|
كاوسێن بابه‌كر
له‌وه‌ته‌ى كێشه‌ى فه‌له‌ستین خوڵقاوه
و یه‌كه‌م بڕیارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ژماره
181 له تشرینى دووه‌مى ساڵى 1947
ده‌رچووه، كه‌تیایدا بڕیارى دابه‌شكردنى خاكى فه‌له‌ستین دراوه بۆ دوو
ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، به‌رده‌وام
عه‌ره‌ب ئه‌و بڕیاره و سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره
سیاسیه‌كانى به‌وه‌ڵامى سه‌ربازى به‌رپه‌رچ و
ره‌تكردۆته‌وه.
لایه‌نێك كاتێك بڕیارى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌شه‌ڕ ده‌دات كه هێزى
سه‌ربازى پێویستى هه‌بێ و ته‌رازووى هێزى
لاسه‌نگ نه‌بێ، باش زه‌مان و زه‌مینى شه‌ڕه‌كه‌ى
هه‌ڵسه‌نگاندبێ لایه‌نه لاوازه‌كانى دوژمنى له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه
شیكردبێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نى عه‌ره‌بى ته‌رازووى هێزیان
هه‌میشه لاسه‌نگ بووه كه‌چى، به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى
ئاشتیانه‌یان ره‌تكردۆته‌وه و هه‌وڵى سڕینه‌وه
و له‌ناوبردنى گه‌لى جوله‌كه‌یان داوه كه‌چى، به‌رده‌وام
له‌جه‌نگه‌كاندا دۆڕاون و له‌جیاتى رزگاركردنى
خاكى داگیركراویان وه‌ك ده‌ڵێن خاكى تریان لـێ داگیركراوه، كه‌چى
هه‌روازیشیان نه‌هێناوه به‌وتارو ووته‌ى باق
و بریق و سۆزاوى دیسان خه‌ڵكى ساده‌یان
له‌خۆیان كۆكردۆته‌وه و راپێچى شه‌ڕێكى تریان
كردوون كه له‌پێشداش زانیویانه سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه باش ده‌یانزانى
كه ئیسرائیلیه‌كان ووشیارترو رێكخراوترو
هێزێكى سه‌ربازى تۆكمه و شاره‌زاترو
چه‌كدار به‌چه‌كى پێشكه‌وتوو ترن و ئه‌وانیش
دواكه‌وتوو نایه‌كگرتوون. یه‌كه‌م شه‌ڕى گه‌وره له 15 ئایارى ساڵى 1948
كه پێنج سوپاى پێنج ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى به‌هاناى فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه
هاتن كه‌بریتى بوون له (میصر، سوریا، لبنان، عیراق، ئه‌رده‌ن) نه‌ك هه‌ر
نه‌یانتوانى هێزى ئیسرائیل بشكێنن به‌ڵكو زۆر سه‌رزه‌مینى دیكه‌یان
له‌ده‌ست دا.
له‌شه‌ڕى شه‌ش رۆژه‌دا ساڵى 1967 زۆر خاكى تر‌ى داگیركرد:
له‌وانه كه‌رتى غه‌زه و
نیوه دوورگه‌ى سینا كه له‌ژێر ده‌ستى میصردا بوون له‌لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه داگیركران، هه‌روه‌ها قودسى خۆرهه‌ڵات و
كه‌نارى خۆرئاواى له ئه‌رده‌ن و به‌رزاییه‌كانى
جۆلانى له‌سوریا داگیركرد له‌مه‌ش ده‌رسیان وه‌رنه‌گرت، رۆحى قبوڵنه‌كردنى
ئه‌وى دى كه له‌فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورى عه‌ره‌ب
دا زاڵه ئه‌وانى هاندا بۆ جه‌نگى ساڵى 1973 و
سوپاى میصر‌و سوریا دیسان كه‌وتنه‌وه شه‌ڕه‌وه
بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 1967 له‌ده‌ستیان دابوو! به‌ڵام
ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌ئاگر بڕ له‌ساڵى 1974 كۆتایى هات.
له‌ئه‌نجامى شه‌ڕى فیداییه فه‌له‌ستینیه‌كان كه له‌لوبنانه‌وه هێرشیان
ده‌كرد ئیسرائیل ئه‌و ووڵاته‌ى داگیر‌و
به‌یروتى ئابڵۆقه‌دا له 6 ى حوزه‌یرانى ساڵى 1982، رێكخراوى رزگارى فه‌له‌ستین
و سوریاى ناچاركردن لوبنان به‌جێ بهێڵن.
له‌شوباتى 1985 دا ئیسرائیل یه‌كلایه‌نه له‌لوبنان كشایه‌وه
و هێڵێكى ئه‌منى به‌پشتیوانى سوپاى باشوورى لوبنان پێكهێنا. له‌م
كورته مێژووه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، به‌رده‌وام عه‌ره‌ب په‌ناى بۆ رێگاچاره‌ى
سه‌ربازى بردووه و به‌رده‌وامیش كاره‌سات
و خوێن و كوشت و
بڕى چنیوه‌ته‌وه و خاكى تر‌ى له‌ده‌ست داوه،
ئه‌وه ده‌رى ده‌خا عه‌ره‌ب و سه‌ركرده‌كانیان
چه‌نده له چاره‌سه‌رى واقعیانه دوورن و چه‌نده
له‌خه‌یاڵ و خه‌ونى رابردوو‌و
خۆبه‌زل زانى دا نقوم بوون، له كه‌لتورێكدا ده‌ژین و
كه‌لتورێك به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه كه بارگاوییه به عه‌قڵى خێڵ
و باوه‌ڕى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌وى دى و
ته‌كفیرى غه‌یرى ئیسلام كه دروشمى ئوسوڵیه توندڕه‌وه‌كانن كه هیچ
خوێندنه‌وه‌یه‌كى لۆژیكیان نییه بۆ سه‌رده‌م و
ئه‌و هه‌موو گۆڕانه گه‌ورانه‌ى به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى
و ژیان و ته‌كنۆلۆژیادا هاتوون، بۆیه
دواى هه‌موو ئه‌و شكستانه، هێشتا ئاراسته
سیاسیه‌كانى فه‌له‌ستین بڕوایان به‌ئاشتى و رێگا
چاره‌ى دیالۆگ نه‌هێناوه، له‌سه‌روویانه‌وه رێكخراوى حه‌ماس به‌شێوازى
سیاسه‌تى ته‌قلیدى و توندوتیژ كه تاقیكردنه‌وه
ده‌یان جار پووچه‌ڵبوونى سه‌لماندووه درێژه به‌شه‌ڕوو كوشتار ده‌دا..
جه‌نگى ئه‌م دواییه‌ى غه‌زه كه هه‌زاران كوژراو
بریندارى له‌دواى خۆى جێهێشتووه له‌ئه‌نجامى كه‌لله ره‌قى
و شێوازى نائه‌قڵانى حه‌ماسه‌وه بوو كه سوور بوو له‌سه‌ر
ره‌تكردنه‌وه‌ى دیالۆگ و به‌رده‌وام بوو
له‌ناردنى سارۆخى باروت و مرۆیى بۆ كوشتارى
خه‌ڵكى سیڤیلى ئیسرائیل. دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵێكى زۆرى ئیسرائیلیه‌كان
له‌ڕێگاى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌ب و ئه‌وروپییه‌كان
ناچار ئه‌م شه‌ڕه‌ى ده‌ستپێكرد كه حه‌ماس ناچار بوو ئاگر بڕ راگه‌یه‌نێ،
دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل ئاگربڕى یه‌كلایه‌نه‌ى راگه‌یاند. داواكانى ئیسرائیل
جگه له‌رازیبوونى به‌رانبه‌ر بۆگفت و گۆو
وازهێنان له‌به‌قاچاغ هێنانى چه‌ك و هه‌ڵدانى
موشه‌ك بۆ ئیسرائیل شتێكى تر نییه! ئه‌م تێسره‌واندنه‌ى ئه‌م دواییه‌ش
ئه‌م ئه‌نجامانه دێننه‌دى وه‌كو شه‌ڕه‌كانى رابردوو، هه‌رچه‌ند خه‌ڵكێكى
زۆرى بێ‌تاوان له‌ژن و منداڵ
تێداچوون به‌هۆى خۆشاردنه‌وه‌ى سه‌رانى حه‌ماس له‌په‌ناى ژن
و منداڵاندا وه‌ك نزار ره‌ییان كه به‌خۆیه‌وه هه‌رچوار ژنه‌كه‌ى
و منداڵه‌كانى كرده قۆچى قوربانى بۆیه تاقه رێگه‌ى دروستكردنى
ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین، رێگاى دیالۆگ و قبوڵكردنى
ئه‌وى دیه‌و پشتكردنه له‌توندوتیژى
و جه‌نگ كه له‌هه‌موو جه‌نگێكدا ده‌بێ خۆزگه بۆپێش جه‌نگ بخوازن
و ئه‌وه‌ى له‌جه‌نگ ده‌یدۆڕێنن دیسان ده‌بێ له‌لیستى
داواكارییه‌كانیان زیادى بكه‌ن.
|