنرێته‌وه. بۆیه سیستمى فیدرالى
دروستكراو رێگه نه‌درا، جارێكى تر، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، له‌ناوه‌ند
كۆببێته‌وه‌و ته‌نیا سه‌رۆك كۆمار، یان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
(كانسله‌ر) هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌ناو ده‌ستدا، چڕ بكرێته‌وه‌و
دیكتاتۆرێكى تر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
سه‌ركرده‌كانى
ئه‌مریكا، بڕواى ته‌واویان به‌تیۆرى (دۆمینۆ) هه‌بوو: یه‌ك پارچه بكه‌وێت،
هه‌موو پارچه‌كانى تر، یه‌ك به‌دواى یه‌كدا ده‌ڕووخێن. ئه‌وان ده‌یانویست
نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگۆڕن! شێوه‌یه‌كى دیموكراسى مۆدێرن،
كراوه، گه‌شه‌كردوو، جێگه به‌ڕژێمه نادیموكراسیه، كلاسیكیه،
داخراوه‌كان لێژ بكات. رووخاندنى عیراق، ده‌بێته هۆى دروستبوونى رژێمێكى
دیموكراسى، كراوه، مۆدێرن و گه‌شه‌كردوو. ئه‌م (مۆدێل)ه،
تیشكده‌داته‌وه، ره‌نگده‌داته‌وه‌و كاریگه‌رى بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست ده‌بێت. ئه‌م خه‌ونه یه‌كێك له‌پاڵنه‌رو مۆتیڤه‌كانى بڕیار
به‌رپاكردنى شه‌ڕبوو، دژ به‌ڕژێمى پێشوو. بێگومان باجده‌رى ئه‌مریكى
ئاماده نییه به‌رنامه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكات، به‌شه‌ڕ هه‌ڵگیرساندن دژى
رژێمێك، دیمه‌نى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگۆڕێت.
پڕۆسه‌ى دیموكراسى،
یه‌ك كار‌و یه‌ك هه‌نگاوو یه‌ك بڕیار‌و یه‌ك گۆڕانكارى رووكه‌ش و ساده
نییه، به‌ڵكو خه‌باتێكى چڕ‌و پڕ‌و دوور‌و درێژ‌و بێوچانى ده‌وێت.
هه‌ره‌سهێنانى حكومه‌تى چاوچیسكۆ له‌بوخاریست، راپه‌ڕینى پراگ و بودابست و
به‌رلینى رۆژهه‌ڵات و مۆسكۆى به‌دوادا هات. مه‌رج نییه هه‌ڵكردنى شنه‌ى
شه‌ماڵى دیموكراسى، له‌یه‌كێك له‌وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روویدا،
ئیدى سه‌رتاپاى نه‌خشه‌كه بگۆڕێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌یه‌ك حاڵه‌تدا،
گۆڕانه‌كه، له‌ناوه‌وه روویدابێت و هاوشێوه‌یه‌تى، له‌پێكهاته‌ى سیاسى و
ستركتوورى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیدا هه‌بێت.
راستییه‌ك هه‌بوو، كه
گه‌وره داڕێژه‌رانى ستراتیجى ئه‌مریكى ره‌چاویان نه‌كردبوو، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه گه‌شه‌كردنى چیكسلۆڤاكیاى جاران و هه‌نگاریا و ئه‌ڵه‌مانیاى
رۆژهه‌ڵات، له‌ڕووى سیاسى و كولتوورى و گه‌شه‌كردنى ئابوورییه‌وه هه‌ر زۆر
له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جیاوازن. راسته سیستمى سیاسى عیراقى پێش 2003 و
رۆمانیاى پێش 1989 ده‌توانرێت به‌ڕژێمى تۆتالیتێر دابنرێت، به‌ڵام مه‌رج
نییه ((هه‌ركه‌س سمێڵى سوور بوو، ئیتر ئه‌وه هه‌مزه ئاغایه)). ره‌نگه
ئه‌م به‌راورده رووكه‌شه، سه‌ركرده بڕیار دروستكه‌ره‌كانى پنتاگۆنى
به‌هه‌ڵه‌دا بردبێت.
ده‌بێ ئه‌وه‌شمان
بیرنه‌چێته‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ى ساڵى 1989 له‌ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات
روویاندا، له‌ده‌ره‌وه نه‌سه‌پێنرابوون، له‌ناوه‌وه، ئه‌و وڵاتانه
پێگه‌یشتبوون و رژێمه‌كانیان گه‌یاندبووه بنبه‌ست. له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست، ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ندى سه‌رهه‌ڵدانى سێ ئاینى مه‌زن، هێشتا زۆر
خه‌ڵك پێیوایه له‌سه‌ره‌تاى بازنه‌ى یه‌كه‌مى مێژوودا ده‌ژێت. به‌شه‌كه‌ى
تر، به‌له‌ش لێره‌یه و به بیر و هۆش له‌دیتروێت و نیوجه‌رسى و ئۆهایۆ
ده‌ژیت. خه‌ڵك لێره بڕواى به‌وه نییه، خۆى ده‌توانێت واقیع، به‌شێنه‌یى
بگۆڕێت، به‌ڵكو بڕواى به‌وه هه‌یه سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌توانێت، به
چاوترووكاندنێك ره‌وتى مێژوو بگۆڕێت.
پلاندانه‌رانى
ستراتیجى، له‌ئاسۆى بینینى داهاتوودا، دروستبوونى كۆسپ و هه‌ڵه‌مووت و
به‌ردى رێگایان نه‌ده‌بینى: تواناى ده‌وڵه‌ت و هێز و رێكخراوه نهێنى و
ئاشكراكانى ناوچه‌كه، له‌به‌رچاویاندا به‌رجه‌سته نه‌ده‌بوو. چاوه‌ڕوانى
كاریگه‌رێتى (دۆمینۆ) بوون. به‌ردێك بخه‌نه گۆمێكى مه‌نگه‌وه، سه‌ره‌تا
بازنه‌یه‌كى بچووك، پاشان بازنه‌یه‌كى گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر دروست
ده‌بێت.. تاد. چاوه‌ڕوان نه‌بوون، ئه‌و به‌رده‌ى ده‌یهاوێژن، به‌ر به‌ردێكى
ره‌ق بكه‌وێت و هه‌زاران پریشكى لـێ بێته‌وه و به‌ره‌و دواوه
هه‌ڵبه‌زێته‌وه و به‌ر ده‌م و چاوى خۆیان بكه‌وێت. پارچه‌كانى (دۆمینۆ)
به‌سه‌ریه‌كتردا نه‌ڕووخان. له‌هه‌ر چوارلاوه زه‌نگى مه‌ترسى به‌قایم
لێدرا، هه‌رهه‌موو كه‌وتنه خۆ قایم كردن و خه‌ریكى ئاماده‌كارى بوون.
له‌برى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان بن، پریشكى راپه‌ڕین و هه‌ڵسانه‌وه‌ى دیموكراسى،
بكه‌وێته پووش و پاوه‌نیانه‌وه، ئه‌وان ده‌ستپێشكه‌رییان كرد و كۆنترۆڵى
سه‌ر سنووره‌كان شل و خاو كرایه‌وه بۆ ته‌راتێن كردنى گروپه توندڕه‌و و
ئیسلامییه چه‌كداره‌كان. چاوپۆشى له‌دامه‌زراندنى بنكه‌ى ره‌ش و تیرۆریستى
نهێنى كرا، له‌ناو خاكى ئه‌واندا، یارمه‌تى لۆجستى ره‌وانه بكه‌ن و ده‌یان
شێوه‌ى تر‌ى پشتیوانى بۆ به‌رده‌وامبوونى په‌ره‌پێدانى شه‌پۆلى كارى
تیرۆریستى و ته‌قاندنه‌وه و وێرانكردن. ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕان و میواندارى و
پشتیوانییه، ته‌نیا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست بوو، ((پڕۆسه‌ى ئازادى)) له‌ناو
خوێنى خۆیدا بگه‌وزێته‌وه و عیراق نه‌بێته (مۆدێل)ى دیموكراسى و فیدراڵى
و بووژاندنه‌وه و پێكه‌وه ژیان و پێشكه‌وتن. به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ دۆخى
پێش 2003 بگه‌ڕێته‌وه و رێگه نه‌درێت خه‌ڵك خه‌ون به‌نان و ئازادییه‌وه
ببینێت.
گۆڕاندنى دیكتاتۆرێك
به‌دیكتاتۆرێكى تر
ئایا ئیداره‌ى
ئه‌مریكا، هه‌ر له‌سه‌رتاوه، ده‌یه‌ویست رژێمى دیكتاتۆرى، به ڕژێمێكى
دیموكراسى بگۆڕێت، یان نه‌یده‌ویست هیچ گۆڕانێكى بنه‌ڕه‌تى به‌سه‌ر
ستركتوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و سوپا و ده‌زگاى هه‌واڵگرى و په‌روه‌رده و
داد و ته‌ندروستى و فه‌رهه‌نگیدا بهێنێت؟
ئایا ئه‌مریكییه‌كان
ده‌یانویست كوده‌تایه‌كى ((سپى)) له‌ناو ((كۆشكى كۆمارى))دا بكرێت و ته‌نیا
لووتكه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات به ((لووتكه))یه‌كى نوێ ئاڵوگۆڕ بكرێت؟
ئایا ئیداره‌ى ئه‌مریكى
ده‌یتوانى له‌گه‌لأ سه‌رانى سوپا، یان ده‌زگاكانى هه‌واڵگریدا، گرێبه‌ستى
نهێنى ئیمزا بكات. جوڵانه‌وه‌یه‌كى كوده‌تایى بكرێت و ته‌نیا (55) كه‌س،
به‌مقاش ده‌ربكرێن و ده‌سه‌ڵات راده‌ستى جه‌نراڵێكى مه‌زن، یان ئه‌فسه‌رێكى
بچووك بكرێت؟
هێزى چه‌كدار و
ده‌زگاكانى چاودێرى و هه‌واڵگرى نهێنى، به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌وتۆ كۆنترۆلأ
كرابوون، ساده‌ترین مه‌ترسى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و گواستنه‌وه بۆ به‌ره‌ى
ئۆپۆزسیۆن و پڕۆژه‌ى كوده‌تا، لاوازترین گریمانه بوو. بێگومان ئه‌مریكا و
ده‌زگاى هه‌واڵگرى CIA ئه‌و راستییه‌ى چاك ده‌زانى هێزى ده‌زگا
هه‌واڵگرییه‌كان و چه‌كدار، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، سه‌دان جار پاكتاو
كرابوون و بێژرابوون و ته‌كێنرابوون، سه‌ره ده‌رزى گومان بۆ كارى رێكه‌وت
جێنه‌هێڵرابوو. دامه‌زراوه سه‌ركوتكه‌ره‌كانى رژێمى پێشوو، هاوشێوه‌ى
دامه‌زراوه‌ى ((گستاپۆ)) و ((SS)) بوون. به‌ئایدیۆلۆجیاى ره‌گه‌زپه‌رستانه
تێراو كرابوون و له‌سه‌ر مردن به‌بێده‌نگى و ملكه‌چێتى و چاونووقاندن و
ویژدان سڕبوون راهێنرابوون.
ئه‌فسه‌ره‌كان ته‌نیا
له‌سه‌ر سه‌ردانه‌واندن و به‌رژه‌وه‌ندى پاراستن و دڵسۆزى بۆ ((سه‌ركرده‌ى
مه‌زن)) راهێنرابوون. زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له‌سه‌ر بێبڕوایى و گومان
و ترس راهێنرابوون. به‌م شێوه‌یه تارمایى مێرده‌زمه‌ى كوده‌تا
دوورخرابووه‌وه: ده‌ستى راست نه‌یده‌توانى بڕوا به‌ده‌ستى چه‌پ بكات!
ئیدى ئه‌مریكا
به‌ته‌ماش نه‌بووبێت، ده‌ستكارى ((لووتكه))ى ده‌سه‌ڵات بكات و ته‌نیا
له‌دیوى ده‌ره‌وه، به‌بۆیاخ و كاغه‌زى زه‌رد و سوور، ده‌م و چاوى دزێوى
رژێمى پێشوو، بشارێته‌وه و هه‌ندێ جێگۆڕكێى رووكه‌ش و لاوه‌كى بكات بۆ
ده‌ربازكردنى ده‌وڵه‌ت و رێگه نه‌دان بۆ دروستبوونى بۆشایى سیاسى و
له‌ده‌ستدانى ئاسایش، نه‌یتوانى بڕوا به‌تیۆرى كوده‌تاى سه‌ربازى بهێنێت.
ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌گه‌لأ ئه‌گه‌ره‌كانى تر له‌بیر برایه‌وه، چونكه
له‌ناوه‌وه نه‌ده‌توانرا، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و جه‌نرالأ بۆ كوده‌تا
به‌رپا كردن هان بدرێن..
ئیداره‌ى ئه‌مریكى سوور
ده‌یزانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام، به‌ش به‌ش و فره پۆل نییه: حزبى به‌عس،
سوپا، موخابه‌رات، ئه‌من، فیداییه‌كانى سه‌دام، سوپاى كۆمارى.. تاد. هه‌ر
هه‌موو له‌بنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى ئاڵۆز به‌یه‌كه‌وه گرێ‌دراو بوون و
چاودێرى یه‌كتر ده‌كه‌ن و كێبڕكێ له‌سه‌ر راپۆرت نووسین و پیلانگێڕان دژى
یه‌كتر ده‌كه‌ن. هه‌ر یه‌كه ده‌یه‌وێت، به‌دزێوترین شێوه، دڵسۆزى خۆى بۆ
سه‌رۆك بسه‌لمێنێت. ئه‌و ((هه‌ره‌م))ه سه‌روبنى پێكه‌وه گرێ‌دراو بوون.
ناتوانرێت ته‌نیا ((لووتكه)) بگۆڕدرێت، یان چه‌ند به‌ردێكى دیواره‌كه‌ى
به‌خشكه‌یى ده‌ربكرێت و سه‌رجه‌مى ((هه‌ره‌م))ه‌كه هه‌ره‌س نه‌هێنێت و ژێر
و ژوور نه‌بێت.
كێشه‌ى بڕیار
به‌ده‌سته گه‌وره‌كان ئه‌وه‌بوو، نه‌یانده‌زانى چۆن ((رژێمى پێشوو)) و
((حیزبى به‌عس)) ریشه‌كێش بكه‌ن؟ پاش یه‌ك دوو هه‌فته له‌داكۆكى كردنى
سوپاى عیراق و خۆڕاگرتنى به‌ره‌كانى شه‌ڕ، به‌شى زۆرى سه‌ربازه‌كان
هه‌ڵاتن. به‌ڵام كێشه‌ى پاش رووخاندنى رژێم، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپاى یه‌ك
ملیۆنى نه‌بوو، به‌ڵكو كادره سیاسى و ده‌زگاى ئه‌من و موخابه‌رات و
ئه‌فسه‌ر و جه‌نراڵه‌كانى پاسه‌وانى كۆمارى بوو. گورزه كوشنده‌كان به‌ر
بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌وان نه‌كه‌وت. ته‌پ و تۆزى شه‌ڕ یارمه‌تى دان، له‌شانۆى
كارى ئاشكراى ده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ كه‌نالأ و تونێله نهێنییه‌كانى ژێر
زه‌وى، خۆیان بشارنه‌وه. واته: لێكدانه‌كه دوا ((شانه)) و ((هێلأ)) و
((كلیل))ى كارى تیرۆریستى ئه‌وانى وردوخاش نه‌كرد. ئه‌م دامه‌زراوانه
تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بوو، سه‌رله‌نوێ چه‌ك هه‌ڵبگرن و بكه‌ونه جموجولأ و
پیلانگێڕان و په‌لامار و هێرش. به‌ناوى دامه‌زراوه كۆنه‌كانى خۆیانه‌وه
كاریان نه‌ده‌كرد، دروشمى ((نه‌ته‌وه‌یى)) و ((عه‌ره‌بچێتى))یان به‌رز
نه‌كرده‌وه، ئاڵاى دین و ئیسلام و ((جیهاد)) به‌رز كرایه‌وه و رێكخراوى
ئیسلامى چه‌كدار هاته پێشه‌وه، به‌ڵام به‌ته‌كنیكى كوشتن و بڕینى جاران و
مه‌زهه‌بگه‌رى و ته‌قاندنه‌وه و هه‌ڵڕشتنى دواكه‌وتووترین رق و ژه‌هراوى
تایفه‌گه‌رى.
كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان
ته‌واوكه‌رى كارى میدیا و پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وان بوون. له‌ده‌ره‌وه‌ى
سنووره‌وه، له‌هه‌ر چوارلاوه، باشترین پشتگیرى لۆجستیان بۆ ده‌سته‌به‌ر
كرا.
لاوازكردنى ئێران
ره‌نگه بڕیار
داڕێژه‌ره‌كانى ئه‌مریكا، كه عیراق و ئێران و كۆریاى باكووریان به‌سێ
كوچكه‌ى شه‌ڕ ناوده‌برد، پێیانوابووبێت، به‌لێدانى عیراق و داخستنى سنوورى
رۆژهه‌ڵاتى عیراق، ئیدى ئێران ده‌كه‌وێته نێو دوو به‌رداشى (ئه‌فغانستان و
عیراق)ه‌وه، كه هه‌ردووكیان دوو حكومه‌تى نوێى ((دۆستى))ى ئه‌مریكا
له‌سه‌ر كارن.
رووداوه‌كان، سه‌ره‌تاى
2009 واته: هه‌شت سالأ پاش رزگاركردنى ئه‌فغانستان و پێنج سالأ دواى
ئازادى عیراق ده‌ریانخست، هه‌رچى ئه‌مریكا كردوویه‌تى، به‌شێكى گرنگى نه
به‌قازانجى سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بووه، نه ئێرانى پێ لاواز
بووه..
حكومه‌تى كه‌ره‌زایى،
به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى چاو‌دێر و پسپۆره سیاسیه‌كان، نزیكه‌ى 30% خاكى
ئه‌فغانستانى به‌ده‌سته‌وه ماوه. له‌پاكستان گروپه ئیسلامیه
توندڕه‌وه‌كان له‌ناوچه‌كانى رۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ده‌نوێنن. شه‌پۆلى
توندوتیژى رۆژ به‌ڕۆژ پتر په‌ره‌ده‌سێنێت.
راسته له‌عیراق
توانراوه، به‌ڕه له‌بن پێى گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌ربهێنرێت،
به‌ڵام ئه‌م ((سه‌ركه‌وتن))ه، سه‌ركه‌وتنى حكومه‌تێكه، كه ده‌یه‌وێت
سیستمى مه‌ركه‌زى به‌هێز بكات و به‌خشكه‌یى خۆى له‌ده‌ستوورى عیراقى
فیدراڵى بدزێته‌وه. كه‌واته: ئه‌مه سه‌ركه‌وتنى به‌ره‌ى دیموكراسى
نییه، به‌سه‌ر تیرۆر و دواكه‌وتن و نادیموكراتى و نافیدرالى! هێزه
دیموكرات و ئاشتیخواز و میانڕه‌و و مۆدێرنه‌كان، به‌گه‌رمى پشتگیریان
له‌لێدان و خه‌فه كردنى رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان كرد. ئه‌م هێزانه
پێیانباشبوو، ئاسایش و هێمنى و ئاشتى بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراق
بگه‌ڕێته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش،
شایانى ده‌ستخۆشى و یارمه‌تى و پشتگیرییه، به‌ڵام نابێ فیدرالیه‌ت و
دیموكراسى و داهاتووى گه‌له‌كه‌مانى به‌قوربان بكرێت. ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر
پێیوابێت، به له‌ناوبردنى گروپه تیرۆریستیه‌كان، ئه‌وه ((سه‌ركه‌وتن))ى
بێوێنه‌ى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه ((وه‌هم))ه و خه‌ونێكى نه‌زۆك! ئه‌مریكا
نه‌هاتووه بۆ ئه‌م وڵاته ته‌نیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان
له‌گه‌لأ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان. ئه‌مه ده‌رهاویشته‌ى پڕۆسه‌ى ئازادى و
سیاسه‌تى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ر و دراوسێیه، كه نایانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م
خاكه‌دا گوڵى دیموكراسى و ئازادى فیدرالیزم بپشكوێ!
ره‌نگه هه‌ندێ
ستراتیجى گه‌وره‌ى ئه‌مریكى پێشبینى ئه‌وه‌یان كردبێت، پڕۆسه‌ى ئازادى و
رووخاندنى رژێمى پێشوو، ده‌بێته هۆى بووژاندنه‌وه‌ى گروپه
تیرۆریستیه‌كان. ئه‌مه گریمانه‌یه‌ك بووه له‌گریمانه‌كان و ئامانجى
سه‌ره‌كى پڕۆسه‌كه نه‌بووه. شیكه‌ره‌وه رۆژئاواییه‌كان و ناسراوترینیان
یۆشكا فیشه‌ره (وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌ڵه‌مانیا) به‌ڕاشكاوى
ده‌نووسێت: هاتنى ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستى لاوازكردنى رژێمى ئێران بوو. كه‌چى
ئێستا ده‌بینین هێزه شیعه‌كان له‌عیراقدا باڵاده‌ستن.
ئه‌مانه له‌مه‌وداى
دوور و نزیكدا ناچینه سه‌نگه‌رى دوژمنایه‌تى ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌بنه
دۆست و هاوپه‌یمانى دڵسۆزى ئه‌و، كه‌واته: سیاسه‌تى ئه‌مریكا كورتى
هێناوه و به‌پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كارى كردووه..)( )
پڕۆسه‌ى ئازادى عیراق،
كه یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى گه‌مارۆدان و لاوازكردنى رژێمى
ئێران بوو، نیشانه‌كه‌ى نه‌پێكا، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه‌كانى ئه‌مریكا و
نه‌توانینى دانانى به‌رنامه‌یه‌كى بووژانه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه‌ى ئابوورى
ره‌وتى ئیسلامى سیاسى و بازنه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مه‌عنه‌وى و سیاسى ئێرانى
فراوانتر كرد.
بنه‌بڕكردنى
دیارده‌ى تیرۆر
یه‌كێكى تر
له‌تێزه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكى له‌عیراقدا ئه‌وه بوو، گوایه ده‌یه‌وێت:
گروپه تیرۆریستیه‌كان به‌ره و عیراق رابكێشین و له‌یه‌ك شه‌ڕگه‌دا كۆیان
بكه‌نه‌وه و یه‌ك گورزیان ئاراسته بكه‌ن.
ئه‌م مه‌نتیقه
سه‌روبه‌رى هه‌ڵه‌یه! تیرۆر و ئیسلامى سیاسى توندڕه و، هه‌ل و مه‌رجى
كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى خۆى هه‌یه. له‌ژینگه و كولتوورى مه‌سیحى،
بوودى، تاوى دیارده‌ى ئیسلامى مۆدێرن و پێشكه‌وتوودا، دیارده‌ى تیرۆر
زه‌حمه‌ته سه‌رهه‌ڵبدات و لایه‌نگر و پشتیوانى په‌یدابكات. به‌ڵام
له‌ژینگه‌یه‌كى فه‌رهه‌نگى دواكه‌وتوو، له‌بن كه‌په‌نه‌كى هه‌ژارى و
به‌له‌نگازیدا، هانده‌ر بۆ توندوتیژى و زه‌بروزه‌نگ و تیرۆر زۆره. بێگومان
نزمى ئاستى رووناكبیرى و هۆش و ئاگایى و كاریگه‌رێتى ئایدیۆلۆجیا، ده‌ورى
خۆیان ده‌گێڕن.
پاش رووداوى 11ى
سێبته‌مبه‌رى 2001 و لێدانى رژێمى تالیبان، قه‌واره‌ى ئیسلامى توندڕه و
بزاڤه تیرۆریستیه‌كان هه‌ته‌وه‌یه‌ك. پرۆسه‌ى ئازادى عیراق له‌برى ئه‌وه‌ى
ئیسلامى سیاسى توندڕه و به‌هێزتر كرد. راسته (القاعده) تووشى ژماره‌یه‌ك
نسكۆ و ژێركه‌وتن و زیان هات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئیسلامى سیاسى
توندڕه و ژماره‌یه‌ك بووژانه‌وه و ده‌ستكه‌وت و قازانجى مادى و مه‌عنه‌وى
به‌خۆیه‌وه‌بینى.
بێگومان ئه‌گه‌ر
ئیداره‌ى ئه‌مریكى بیتوانیبایه سیاسه‌تێكى دووربینانه‌ى ورد و
خوێندنه‌وه‌یه‌كى واقیعیانه‌ى بۆ بارى سیاسى عیراق هه‌بوایه، ئه و
بۆشاییه سیاسیه به و شێوه‌یه دروست نه‌ده‌بوو! گرۆپه تیرۆریستیه‌كانیش
به و شێوه‌یه گه‌شه‌یان نه‌ده‌كرد. گه‌لێك، ده‌موچاوى دزێوى وه‌كو
زه‌رقاوى بكاته سمبۆلى خۆشه‌ویستى، ئه‌وه دیاره تێكشكانى رۆحى
كاریگه‌رێتى خۆى بینیوه. به‌ڵام ئه‌مریكا ئه و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ى
نه‌كردایه و به‌رنامه‌یه‌كى وه‌كو (مارشال پلان) پاش دووه‌م جه‌نگى جیهانى
هه‌بوایه، رووداوه‌كانى به‌ئاراسته‌یه‌كى جیاوازدا تێده‌په‌ڕین.. من
لایه‌نگرى نه‌رووخاندنى رژێمى پێشوو نه‌بووم و نیم. ئه‌م كاره‌ى ئه‌مریكا
جێگه‌ى سوپاس و ستایشه و تا سه‌د ساڵى تریش ئه‌مریكا ئه و مافه‌ى هه‌یه،
شانازى به‌راماڵینى رژێمى پێشووه‌وه بكات. رووخاندن پێویستیه‌ك بوو،
له‌پێویستیه‌كانى مێژوو. ئه‌مه قۆناخێكه و ئه‌مریكا به‌جوانى به‌ئه‌ركى
مرۆڤانه و سیاسیانه‌ى خۆى هه‌ستا. قۆناخى پاش رووخاندن قۆناخێكى جیاوازه!
ئیداره‌ى ئه‌مریكا
كاتێكى زۆرى به هه‌ده‌ردا. له‌نێوان نیسانى 2003 ـ كانونى یه‌كه‌مى 2005
نزیكه‌ى 32 مانگ ئیداره‌ى ئه‌مریكى نه‌ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى راده‌ستى
عیراقییه‌كان كرد، نه‌خۆى ده‌یتوانى ئیداره‌ى عیراق به‌ڕێوه‌به‌رێت.
ماوه‌یه‌ك (ج. گارنه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه پێ‌سپێردرا.
یه‌ك سالأ پۆل بریمه‌ر ئیداره‌ى عیراقى كرد و ماوه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌نى
سه‌رۆكایه‌تى و ئیداره‌ى كاتى و... تاد. ئه‌گه‌ر هێزێكى سیاسى مه‌زنى وه‌كو
ئه‌مریكا نه‌خۆى بیه‌وێت ئیداره‌ى بكات و نه‌رێگه‌ى عیراقییه‌كان بدات
خۆیان ئیداره‌ى خۆیان بكه‌ن، ده‌رگا ده‌خرێته سه‌ر پشت بۆ ماڵئاوایى
ده‌سه‌ڵات و ئیفلیجبوونى! ده‌رگا ده‌خرێته سه‌ر پشت بۆ ته‌راتێنى گروپه
تیرۆریستیه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانى ده‌وڵه‌تانى ده‌رو دراوسێ..
زۆربه‌ى هێزه‌كانى
ئۆپۆزسیۆنى عیراق، ده‌یانویست له‌تاراوگه‌دا، حكومه‌تى رزگارى نیشتمانى
پێكه‌وه بنێن. له‌وه‌ده‌چێت ئه‌مریكا، بچووكترین بڕوایى و دڵنیابوون و
متمانه‌ى به ئۆپۆزسیۆنى عیراقى نه‌بووبێت و نه‌یویستبێت له‌ده‌سه‌ڵات و
ئیداره و راوێژكاریدا به‌شداریان پێبكات و سوودیان لـێ وه‌ربگرێت. ره‌نگه
زۆربه‌ى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن پێیان باش بووبێت، ته‌واوى ده‌سه‌ڵات، به‌بێ
هیچ ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌مریكا، راده‌ستى ئه‌وان بكرێت. برێمه‌ر، ده‌یه‌ویست
خۆى راسته‌وخۆ ئیداره‌یه‌ك دروست بكات و هه‌موو شتێك له‌بن چاودێرى خۆى
بێت.
هه‌ر له‌یه‌كه‌مین رۆژى
ئازادكردنى به‌غدا، ئه‌مریكییه‌كان ته‌نیا وه‌زاره‌تى نه‌وتیان پاراست و
سه‌رجه‌مى بیناى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومه‌تییه‌كان ته‌سلیمى ده‌ستى
تاڵان و سوتاندن و وێرانكردن كرد. مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانى به‌ڕۆژى نیوه‌ڕۆ
گسكى لێدرا...
بێگومان حكومه‌تى
تاراوگه، له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات دروست بكرایه، هه‌ر زۆر چاكتر بوو، له‌وه‌ى
چاوپۆشى له‌شه‌پۆلى تاڵان و راووڕووت بكرێت. راسته نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان به بڕیارێك ده‌ستى ئه‌مریكایان بۆ داگیركردن واڵا كرد.
به‌ڵام رێگه‌دان به‌پێكهێنانى حكومه‌تى تاراوگه، له‌به‌رده‌ڵان ئه‌وه‌نده
قورس نییه وه‌كو حكومه‌تى راسته‌وخۆى داگیركه‌ر. یه‌كه‌م، شه‌رعیه‌تى
زۆرتره له‌دووه‌م و شاره‌زایى سروشتى كۆمه‌ڵى هه‌یه و رێگه‌ى نه‌ده‌دا،
ئه‌مریكا ببێته (كه‌وا سوورى به‌ر له‌شكر) و خۆى تێكه‌ڵاوى ئه‌و
سه‌رئێشه‌یه بكات، كه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابوردوودا تووشى خۆى كردووه.
داهاتووى سیاسه‌تى
ئه‌مریكى له‌عیراقدا
گریمان سبه‌ى ئه‌مریكا
سوپاكه‌ى له‌عیراق ده‌ستبه‌جێ، ده‌كێشێته‌وه، چى رووده‌دات؟
رژێمى پێشوو له‌ناو
برا: ئه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌رجه‌مى پڕۆسه‌ى ئازادى بۆ یه‌ك خالأ چڕكرایه‌وه،
كه‌واته: ئیداره‌ى ئه‌مریكى له‌مه‌وداى كورتدا: كارێكى باشى كردووه و
ئازادى پێشكه‌ش گه‌لانى عیراق كردووه. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستكه‌وته، ئه‌گه‌ر
له‌عیراقدا، سیستمى فیدراڵى نه‌یه‌ته‌دى، ئه‌وه سیستمى ناوه‌ندى ده‌توانێت
خۆى به‌هێز بكاته‌وه و ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌چاوترووكاندنێك بسڕێته‌وه و
ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كى تر هه‌موار بكرێت، كه ناوى فیدرالى و دیموكراسى
تێدا نه‌بێت.
په‌راوێزخستنى رژێمى
ئێران: رووخاندنى رژێمى پێشووى عیراق، ره‌نگدانه‌وه‌ى دیموكراسى و ئازادى
بۆ ئه‌و دیوى سنوور نه‌بوو. رژێمى جمهورى ئیسلامى لاواز نه‌كرد و تووشى
قه‌یران و ته‌نگژه‌ى ئابوورى و سیاسى سه‌ختى نه‌كرد. به‌پێچه‌وانه‌وه،
له‌جاران به‌هێزترى كرد.
دیموكراسى و ئازادى
له‌عیراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ى دیموكراسى به‌م شێوه‌یه
گه‌شه بكات و له‌برى دامه‌زراوه‌ى دیموكراسى و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، میلیشیاى
چه‌كدارى مه‌زهه‌بى توندڕه‌و، وه‌كو كوارگ سه‌رهه‌ڵبدات و چه‌ك و پاره
به‌لێشاو، به‌سه‌ر هێزى چه‌كدارى عه‌شایه‌رى ((إسناد)) دابه‌ش بكرێت.
حكومه‌ت نه‌توانێ و نه‌یه‌وێ سیاسه‌تى علمانى بگرێته‌به‌ر و هه‌موو قورسایى
له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ى گروپه مه‌زهه‌بیه ـ سیاسیه
توندڕه‌وه‌كان بێت، كه‌واته: ئێمه وه‌كو هاوڵاتى مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه
پرسیارێك له‌خۆمان بكه‌ین: ئه‌مریكا چى ده‌كات و ده‌یه‌وێ به‌له‌مى
چاره‌نووس به‌كام ئاڕاسته‌ى دیار و نادیاردا سه‌ولأ لێبدات؟
سه‌رچاوه:
1. Bernard
Lewis: What Went Wrong? Western Impact and Middle Eastern Response, New
York 2002 P. 18
2. السفير بول بريمر: عام قضية في العراق، دار الكتاب
العربي. بيروت، لبنان، 2006 ص 136.
3. السفير بول بريمر: المصدر السابق، ص 140.
4. Joschka
Fischer: Die Rückkehr der Geschichte, Knaur. T. verlag, Müchen, 2006 S.
14.
5.
بيتر و. غالبريث: نهاية العراقز ترجمة أباد أحمد، الدار العربية للعلوم.
بيروت 2007 س17.
|