|
به‌كر سدیق
ماوه‌یه‌كى زۆره ئه‌مریكا سه‌رقاڵى
ئه‌وه‌یه عیراق رێكه‌وتنى ئه‌منى له‌گه‌ڵدا واژۆبكات. به‌شێك
له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عیراقى و به تایبه‌ت له‌ناو شیعه‌كاندا به چه‌ند
بیانویكى جیاواز‌و ده‌ست تێوه‌ردانى ئیقلیمى، خۆ له‌واژۆكردنى ئه‌و
رێكه‌وتنه ده‌گرخێنن! بێ گومان بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێكى ئه‌منى و ستراتیژى
مه‌رجى پێشوه‌خت ئه‌وه‌یه كه، لایه‌نه‌كانى رێكه‌وتنه‌كه هه‌م له‌ڕووى
باڵانسى هێزو هه‌م له‌ڕوى به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانى نێوانیان،
به‌رچاویان ڕون بێ، له‌م رێكه‌وتنه ئه‌منیه ئیمزانه‌كراوه‌ى نێوان عیراق
و ئه‌مریكادا، پێ ده‌چێ لایه‌نى عیراقى له‌حساباتى سیاسى و كاریگه‌ریه‌كانى
ئیمزانه‌كردنى ئه‌م رێكه‌وتنه، توشى هه‌ڵه‌یه‌كى سیاسى بووبێ. به تایبه‌ت
كه سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كان ئه‌وه‌یان ڕون كرده‌وه كه ئه‌مریكا مه‌سجێكى
توندى ئاراسته‌ى حكومه‌تى عیراق كردوه له‌ئه‌گه‌رى ئیمزانه‌كرندا چه‌ند
كارتێكى هه‌ستیار به‌كاردێنێ بۆ ته‌مبێ كردنى ئه‌وانه‌ى ئه‌و رێكه‌وتنه
واژۆناكه‌ن.
له‌راستى دا رێكه‌وتنه‌كه بۆ لایه‌نى ئه‌مریكى، ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تى
عیراق بۆ هاوپه‌یمانێتى رابهێنێ! نه‌ك بۆ له‌قاڵب دانى. به هاوپه‌یمانێتى
كردنى ده‌وڵه‌تێكى وه‌ك عیراقیش به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ره‌تای
به‌دامه‌زراوه‌یى كردن و پێهه‌ڵاچوندایه‌و له‌سێبه‌رى ده‌ست وه‌ردانه
هه‌رێمایه‌تیه‌كانیشدا، ئه‌مریكا هه‌موو پێشهاته سیاسییه‌كان و
ئه‌جنداكانى رێگر له‌نفوزى خۆى له‌به‌رچاو گرتوه! هه‌ر رێگریه‌ك له‌و
رێكه‌وتنه ئه‌منیه سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا، مراندنى ئه‌و پرۆژه سیاسیه
ده‌گه‌یه‌نێ كه پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى بوه له‌ڕزگاركردنى عیراقدا. بۆیه
ئه‌مریكا هه‌رسازش كردنێك له‌و رێكه‌وتنه بێ هیوابونیه‌تى
له‌به‌هاوپه‌یمانیكردنى عیراق و له‌وێشه‌وه شكست هێنانى ئه‌و ڕۆڵه
ئیقلیمیه‌ى كه ده‌یه‌وێ له‌ده‌روازه‌ى عیراقه‌وه له‌ناوچه‌كه بیگێڕێ!
به‌ڵام له‌ناو عیراقدا كه تائێستا كۆده‌نگى له‌ناو جیاوازیه‌كاندا له‌سه‌ر
رێكه‌وتنه‌كه نه‌خه‌مڵیوه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌عیراق به‌دواى
سه‌ربه‌خۆیى بڕیارى سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕێ! به‌ڵكو سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بیانوانه‌ى
كه عیراق ده‌یكاته پاساو بۆ ئیمزانه‌كردنى رێكه‌وتنه‌كه مل دان و
بادانه‌وه‌یه بۆ سیاسه‌ته ئیقلیمیه‌كانى كه له‌دژى ئه‌و رێكه‌وتنه
په‌یدابوون. له‌راستى دا به‌هه‌ڵه‌داچونێكى سیاسى گه‌وره‌یه كه زۆرینه
له‌عیراق توشى هاتوه! چونكه زۆرینه ده‌توانێ رێگرى له‌واژۆكردنى
رێكه‌وتنه‌كه بكات به‌ڵام ناتوانێ په‌یبه‌رێت به‌و كاریگه‌ریه سیاسى و
سه‌ربازى و ئه‌منى و ئابوریانه‌ى له‌واژۆنه‌كردنه‌وه په‌یداده‌بن و عیراق
ده‌به‌نه دۆخێكى ترسناكه‌وه!
ئه‌مریكا له‌مه‌سجه‌كه‌ى خۆیدا بۆ ده‌سه‌ڵاتى عیراق ئه‌و بوارانه‌ى دیارى
كردووه كه ده‌توانێ زۆرینه‌ى ناو ده‌سه‌ڵاتى پێ بله‌رزێنێ. له‌وانه: تێك
دانى سه‌قامگیرى و پشت كردن له‌حكومه‌تى عیراق له‌ڕوى توندوتیژى و تیرۆر‌و
قاعیده‌و ئه‌وانه‌ى له‌یاسا ده‌رده‌چن. وه‌ستاندنى هه‌موو یارمه‌تیه‌كى
سه‌ربازى و داراییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عیراق و له‌كاركه‌وتنى 200000 دوسه‌د
هه‌زار وه‌زیفه و ئینجا هه‌ڕه‌شه‌ى تێك چونه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى
دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى عیراق، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه جگه له‌زیانه
ئابوریه‌كانى، ئه‌و زه‌مینه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریه له‌به‌ین
ده‌چێ كه حكومه‌تى عیراقى له‌سه‌ر پێ راگرتوه. به‌تایبه‌ت كه به‌بێ بونى
ئه‌مریكا له‌هه‌موو كات و ساتێك‌دا ترسى كوده‌تاى سه‌ربازى
نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ماناى وایه عیراق ئه‌و گوتاره‌ى
تێداپه‌یدانه‌بوه كه خۆى بۆ هاوپه‌یمانێتى ئه‌مریكا ئاماده‌كردبێ. كاتێك
عیراق به‌تایبه‌ت زۆرینه‌ى جیاوازییه‌كان، رێكه‌وتنه‌كه ره‌ت بكاته‌وه
ماناى ره‌تكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆیه ئه‌وه‌ى
له‌عیراقدا زه‌ره‌رى سیاسى گه‌وره ده‌كات زۆرینه‌یه. زۆرینه‌ش كه
له‌توانایدا نیه په‌ى به‌رێ به كاریگه‌ریه خراپه‌كانى واژۆنه‌كردنه‌كه،
له‌تواناشى دانیه كاریگه‌ریه‌كانى كه‌مبكاته‌وه یان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه
بونیات بنێته‌وه كه‌چاره‌نوسى ده‌وڵه‌تى عیراق ده‌خاته مه‌ترسى و
نادیاریه‌كى سیاسیه‌وه كه پێشبینى كردنى بۆ زۆرینه، جێى گومانه!
ئه‌گه‌ر زۆرینه هیواى له‌سه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤى تر هه‌ڵچنیبێ دیسان توشى
هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژى بۆته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر به هاوپه‌یمانێتیكردنى
عیراق و ئه‌مریكا سه‌رنه‌كه‌وێ، ئه‌وا ئه‌مریكا له‌تواناى دا هه‌یه كه
عیراق والـێ بكات ئه‌وه‌ى به‌به‌ره‌وه نه‌مێنێ ببێته هاوپه‌یمانى وڵاتانى
تر له‌ناوچه‌كه‌دا. بۆیه له‌سه‌ر زۆرینه پێویسته زوو فریاى
راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى واژۆنه‌كردنه‌كه بكه‌وێ و وه‌ك ئه‌وانى تر
هه‌ڵوێستى ئیجابى بنوێنێ. ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه، مسۆگه‌ركردنى
هاوپه‌یمانێتیكردنى ئه‌مریكایه‌و هاوپه‌یمانێتى كردنى ئه‌مریكاش سه‌قامگیرى
سیاسى په‌یداده‌كات. به پێچه‌وانه‌وه خۆ به‌دوورگرتن له‌هاوپه‌یمانێتى
ئه‌مریكاو ملدان بۆ ئه‌جینداى ده‌وڵه‌تانى دژى ئه‌مریكا، عیراق و
ئاینده‌كه‌ى به‌ره‌و ناسه‌قامگیریه‌كى سیاسى ده‌بات كه له‌پێشدا گه‌لانى
عیراق تێیدا زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بن.
|